زمانی کوردی له سه‌رده‌می میرنشینی ئه‌رده‌ڵاندا
(زبان کوردی در عصر فرمانروایی امارت اردلان)
(ئه‌م وتاره له گۆڤاری (کۆزان) ژماره(3)ی پاییزی 2014 له لاپه‌ڕه‌کانی 32 ـ33. بڵاوکراوه‌ته‌وه)
هه‌ندێ که‌س پێیان وایه ئه‌م میرنشینه له سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌می زایینی‌دا له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی بابه ئه‌رده‌ڵان دامه‌زراوه(1)، که‌چی هه‌ندێ له شاره‌زایانی‌تر بۆچوونی‌تریان هه‌یه، له‌وانه محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی پێی وایه بابه ئه‌رده‌ڵان له کۆتایی سه‌ده‌ی یازده‌دا گه‌یشتۆته شاره‌زوور، کاتێک بنه‌ماڵه‌ی مه‌ڕوانییه‌کان نه‌مابوو، ناچار بابه ئه‌رده‌ڵان چووه لای گۆرانه‌کان و ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵیان ژیانی به‌سه‌ر بردووه و له کاتی هێرشی چه‌نگیزخان بۆ سه‌ر ئێران، پشتگیری هێزه‌کانی مه‌نگۆلیانی(مه‌غوول) کردووه و له پاداشتی ئه‌مه‌شدا کراوه به فه‌رمانڕه‌وای شاره‌زوور(2).
ئه‌گه‌رچی وه‌کو ده‌رده‌که‌وێت مێژووی سه‌ره‌تای په‌یدابوونی میرنشینه‌که ته‌واو ڕوون نییه، به‌ڵام هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که بابه ئه‌رده‌ڵان ڕێبه‌ری یه‌که‌می ئه‌م میرنشینه بووه و سه‌ره‌تای حوکمڕانێتییه‌که‌شیان له شاره‌زوور بووه، بابه ئه‌رده‌ڵانیش له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌حمه‌دی کوڕی مه‌ڕوانی دیاربه‌کرییه، که ئه‌میش خۆی له‌وه‌و پێش دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی مه‌ڕوانی کوردی بووه له شاری دیاربه‌کر(ئامه‌د)، به هاتنی بۆ ناوچه‌ی گۆران توانی به‌ردی بناغه‌ی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان دابنێت و گۆرانه‌کان بۆ لای خۆی ڕابکێشێ(3).
ئه‌م میرنشینه خاوه‌نی زۆرترین میر بووه، ئه‌میش به‌هۆی زۆری سه‌رده‌می حوکمیان، له‌وانه (بابه‌ئه‌رده‌ڵان، کلۆڵ‌به‌گ، ته‌یمور‌خان، سلێمان‌خان، خوسره‌و‌خان، ئه‌مانوڵڵا‌خان، مسته‌فا خان، سه‌لیم پاشا... هتد)، هه‌ریه‌ک له‌مانه له کات و سه‌رده‌مێکی جیاجیادا حوکمی ئه‌م میرنشینه‌یان کردووه(4).
له سه‌رده‌می ئه‌مانوڵڵا‌خان له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا شاری (سنه) ده‌بێته پایته‌ختی ئه‌م میرنشینه، چونکه ئه‌م شاره له‌م سه‌رده‌مه به جوانترین شێوه بنیاتنراوه و بووه شوێنێکی ئابووریی و که‌لتووریی به‌هێز بۆ میره‌کانی ئه‌رده‌ڵان(5).
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر لایه‌نی زمان له‌م میرنشینه‌دا، ئه‌وه له سه‌رده‌مێکی مێژوویدا دیالێکتی گۆران(هه‌ورامی) وه‌ک زمانێکی ئه‌ده‌بی له به‌شێکی فراوانی کوردستانی ئێران و له هه‌ندێ ناوچه‌ی ب کوردستانی ئێراق سه‌ریهه‌ڵدا و بووه زمانی ڕه‌سمی کۆشک و سه‌رای میره‌کانی ئه‌رده‌ڵان، که هانی شاعیره‌کانیان ده‌دا پێی بنووسن(6)، که‌واته زمانی نووسین و زمانی ئه‌ده‌ب له سه‌رده‌می میرنشینی ئه‌رده‌ڵاندا شێوه‌زاری گۆران بووه، ئه‌مه له ڕووی سیاسییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ڕووی ئایینیه‌وه، به‌تایبه‌تی کتێبی (سه‌رئه‌نجام)ی یارسانه‌کان(7)، که به شێوه‌زاری گۆرانی نووسراوه، هۆکارێکی تره له گه‌شه‌سه‌ندنی شێوه‌زاری گۆران(8)، به جۆرێک شێوه‌زاری گۆران زمانی ڕه‌سمی یارسانه‌کانه، که کۆنترین و به‌رزترین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی کوردی ئایینی یارسانه‌کانه، ته‌نانه‌ت ئه‌م به‌شه‌ی کورد زمانی خۆیان به زمانی به‌هه‌شت ده‌زانن و ڕۆژی مه‌حشه‌ریش به‌لای ئه‌وانه‌وه له شاره‌زوور ده‌بێ(9).
که‌واته (سه‌رئه‌نجام)(10) کتێبی پیرۆزی یارسانه‌کانه، لای یارسانه‌کان به ده‌قه‌کانی ناو سه‌رئه‌نجام ده‌وترێت "که‌لام"، واته سه‌رئه‌نجام کتێبی که‌لامه‌کانه، هه‌ر که‌لامێک له که‌لامه‌کانیش ده‌قێکی ئایینی سه‌ربه‌خۆیه و له سه‌رده‌مێکی مێژوویی دیاریکراودا په‌یدابووه و تۆمارکراوه و چووه‌ته ڕیزی ده‌قه‌کانی سه‌رئه‌نجامه‌وه(11).
شاعیرانی ئه‌م دیالێکته نموونه‌ی هه‌ره به‌رزی ئه‌ده‌بی کوردین، له‌وانه مه‌لا په‌رێشان(12)، که یه‌کێکه له کۆنترین شاعیرانی کورد، که به دیالێکتی گۆرانی زمانی کوردی شیعری دانابێ، له یه‌کێ له شیعره‌کانیدا ده‌ڵێت:
چون حه‌ق ژ ئیجاد ماسیوا په‌رداخت
ژ نووری ئه‌حمه‌د له‌وح و قه‌له‌م ساخت
عه‌رش و کورسی هه‌م ژ نوور مورته‌زا
ئاسمان و زه‌مین ژ نوور موجته‌با
ژ نووری حوسه‌ین به هه‌شت کرد بینا
جیلوگه‌ری نوور به توولی عه‌زرا(13)
دیالێکتی گۆران له سایه‌ی میرنشینی ئه‌رده‌ڵاندا زۆر په‌ره‌ی سه‌ند، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن میره‌کانی ئه‌رده‌ڵانه‌وه زۆر پشتگیری له خوێنده‌واران ده‌کران، تا به‌م شێوه‌زاره بنووسن، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی پێشکه‌شکردنی دیاریی و پاداشتی دراوییه‌وه(14)، به‌ڵام کاتێ له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا قاجارییه‌کان ئه‌م میرنشینه‌یان ڕووخاند، ئیتر شێوه‌زاری گۆران له کوردستانی ئێران قه‌ده‌غه‌کرا، که ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی زمانی کوردی، چونکه دواتر حکوومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئێران، هه‌موویان دژی زمانی کوردی بوون و هه‌میشه یه‌کێ له کاره‌کانیان قه‌ده‌غه‌کردنی زمانی کوردی بوو.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئه‌م دیالێکته بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌م میرنشینه‌دا شان به‌شانی زمانی فارسی زمانی دادگا بووه، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌کیش زمانی ئه‌ده‌بیی و دادگایی میرنشینی بابان بووه.
