| ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
| 1 | 2 | |||||
| 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 |
| 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 |
| 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 |
| 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
به‌هار
به‌هارم شای وه‌رزانم
مل شکێنی زستانم
باخچه‌ی جوانی سروشتم
بڕوانه ده‌وروپشتم
هاژه‌ی قه‌ڵبه‌زه‌ی ئاوم
ڕووناکییه بۆ چاوم
وه‌رزی سه‌یران و گه‌شتم
له شاخ و کێو و ده‌شتم
هه‌ر خۆم خاوه‌ن نه‌ورۆزم
جه‌ژنی کوردی پیرۆزم
هاوین
من هاوینم هاوینم
تیشکی خۆری زێڕینم
خاوه‌ن سێبه‌ری خۆشم
هه‌ر ئاوی سارد ئه‌نۆشم
میوه‌ی زۆرم له لایه
خه‌رمانم له‌به‌ر بایه
وه‌رزێکی بێ ئازارم
جل و به‌رگی هه‌ژارم
که من ده‌رکه‌وتم تاوێ
که‌س لێفه‌و به‌ڕه‌ی ناوێ
پاییز
پاییزم وه‌رزی چاکم
له ناو ئێوه‌دا تاکم
منم باران ئه‌هێنم
تۆوی زۆر دائه‌چێنم
باران زۆر ئه‌بارێنم
تا کاتی په‌ڵه دێنم
ئاوی کانی زۆر ئه‌که‌م
وه‌ک ئاڵتوونه گه‌ڵاکه‌م
که دێم و ئه‌ڕۆمه‌وه
ڕووی زه‌وی ئه‌شۆمه‌وه
زستان
نه‌خێر من که زستانم
گه‌وره‌ی سێ وه‌رزه‌کانم
به وه‌یشوومه و به سه‌رما
کێ خۆی ئه‌گرێ له به‌رما
به ده‌سته‌ڵاتی زۆرم
ئاو به سه‌هۆڵ ئه‌گۆڕم
من به کلووی به‌فره‌که‌م
که‌ژوکێو دروست ئه‌که‌م
له لادێ بم یا له‌شار
سڕ ئه‌که‌م دوپشک و مار