....................................................................................
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌کان:
1ـ هادی ڕه‌شید به‌همه‌نی(2001)، په‌یامی هه‌ورامان، چاپخانه‌ی ژین، هه‌ولێر، ل 171.
2ـ ی. ئی. ڤاسیلیه‌ڤا(2009)، کوردستانی خوارووی ڕۆژهه‌ڵات، و: ڕه‌شاد میران (د)، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر، ل 44.
3ـ هادی ڕه‌شید به‌همه‌نی، هه‌مان سه‌رچاوه، ل 171.
4ـ شێخ محمد مه‌ردۆخی(2011)، مێژووی کورد و کوردستان، و: زانه‌ر محه‌مه‌د، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، ل 319.
5ـ سه‌عد به‌شیر ئه‌سکه‌نده‌ر(د)(2004)، سه‌رهه‌ڵدان و ڕووخانی سیسته‌می میرنشینی له کوردستان، و: جه‌وهه‌ر کرمانج، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی داناز، سلێمانی، ل 165.
6ـ هه‌مان سه‌رچاوه، ل 11.
7ـ ئایینی یارسان، یه‌کێکه له ئایینه ڕه‌سه‌نه کۆنه‌کانی کورد، پێڕه‌وانی ئه‌م مه‌زهه‌به باوه‌ڕیان به گه‌ڕانی دۆنادۆن هه‌یه، هه‌روه‌ها یارسانه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ئایینیان کۆنترین ئایینی سه‌ر ڕووی زه‌وییه، بڕوانه: بڕوانه:ـ مارف خه‌زنه‌دار، مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی، به‌رگی یه‌که‌م، ل 54 – 55.
8ـ بڕوانه: عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵا(د)(1971)، سه‌رنجێ له زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتووی کوردی، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی (سلمان الاعضمی)، به‌غدا، ل 24. ب ـ ئه‌مجه‌د شاکه‌لی (2011)، زمانی کوردی ـ ناسنامه و نیشتمانی کورده، له بڵاوکراوه‌کانی ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌ڵ، چاپخانه‌ی شڤان، سلێمانی ، ل 11.
9ـ مارف خه‌زنه‌دار(د)(2001)، مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی، به‌رگی یه‌که‌م ـ له سه‌ره‌تاوه تا سه‌ده‌ی چواره‌م، ده‌زگای ئاراس، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر، ل 55.
10ـ سه‌رئه‌نجام ناوی کتێبێکی به‌ناوبانگی یارسانه‌کانه، ئه‌م کتێبه به په‌خشان ده‌ست پێده‌کات و به شیعر دوایی دێت، به دیالێکتی گۆرانی زمانی کوردی نووسراوه‌ته‌وه، یارسانه‌کان ئه‌م به‌رهه‌مه به به‌رهه‌می سوڵتان سه‌هاک داده‌نێن، بڕوانه:ـ مارف خه‌زنه‌دار(د)(2001)، مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی، به‌رگی یه‌که‌م ـ له سه‌ره‌تاوه تا سه‌ده‌ی چواره‌م، ده‌زگای ئاراس، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر، ل 229.
11ـ عرفان مسته‌فا حه‌مه ڕه‌حیم(2009)، کێشه‌ی زمان و دیالێکته کوردییه‌کان له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زمانه‌وه، نامه‌ی دکتۆرا، کۆلێژی زمان زانکۆی سه‌لاحه‌ددین، ل 154.
12ـ مه‌لا په‌رێشان ناوی محه‌مه‌د ئه‌بولقاسمه، له ساڵی 1356 له شاری دینه‌وه‌ری ناوچه‌ی کرماشان له‌دایکبووه، نازناوی شیعریی مه‌لا په‌رێشانه، شیعره‌کانی هه‌موو به دیالێکتی گۆرانی نووسیوه و به پێچه‌وانه‌ی شاعیرانی ئه‌وسای گۆران له‌سه‌ر ته‌ریقه‌ی یارسان نه‌ڕۆیشتووه، له ساڵی 1421 کۆچی دوایی کردووه. بڕوانه: مارف خه‌زنه‌دار، مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی، به‌رگی دووه‌م، ل 13.
13ـ مارف خه‌زنه‌دار(2002)، مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی، به‌رگی دووه‌م ـ سه‌ده‌کانی چواره‌م ـ هه‌ژده‌م، ده‌زگای ئاراس، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر، ل 14.
14ـ سه‌عد به‌شیر ئه‌سکه‌نده‌ر(د)(2004)، سه‌رهه‌ڵدان و ڕووخانی سیسته‌می میرنشینی له کوردستان، و: جه‌وهه‌ر کرمانج، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی داناز، سلێمانی، ل 166.
د . نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا خۆشناو
ابیاتی پراکنده از دریای پر گوهر پندهای سعدی بزرگ
دانی چه بود کمال انسان؟
با دشمن و دوست لطف و احسان
دانی چه گفته‌اند بنی‌عوف در عرب
نسل بریده به که موالید بی‌ادب
هیچ دانی که چیست دخل حرام
یا کدامست خرج نافرجام؟
به گدایی فراهم آوردن
پس به شوخی و معصیت خوردن
سگ درنده چون دندان کند تیز
تو در حال استخوانی پیش او ریز
به عرف اندر جهان از سگ بتر نیست
نکویی با وی از حکمت به در نیست
که گر سنگش زنی جنگ آزماید
ورش تیمار داری گله پاید
نکویی گرچه با ناکس نشاید
برای مصلحت گه گه بباید
قیمت عمر اگر بداند مرد
بس بگرید بر آنچه ضایع کرد
طفل را سیبکی دهند به نقش
بستانند ازو نگین بدخش
هر که را باشد از تو بیم گزند
صورت امن ازو خیال مبند
کژدمان خلق را که نیش زنند
اغلب از بیم جان خویش زنند
خیری که برآیدت به توفیق از دست
در حق کسی کن که در او خیری هست
گرسفله به مال و جاه از آزاده به است
سگ نیز به صید از آدمیزاده به است
گوینده را چه‌غـم که نصیحت قبول نیست
گرنامه رد کنند گناه رسول نیست
هرکه گوید کلاغ چون باز است
نشنوندش که‌دیده‌ها باز است
گر راه‌نمایی همه‌عالم راهست
و‌ر دست نگیری همه‌عالم چاهست
خواهی که به طبعت همه‌کس دارد دوست
با هر که درافتی چنان باش که اوست
از مایه‌ی بیسود نیاساید مرد
مار از دم خویش چند بتواند خورد
توان نان خورد اگر دندان نباشد
مصیبت آن بود که نان نباشد
گفتم که برآید آبی از چاه امید
افسوس که دلو نیز در چاه افتاد
دروغی که حالی دلت خوش کند
به از راستی کت مشوش کند
بار دیگر که بخت باز آید
کامرانی ز در فراز آید
دوغبایی بپز که از چپ و راست
در وی افتند چون مگس در ماست
راست خواهی سگان بازارند
کاستخوان از تو دوست‌تر دارند
اولین شعر مکتوب کشف شده به زبان کوردی
(یه‌که‌مین شێعری نووسراوی کوردی که تا ئێستا دۆزراوه‌ته‌وه)
شعر زیر را می‌توان اولین شعر به دست آمده‌ی مکتوب به زبان کوردی دانست،این شعر مربوط به قرون اولیه‌یاسلام است،که بر روی قطعه پوستی در سال1921 در شهر سلیمانیه کشف شده است،که شاعر آن متاسفانه نامشخص است.در این شعر به حمله‌ی عرب به کوردستان و ویران کردن آتشکده‌ها و به اسارت بردن زنان و دختران کورد اشاره شده است.که خود مدرکی مستند از هجوم و قتل‌عام اعراب به ایران و کوردستان است.این شعر در وزن دوری و بحر مقتضب سروده شده است.
هورمزگان ڕمان، ئاتران کوژان
(آتشکده‌ها ویران، آتش‌ها خاموش شدند)
وێشان شاردەوە، گه‌ورە گاوران
(خود را پنهان کردند بزرگ بزرگان (موبدان)
زۆرکاری ئارەب، که‌ردنه خاپوور
(زورمداران(اشغالگران) عرب، ویران کردند)
گونای پاڵه هه‌تا شارەزوور
( از روستای پاله تا شهرزور )
شه‌ن و که‌نیکان وە دیل به‌شینا
( زنان و دختران را به اسارت بردند)
مێرد ئازا تلی وە ڕووی هوونینا
(مردان‌غیرتمند درمیان خون خود غلتیدند)
ڕەوشت زەڕدەشترە، مانۆوە بێکه‌س
( آیین زردشت بی‌یاور ماند)
به‌زیکا نه‌یکا، هورمز وە هیچ که‌س
(هرمزد(مزدا اهورا) به کسی رحم نورزید)
شه‌نگه‌بێری....
شه‌نگه‌بێری!ساڵی ساڵان له کوێستانی،له ناو مه‌ڕی
بۆ مه‌ڕ دۆشین هه‌ڵت ده‌کرد ئه‌و باسکی سپی مه‌ڕمه‌ڕی
شه‌نگه‌بیزا به سروه‌با سوژده‌ی ده‌برده به‌ر به‌ژنت
ئاخر تۆش هه‌وای کوێستانی ئه‌و کوردستانه‌ت هه‌ڵده‌مشت....
چه‌ک داده‌نێم،گۆچانه‌که‌ی جارانم هه‌ڵده‌گرمه‌وه
تۆ هه‌ر بێری به، من هه‌ر شوان،فریشته‌ی تاسه و ئاواتم
"هێمن"
تکایه با زوانه‌که‌مان له‌مه زیاتر نه‌شێوێنین!
له‌تیف سوڵتانی
(ئه‌م مه‌قاله پێشتر له یه‌کێ له گۆڤاره کوردییه‌کاندا بڵاو بووه‌ته‌وه)
من خۆم دژ(مخالف) به هیچ زاراوه(لهجه) و بن‌زاراوه‌یه‌کی(زیرلهجه) زوانی ده‌وڵه‌مه‌ندی کوردی نیم،چونکه هه‌موو زاراوه‌کان جوانن و خۆشیانم ئه‌وێ، وه‌کوو گوڵن که باخچه‌ی زمانی کوردی پێک‌ده‌هێنن و ڕه‌نگاوڕه‌نگی ده‌که‌ن.زمانی کوردی به زاراوه جۆراوجۆره‌کانییه‌وه جوانه.به‌ڵام کاتێ باس دێته سه‌ر زاراوه‌ی "ستاندارد" هه‌موومان ناچارین بڕیار بده‌ین: ده‌بێ خۆمان له ده‌وری یه‌ک زاراوه‌ی ستانداردا کۆ که‌ینه‌وه،واته ئه‌و زاراوه‌یه‌ی که زۆرترین به‌رهه‌م و شاکاری ئه‌ده‌بی و ده‌قی نووسراوی هه‌یه،زۆرتر خزمه‌تی پێکراوه،و گرنگتر له‌مانه هه‌موو کوردێک به ئاسانی لێ تێده‌گات له هه‌ورامییه‌که‌وه بگره تا بادینی و کرماشانییه‌ک.له سنه‌ییه‌که‌وه بگره تا ماردینی و هه‌ولێرییه‌ک و کوردێکی خه‌ڵکی قامیشلوو.
وه‌کوو فارسه‌کان،که یه‌ک زمانی ستانداردیان هه‌یه که ئه‌ویش زاراوه‌ی تارانییه،وه‌کوو عه‌ره‌به‌کان که زاراوه‌ی ستانداری قورئان زمانی یه‌کگرتوویانه که وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان به بیست و چه‌ند وڵاته‌وه هه‌موویان لێ تێده‌گه‌ن و کردوویانه‌ته زمانی ستانداری عه‌ره‌بی، ده‌نا ڕه‌نگه له قسه کردنی محاوره‌یی و ڕۆژانه‌یان دا عه‌ره‌بێکی میسری له عه‌ره‌بێکی عێراقی یان ئۆردۆنی تێنه‌گات.له ڕاستیدا زمانی ستاندارد شتێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره نییه به‌ڵکوو له‌هجه‌یه‌که له‌و زوانه که زۆرتر خزمه‌تی پێکراوه و خۆی گه‌یاندۆته سه‌رێ و خه‌ڵکی هه‌موو ناوچه‌کان لێ تێده‌گه‌ن و حاڵی ده‌بن و بووه به زمانی یه‌کگرتوو نه‌ک به زۆر و ده‌سه‌ڵات و گۆپاڵ، و ئه‌مه خۆی به مانای هیچ جۆره زڵم و هه‌ڵاواردنێک نییه به‌رانبه‌ر به زاراوه‌کانی دیکه.
ئه‌م وتاره وه‌ڵامێکه بۆ ئه‌وانه‌ی که بانگه‌شه‌ی(تبلیغ) ئه‌و پاشاگه‌ردانییه(آشوب) ده‌که‌ن که کوردی خه‌ڵکی هه‌ر گوند(روستا) و ناوچه‌یه‌ک ده‌توانێ له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کاندا به زاراوه و بن‌زاراوه‌ی ناوچه‌که‌ی خۆی بنووسێ و بڕوایه‌کیان به زمانی ستاندارد(هاوبه‌ش)نییه.(هه‌رچه‌ند من شه‌خسه‌ن زۆر حه‌ز ده‌که‌م که له گۆڤار و ڕۆژنامه کوردییه‌کاندا له هه‌موو زاراوه‌کان که‌ڵک وه‌ربگیردرێ به تایبه‌ت دیالۆگی چیرۆک و گۆرانی و تۆمار کردنی فۆلکلۆر.)
هۆکاره‌کانی(عوامل) مانه‌وه و پاراستنی زوانێک بریتین له: 1- هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی(ملی‌گرایی) 2- ئایین 3- ده‌سه‌ڵات 4- جوگرافیا 5- ئابووری(اقتصاد) 6- ته‌کنۆلۆژیا و زانست.ئه‌و شته‌ی که له ڕاستیدا بووه‌ته هۆی مانه‌وه‌ی زمانی کوردی به ته‌نیا هۆکاری جوگرافیا بووه.
هه‌بوونی زمانێکی هاوبه‌شی(یه‌کگرتوو)کوردی- ناڵێم زمانی فه‌رمی(رسمی)- له به‌ر چه‌ند هۆ بۆ ئێستامان پێویستییه‌کی یه‌کجار گرنگه:یه‌که‌م:پاراستنی زمانی کوردی و گه‌شه کردنی،دووهه‌م:پێشکه‌وتنی ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یی،سێهه‌م:پته‌و کردنی یه‌کییه‌تی کورد،چواره‌م:به هێز کردنی په‌یوه‌ندی مرۆڤایه‌تی نێوان هه‌موو خه‌ڵکی ناوچه و شاره‌کان.
بۆ کورد ئه‌مڕۆ زۆر پێویسته به‌ره و زوانێکی یه‌کگرتوو(ستاندارد) بڕوات و خۆی له ده‌وری کۆ بکاته‌وه و زمانه‌که‌ی له‌م سه‌رلێ‌شێواوییه و پاشاگه‌ردانییه ڕزگار بکات. به ڕای من ده‌بێ زمانی یه‌کگرتووی کوردی تێکه‌ڵاوێک بێ له هه‌موو زاراوه کوردییه‌کان،به‌ڵام ئه‌مه کارێکی وا ئاسان نییه و به‌رهه‌می ساڵه‌ها هه‌وڵ و تێکۆشانی پسپۆڕان و زمان‌ناسانی زمانه‌که‌مانه. به داخه‌وه ئێمه هێشتا خاوه‌نی وشه‌دانێک(فرهنگ‌لغت) که تێکه‌ڵاوێک بێ له هه‌موو زاراوه کوردییه‌کان نین. واته وشه‌دانێک که هه‌موو زاراوه‌کانی له خۆی گرتبێ،ڕه‌خنه زۆره به‌ڵام ئه‌مه نابێ ناچارمان بکات کارێ بکه‌ین سیما و ڕواڵه‌تی زمانه‌که‌مان بشێوێنین؛ ئه‌و زمانه‌ی که پاش چه‌رمه‌سه‌رییه‌کی دوور و درێژ و ژیانێکی به ڕاستی پڕ له سه‌خڵه‌ت(سختی) و کوێره‌وه‌ری میلله‌تێک- نه‌ک داسه‌پێنه‌ر- خه‌ریکه ده‌بێته زمانی نووسین.
ئه‌و که‌سانه ده‌ڵێن:بۆ ده‌بێ سنه‌ییه‌ک،هه‌ولێرییه‌ک،کرماشانییه‌ک و....به زاراوه و بن زاراوه‌ی خۆیان چت نه‌نووسن؟!ئه‌وه بێژم که هیچ زمانه‌وانێکی کورد بۆ پێکهاتنی زمانی یه‌کگرتووی کوردی حاشای ئه‌وه‌ی نه‌کردووده که له وشه‌ی ڕه‌سه‌نی زاراوه‌کانی سه‌رانسه‌ری کوردستان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی زمانی کوردی که‌ڵک وه‌ربگیرێ،زمانی کوردی به ڕاستی وه‌کوو گوڵجاڕێکه که هه‌موو جۆره گوڵێکی تێدایه؛به‌ڵام هه‌ر وه‌ک مامۆستا جه‌ماڵ نه‌به‌ز زمانه‌وانی گه‌وره‌ی کورد ئه‌یژێ:مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه هه‌ر وشه‌یه‌ک وه‌رگیرا ده‌بێ به حیساب و ده‌ستووری تایبه‌تیی زمانه‌وانی وه‌ربگیرێ،نه‌ک به هه‌ڕه‌مه‌یی(الکی) و هه‌ر که‌سه بۆ خۆی،بۆ وێنه ئه‌و شێوه‌زاره‌ی(گویش) که ئێستا له کرماشان و سنه و ده‌وروبه‌ری.... پێی ده‌ئاخفن(گفتگو) به ته‌واوه‌تی ڕه‌سه‌نایه‌تی(اصالت) خۆی له ده‌ست داوه- کێشه‌که له‌مه‌دایه- و هه‌شتا له سه‌دی وشه‌ی فارسی و عه‌ره‌بییه و ته‌نانه‌ت پێکهاته‌که‌شی(دستورزبان) به پێی ڕێ‌زمانی فارسییه و شێواوه.بۆ نموونه ته‌ماشای ئه‌م چه‌ند جومڵه بکه‌ن:تل‌فۆنه‌که زه‌نگی خوارد؛ ڕێ‌زمانی کرداری(فعل) "زه‌نگ خواردن" به ته‌واوی فارسییه،ئێمه له کوردی‌دا ده‌ڵێین زه‌نگ لێدان و سه‌دان نموونه‌ی‌تر.( بۆ ئاگاداری له‌هجه‌ی ڕه‌سه‌نی سنه‌یی که خۆی ژێرله‌هجه‌یه‌کی ئه‌رده‌ڵانییه زۆر شیرین و خۆشه بۆ نموونه ئه‌و له‌هجه‌یه‌ی که مامۆستا "محی‌الدین حق‌شناس"له مه‌نزوومه‌ی "شاره‌که‌م سنه"دا پێ قسه ده‌کا زۆر جوان و ڕه‌سه‌نه و نه‌شێواوه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له‌هجه‌ی خه‌ڵکی سنه به ته‌واوه‌تی تێکه‌ڵ به فارسی بووه و ڕه‌سه‌نایه‌تی که‌متر پێوه دیاره. من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه)
که‌وایه ئه‌بێ وشیار بین و شێوه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی ئه‌و ناوچانه له فه‌وتان بپارێزین،ئه‌ویش له ڕێگه‌ی تۆمار کردنی ئه‌فسانه و گۆرانی و په‌ند و مه‌ته‌ڵه فۆلکلۆرییه‌کانیانه‌وه.له به‌رانبه‌ر پێشنیاری ئه‌و که‌سانه‌دا که ده‌ڵێن:هه‌ر شار و ناوچه‌یه‌ک به له‌هجه‌ی خۆی بنووسێ،ئه‌م پرسیارانه قوت ده‌بنه‌وه که ئاخۆ : نووسه‌رێکی شیرازی، ئه‌سفه‌هانی یا سێمنانی و.... که هه‌موویان فارسن و ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر به زاراوه‌ی ناوچه‌ی خۆیان قسه بکه‌ن تارانییه‌ک لێیان تێنه‌گات، ئایا ئه‌مانه له نێو ڕۆژنامه و کتێب و نووسراوه‌کانیاندا بێجگه له دیالۆگی چیرۆک و تۆمار کردنی فۆلکلۆر هه‌تا ئێستا قه‌ت له زاراوه‌ی ناوچه‌که‌ی خۆی که‌ڵکی وه‌رگرتووه؟!
ڕه‌وایه ئێستا له‌م قۆناغه(مرحله) پڕ مه‌ترسییه‌ی زمانی فارسی‌دا هه‌ر که‌سێ هه‌ستێ و به له‌هجه‌ی شار وگوندی خۆی بنووسێت؟ده‌ی جا چۆن ئێمه‌ی کورد بۆ زمانی کوردی که زۆرتر له زمانی فارسییش مه‌ترسیی فه‌وتانی له سه‌ره ئه‌مه ڕه‌وا ببینین؟!ڕه‌نگه بێژن زمانی فارسی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی له پشته‌وه‌یه و ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌مان نییه؟ له وه‌ڵامدا هه‌ر هیچ نه‌بێ چه‌ند ساڵێکه کوردستانی ئێراق ئازاده، به‌و ده‌سه‌ڵاته نیوه‌داڵۆسکه‌وه(نیمه‌معلق) بۆ خۆی په‌رله‌مانی هه‌یه،هه‌ر له 1970شه‌وه کۆڕی زانیاری کورد(فرهنگستان زبان کوردی) که ئێستا ئاکادێمیای زمانی کوردی پێ ده‌ڵێن هه‌یه،هه‌رچه‌ند که‌م و کووڕی زۆره و من به‌ڕاستی له‌و کوردییه‌ی که ئێستا له کوردستانی ئێراق به تایبه‌ت له میدیاکانیاندا هه‌یه ناڕازیم.
د.جه‌ماڵ نه‌به‌ز، زمان‌ناسی به‌ناوبانگی کورد له لاپه‌ڕه‌ی 92ی کتێبی زمانی یه‌کگرتووی کوردی‌دا ده‌ڵێ:ئه‌وه‌ی لێره‌دا زۆر به پێویستی بزانم ئه‌وه‌یه:ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و زمانه‌وانێکی کورد له‌م مه‌یدانه‌دا ئه‌وه‌یه که ده‌بێ ئاگایان له‌وه بێ که ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ زمانی کوردی به درێژایی مێژووی زمانه‌که خۆی دروست بووه و پێکهاتووه و ئاکامی دووسه‌د ساڵ ئه‌ده‌بییاتی نووسینی کوردییه.هیچ ده‌سه‌ڵات و حیزب و تاقمێک به زۆری گۆپاڵ دای‌نه‌سه‌پاندووه ،ئێمه ئه‌بێ هۆشمان پێوه بێ خراپی نه‌که‌ین و به‌ره‌به‌ره وشه ڕه‌سه‌نه‌کانی دیالێکته‌کانی‌تری بخه‌ینه سه‌ر و ده‌وڵه‌مه‌ند‌تری بکه‌ین.بۆ وێنه نابێ یه‌کێک هه‌ستێ و له فڵانه گۆڤار و ڕۆژنامه‌دا بنووسێ:"ئه‌دی کوو بابم" یان "ئه‌وه لۆ چی ئه‌نگۆ گه‌مه‌ی ده‌که‌ن" یان "گۆشت خاس له وازاڕ فره‌س" یان "بیمه قوروان ڕیشه چه‌رمووه‌که‌ت" یان "مامان ئیمڕۆ ماهی سورخ که‌رده‌مان هه‌س" و....ئه‌م کاره زمانه‌که‌مان تێک‌وپێک ده‌دا و ئه‌یشێوێنێت.
بۆ نموونه لاتین خۆی زمانێکی ناوچه‌یه‌کی بچووکی ئورووپا بووه که دواجار کرا به زمانی یه‌کگرتوو یان هه‌ر ئه‌م عه‌ره‌بییه، زمانی هۆزێکی عه‌ره‌ب بووه(منظور طایفه‌ی قریش) که قورئانیش هه‌ر به زمانی ئه‌م هۆزه نووسراوه و کراوه‌ته زمانی ستانداردی عه‌ره‌بی،ده‌نا زیاتر له بیست و چه‌ند وڵاتی عه‌ره‌بیمان هه‌یه که هه‌ر کامه‌یان به زاراوه‌ی ناوچه‌که‌ی خۆیان قسه ده‌که‌ن و هه‌یانه قه‌ت له یه‌کیش تێناگه‌ن؛ به‌ڵام ئه‌مه گرینگه هه‌موو خۆیان له ده‌وری ئه‌و عه‌ره‌بییه‌ی که قورئانی پێ‌نووسراوه کۆ کردۆته‌وه.ئێمه‌ش ده‌بێ تا زووه وا بکه‌ین و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌بێ بڕیاری له سه‌ر بدا چونکه مه‌سه‌له‌ی زمان شتێکی سه‌لیقه‌یی نییه ده‌بێ حوکمی ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مانی له پشته‌وه بێ،نه به‌مانای داسه‌پاندن،چونکه ئه‌مه خۆ زمانیکی بێگانه نییه که تۆ باسی داسه‌پاندن ده‌که‌ی ئه‌م زمانه له ئه‌و په‌ڕی نه‌هامه‌تی و ڕۆژه‌ڕه‌شی و گیروگرفت‌دا په‌ره و گه‌شه‌ی سه‌ندووه بۆ چه‌ند سه‌ده زمانی ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تمان بووه.
په‌سه‌ند کردنی زمانێکی هاوبه‌ش به مانای ڕه‌ت کردنه‌وه و بێ‌حورمه‌تی کردن به هیچکام له دیالێکته‌کانی‌تر نییه. هه‌ر زاراوه‌یه‌ک ده‌توانێ به له‌هجه‌ی ناوچه‌ی خۆی بئاخفێ و چالاکی تایبه‌ت ئه‌نجام بدا.به‌ڵام ده‌بێ زمانێکی ستانداردمان هه‌بێ که هی هه‌مووان بێت.
به‌داخه‌وه ئیمڕۆ زۆربه‌ی خوێنده‌وارانی کوردستانی ئێران به کوردی قسه ده‌که‌ن و به فارسی بیر ده‌که‌نه‌وه!! چونکه هه‌ر له کلاس یه‌که‌وه به فارسی په‌روه‌رده و گۆش کراوین و بار هێنراوین؛ به‌ڵێ ئه‌مه‌یه مه‌ترسی گه‌وره که تۆ به کوردی قسه بکه‌ی و به فارسی یان تورکی یان عه‌ره‌بی بیر بکه‌یه‌وه،سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی چه‌ند ڕادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنێکی کوردی دانرابوو که ئامانجی پیس و سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵات(رژیم،حکومت) له ڕاستیدا شێواندنی ڕێزمان(دستورزبان) و پێکهاته‌ی زمانی کوردی و بڵاو کردنه‌وه‌ی بیری ناسیۆناڵیستانه‌ی په‌هله‌وی به زمانی کوردی بوو.
ئه‌مه مه‌ترسییه(خطر) که نه‌سڵی بێ‌هوییه‌تی ئیمڕۆ و لاوانمان خه‌ریکه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و کوردایه‌تیان له ده‌ست ده‌ده‌ن،پاک داشۆردراون، به‌ڵێ ئه‌مه مه‌ترسییه، نه‌ک گه‌شه و په‌ره‌پێدانی زاراوه‌یه‌کی ڕه‌سه‌نی کوردی که ئه‌و که‌سانه لێی ده‌ترسن و له گه‌ڵ هێرشی ئه‌سکه‌نده‌ر و مه‌غوول و سه‌لجووقییه‌کان به‌راوردی ده‌که‌ن.نه‌وه‌ی نوێمان خه‌ریکه له ده‌ست ده‌چێ و تووشی قه‌یرانی چه‌واشه بوونه(بحران هویت)و ئاگای له مێژوو و زمان و که‌له‌پووری خۆی نه‌ماوه و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان مردووه،شانازی به فه‌رهه‌نگی بێگانه‌وه ده‌که‌ن نه‌ک فه‌رهه‌نگی خۆیان، که‌میان هه‌یه شاعیر یان نووسه‌ر یان زانایه‌کی کورد بناسێ!!به‌ڵام باوک و باوای فڵانه گۆرانی‌بێژ و ڕه‌ققاسه و ئه‌کته‌ر و یاریزانی خارجی ده‌ناسێ، ئه‌مه‌ش به مانای تێدا چوون و توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌یه که زمانه‌که‌ی ده‌توانێت پردێک بێت بۆ په‌یوه‌ندی نێوان زمانی فارسی ئه‌مڕۆ به زمانه کۆنه‌کانی ئێرانه‌وه،هه‌روه‌ها زوانی کوردی ده‌توانێت پاڵپشتێکی(تکیه‌گاه) قایم بێت بۆ زمانی فارسی و ده‌وڵه‌مه‌ندی بکات؛ که چی به داخه‌وه ئه‌م نه‌ته‌وه دێرینه که خاوه‌ن زمانێکی ڕه‌سه‌ن و فه‌رهه‌نگێکی دێرینه به قه‌ده‌ر له‌ته سواڵه‌تێکی(سفال) ئه‌نتیکه‌ی(اتیغه) نێو مۆزه‌خانه‌کان بایه‌خی نییه.
سه‌رباری ئه‌مه‌ش ئازاره له مێژینه و میرا‌تییه‌که‌شمان واته خۆخۆری واز له زمانه‌که‌مان ناهێنێ و به داخه‌وه ڕۆشنبیره‌کانیشمان له به‌ر ناوچه‌گه‌ری، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی له به‌ر چاو ناگرن و تووشی ده‌مارگرژییه‌کی(تعصب) سه‌قه‌ت و کوێرن.
له کۆتایی‌دا ئه‌وه ماوه بێژم:تکایه به‌ڕێزان له قۆناغێکی هه‌ستیارداین نابێ هه‌ر شار و ناوچه‌یه‌ک به ته‌پڵ و زوڕنای خۆی هه‌ڵپه‌ڕێ باشتر وایه به کرمانج و زازا و سۆران و گۆران و هه‌ورامی و که‌لهوڕه‌وه خۆمان له ده‌وری زمانێکی هاوبه‌ش و یه‌کگرتوو کۆ بکه‌ینه‌وه.ئاخۆ ئه‌و ڕۆژه که‌ی بێ؟!
سه‌رچاوه‌کان(منابع):
۱ - زمانی یه‌کگرتووی کوردی.......د.جه‌مال نه‌به‌ز
2-فیلۆلۆژیای زمانی کوردی و مێژووی کوردستان.....بێهزاد خۆشحاڵی
3- زمانی کورد..............مامۆستا مه‌سعوود محه‌ممه‌د
تابلۆی کچی کافرۆش، مۆنالیزای کورد
تابلۆی کچی کافرۆش به تابلۆیه‌کی دانسقه ده‌ژمێردرێت بۆ ده‌ست‌نیشانکردنی سه‌رچاوه کورده‌وارییه‌کانی چێژی خه‌ڵک بۆ جوانی و جوانی ئافرت.هه‌روه‌ها بۆ لێکۆڵینه‌وه له مێژووی ئێستا و هونه‌ری نیگارکێشان له کوردستاندا.کچی کافرۆش به لای که‌مه‌وه له کورده‌واریدا پێش ئه‌وه‌ی تابلۆ یان به‌رهه‌مێکی هونه‌ری بێت، ئه‌فسانه و چیرۆکێکه که هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێن واقیعیه و ڕوویداوه.چه‌ندین گێڕانه‌وه هه‌یه له سه‌ر کیژی کافرۆش یه‌ک له‌وانه ده‌ڵێ:گوایه کچێکی کورد بووه زۆر جوان و دڵگیر و سه‌رنج‌ڕاکێش.کاتێ ئینگلیزییه‌کان هاتوونه‌ته کوردستان (1918 به‌و لاوه)حه‌زیان لێ کردووه و له گه‌ڵ خۆیان ڕاپێچیان کردووه واته ڕفاندوویانه.هه‌ندێکیش باس له‌وه ده‌که‌ن که له کاتی ئه‌وه‌ی له نێو فڕۆکه‌که‌دا ڕفێندراوه خۆی فڕێ داوه‌ته خوارێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته ئه‌سیری ده‌ستی چه‌په‌ڵی ئینگلیز.ئیتر ئه‌م ڕووداوه بووه‌ته چیرۆکێکی ئه‌فسووناوی و ده‌ماوده‌م خه‌ڵک گێڕاویانه‌ته‌وه.
ئه‌م کاره‌ساته که به سه‌ر کچی کافرۆش دا هاتووه بۆته ئیلهامی نیگار کێشانی ڕۆژهه‌ڵات و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له نیگار‌کێشانی ڕۆژئاواش کاتێ به کاره‌ساته‌که‌یان زانیوه به‌هره‌یان لێ گرتووه و ڕه‌سمی ئه‌و کچه‌یان له تابلۆی نیگارکێشه کورد و ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان وه‌رگرتووه و سه‌ر له نوێ به شێوازی خۆیان ڕه‌سمیان کردووه.له‌وانه‌یه ئه‌و تابلۆیه به ده‌ستی نیگارکێشێکی ڕۆژئاوایی ڕه‌سم کرابێت به تایبه‌تیش زۆربه‌ی ئه‌و ڕه‌سمانه‌ی کچی کافرۆش له ئاڵمان و به‌ریتانیا چاپ و بڵاو بووه‌ته‌وه.
ئه‌م حه‌کایه‌ته و خودی تابلۆکه‌ش لای گه‌لانی تورک و فارس و عه‌ره‌بیش هه‌یه تورک و تورکمانه‌کان پێی ده‌ڵێن سامانچی‌قزی، عه‌ره‌بیش پێی ده‌ڵێن بنت لحدبا یان فاتیمه و هه‌ر کامه‌یان به که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌ی خۆیانی ده‌زانن.عه‌ره‌به‌کان ده‌ڵێن ئه‌م کچه خه‌ڵکی شاری عیماره بووه.هه‌ندێ له هونه‌رمه‌نده کورده‌کانیش له‌وانه ئازاد شه‌وقی ڕای وایه به نه‌خش و نیگار و جل و به‌رگه‌کانیدا پێده‌چێ ئه‌م کچه خه‌ڵکی گورجستان بووبێ.
به‌م شێوه‌یه چیرۆکی کاره‌ساتی کچی کافرۆش به هه‌موو جیهاندا بڵاو بووه‌ته‌وه و به ده‌یان نیگارکێشی کورد و عه‌ره‌ب و فارس و گورجی و تورک و ئورووپاییش به ده‌یان شێوه و شێوه‌زار به درێژایی ساڵانی 1920 تا 1950 ئه‌م تابلۆه ئه‌فسووناوییه‌یان که به موونالیزای کورد به‌ناوبانگه کێشاوه‌ته‌وه،به جۆرێک که ئه‌مڕۆ زۆر ئه‌سته‌مه بزانین یه‌که‌م نیگار کێشی ئه‌م تابلۆه کێیه؟و سه‌ر به چ نه‌ته‌وه‌یه‌ک بووه؟
گه‌لێ له جامچی و دارتاشه‌کانیش وێنه‌ی ئه‌و کچه‌یان له سه‌ر ئاوێنه و سه‌ندووق و یه‌غان ڕه‌سم کردووه و ئێستا ئه‌گه‌ر مابێ له ماڵه کورده‌کاندا پارێزراوه.
گوندی کافرۆش گوندێکه نێزیک شاری کۆیه که ئه‌مڕۆکه وێران بووه و چۆڵ کراوه و که‌سی تێدا ناژی هه‌روه‌ها عه‌شیره‌تی کافرۆش عه‌شیره‌تێکی کورده له نێوان کۆیه و بیتوێندا ده‌ژین.که‌وایه پێده‌چێ ئه‌و کچه خه‌ڵکی ئه‌و گونده و سه‌ر به‌و عه‌شیره‌ته بووبێ و یه‌که‌م نیگارکێشی ئه‌و تابلۆیه‌ش کورد بووبێت،به‌ڵام به داخه‌وه چونکه مێژووی کوردستان به ده‌ستی خۆمان نه‌نووسراوه و بێگانان به که‌یفی خۆیان مێژوومانیان نووسیوه و شێواندوویانه تا ئێستاش له باره‌ی مێژووی هونه‌ری ڕه‌سم له کوردستاندا نه‌نووسراوه و سه‌رچاویه‌کمان له‌م باره‌وه له به‌ر ده‌ستدا نییه، به‌ڵام ده‌بێ ساڵی کێشانی ئه‌و تابلۆیه هاوکات بێ له گه‌ڵ داگیرکردنی کوردستان له لایه‌ن ئینگلیزیه‌کانه‌وه له سه‌ره‌تای ساڵانی 1920دا.
گێڕانه‌وه‌یه‌کی‌تریش له سه‌ر چیرۆکی کچی کافرۆش هه‌یه که من ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌م ده‌قاوده‌ق له سایتی rojpress.wordpress.com وه‌رگرتووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که که‌سێک به ناوی شێرزادمحه‌مه‌د که برازای کچی کافرۆش بووه ده‌یگێڕێته‌وه:
شێرزاد محەمەد، برازاکەی خەجیج(ناوی کچی کافرۆش) درێژە بە قسەکانی دەدا و دەڵێ “باوکی خەجیج واته جومعه کە دەکاتە باپیرەی من، هەم سەرکردەیەکی سەربازی و هەم هەڤاڵ و دۆستی سمایل ئاغا “سمکۆی شکاک”بووە، لە دوای بە ناهەق کوشتنی سمایل ئاغا لە لایەن ڕژێمی پاشایه‌تی ئێران لە ساڵی1930 بە نائومێدی باروبنەی تێکدەنێ و ساڵی 1934 گوندی “گەنگەچین”(زێدی کچی کافرۆش) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێدێڵێت و خۆی و کچ و کوڕەکه‌ی واته “خەجیج و محەمەد” لەگەڵ دوو کچی سمکۆی شکاک “سافیە و سورمێ” لە هەولێر دەگیرسێنەوە.
کوڕی براکەی کچی کافرۆش دەڵێ، ئەو چی لە باوکی گوێ لێبووە ئەوەش بۆ ئێمە دەگێڕێتەوە:باپیرم لە ساڵی 1934 بە په‌نابه‌ریی کەوتە ئێراق و لە شاری هەولێر گیرسایەوە، ئەو کاتە خەجیجی پوورم و براکەی کە باوکی منە هەردووکیان تەمەنیان دوانزە ساڵ بوو، و لە ساڵی1922 لە دایکببوون، جگە لەم دوانەش باپیرم هیچ منداڵێکی دیکەی نەبووە”. شێرزاد دەگەڕێتەوە سەرباسی پوورەکەی و هۆکاری ناونانەکەی بە کچی کافرۆش زیاتر ڕووندەکاتەوە و دەڵێ، لەبەر ئەوەش بە کچی کافرۆش ناسرابوو: “باپیرم کە هاتە هەولێر هیچ کارێکی نەدەزانی و کەسیشی نەدەناسی، بۆیە دووکانێکی لە نێزیک سینەما حەمرا بە کرێ گرت و کای تێدا دەفرۆشت، بۆیە ئەو خه‌ڵکانه‌ی لە گوندەکانی سەرەوە ترێ و میوەیان دەهێنایە نێو شاری هەولێر هەموویان کایان بۆ وڵاغەکانیان لە جومعە کافرۆشی باپیرم دەکڕی”. هەرئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە خەجیجی کچی بەو ناوە بناسرێتەوە.
شێرزادی تەمەن پەنجا ساڵە کە تاقە یادگاری بنەماڵەی کچی کافرۆشە لە هەولێر، لەسەر قسەکانی بەردەوام دەبێ و لە باوکیەوە دەگێڕێتەوە و باسی ئەو ڕۆژە دەکات کە خەجیجی پووری دەڕفێنن “باپیرم خانووێکی لە حەساری ماڵی شێخ عەبدولکەریم لە نێزیک گۆڕستانی شێخ ئۆمەر بەکرێ گرتبوو، بەیانییەک دوای نانخواردن، دوای ئەوەی باپیرم دەچێت بۆ دووکانه‌که‌ی، ئەوانیش هیچ خزم و کەسێکیان نەبوو لە هەولێر، وەکوو زۆربەی ڕۆژەکانی دیکە پوورم بە باوکم دەڵێ “بابچینە دووکانی باوکم، دەچنە دووکانی باپیرم و ماوەیەک دادەنیشن، پاشان پوورم دەڵێ، من دەچمەوە ماڵ و نانی نیوەڕۆ حازر دەکەم. باپیریشم دەڵێ تۆ بڕۆوە ماڵ و محەمەد با لە دووکان بێت من لەگەڵ خۆم دەیهێنمەوە”.
شێرزاد دەڵێ “خەجیجە شکاکی پوورم لە ڕێگای گەڕانەوەی بۆ ماڵ، بەر لەوەی بگاتە تەکیەی شێخ عەبدولکەریم بە گوتەی ئەوانەی کە بینیبوویان ترۆمبێلێکی پڕ لە چەکداری ئینگلیز پێشی لێدەگرن و بە پاڵ دەیهاوێنە نێو ئۆتۆمبێلەکە و دەیڕفێنن، یەکێ لەو کەسانەش کە ڕووداوەکە بە چاوی خۆی دەبینێ باپیرم دەناسێ و یەکڕاست دێتە دووکان و بە باپیرم دەڵێ ئینگلیز کچەکەتیان ڕفاندی. پاش گەڕان و سووڕانێکی زۆر، تورکمانەکانی سەر قەڵات کە دەبینن جومعە کافرۆشی باپیرم بێکەسە لە هەولێر، ئامۆژگاری دەکەن بچێتە بنکەی پۆلیسی جوولەکەکان لە گەڕەکی تەعجیل و داوایەک لەسەر ڕفێنەرانی کچەکەی تۆمار بکات، دوای سێ مانگ لە هات و چوون بنکە پۆلیسییەکەی تەعجیل، باپیرم ئاگادار دەکەنەوە کە خەجیجی پوورم لە ئێراق نەماوە و بردوویانە بۆ بەریتانیا”.
خەجیجی کچی کافرۆش لە تەمەنی دوانزە ساڵی دەڕفێنرێت و لە ساڵی 1936 دوای دووساڵ لە ڕفاندنی وێنەکەی بە ناوی کچی کافرۆش بە هەموو کوردستاندا بڵاودەکرێتەوە.
شێرزاد ئەوەشی گوت، کە بەرپرسەکەی ئینگلیز بەر لەڕفاندنی کچی کافرۆش چەند جارێک خوازبێنی لە باپیری کردووە و ئامادەیی خۆشی دەربڕیوە کە هەرچەندەی ئەوان داوا بکەن لە لیرەی ڕەشادی و ماڵی دنیا، ئەو بۆیان جێبەجێ بکات، بەڵام هەموو جارێک جومعە کافرۆشی باوکی دەڵێ ئێمە پەناهەندەین لێرە و شەرەفی خۆمان بۆ ماڵی دنیا نافرۆشین.
کە کچەکەشی دەڕفێنن، وەکوو شێرزاد دەیگێڕێتەوە “باوکی لە داخی ئەوەی بەرپرسێکی گەورەی سمکۆی شکاک بووە و لە هەولێر پیشەی بوو بە کافرۆشی، هەروا لە غەریبی کچەکەشی شوێن بزر دەبێت ودەڕفێنرێت، هەردوو چاوەکانی کوێر دەبێت”.
بە گوتەی ئەو برازایەی کچی کافرۆش، لە دوای پێنج ساڵ بەسەر ڕفاندنی کچەکەی، جومعەی باوکی کۆچی دوایی دەکات و لەسەر وەسیەتی خۆشی لەسەر مەیدان لە شەقڵاوە دەنێژرێت.
ئەو دووبارەی دەکاتەوە و دەڵێ “ئەو قسانەم هەمووی بە منداڵی لە باوکم گوێ لێبووە کە برا تاقانەی پوورم بووە، ئەو چۆنی بۆ گوتوومە منیش ئەوە بۆ ئێوە دەگێڕمەوە”.
جێ ئاماژه‌یه که چیرۆکی کچی کافرۆش له لایه‌ن ته‌نیا که‌ریم ده‌رهێنه‌ری کوردی باشووری کوردستان کراوه‌ته فیلمێکی سینه‌مایی به‌ڵام هیوادارم ده‌رهێنه‌رانی دیکه‌ی کوردیش به دروستکردنی ئه‌م چیرۆکه له قاڵبی فیلمێکدا یادی کچی کافرۆش و تابلۆکه‌ی وه‌کوو سه‌رمایه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و هونه‌ری گه‌لی کورد به‌رز ڕابگرن و ئه‌م چیرۆکه زیاتر به گه‌لی کورد و جیهان بناسێنن.له کۆتاییشدا بۆ زانیاری خوێنه‌ران، کچی کافرۆش له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی گۆرانی‌بێژ جه‌ماڵ موفتی و میکاییل کراوه‌ته گۆرانی.
سه‌رچاوه‌کان:
1- کورد له دیدی ڕۆژهه‌ڵات‌ناسه‌کانه‌وه له نووسینی دوکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ
2- ماڵپه‌ڕی: rojpress.wordpress.com
له‌تیف سوڵتانی
شه‌وی یه‌ڵدا یا(شه‌وی چله) مێژوویه‌کی کۆن و چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (ئیزه‌دی میهر)سه‌رده‌می میتراپه‌رستی که به‌ر له زه‌ڕده‌شت بووه و یه‌کێکه له‌کۆنترین جه‌ژنه‌کانی کوردان و میلله‌تانی دیکه و تا ئێستاش ئه‌و جه‌ژنه به‌ڕێوه ده‌چێت، شه‌وی یه‌ڵدا به چله‌ی گه‌وره‌ش ناوده‌برێت، واته دوایین ڕۆژی پایز که ده‌کاته (30) سه‌رماوه‌ز، به‌درێژترین شه‌وی ساڵ داده‌نرێت و ناونراوه شه‌وی یه‌ڵدا و میلـله‌تانیش هه‌ر یه‌که و به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و شه‌وه به‌ڕێده‌که‌ن، خواردن و چالاکی و فستیڤاڵ‌و کۆبوونه‌وه‌ی که‌سوکار و هاوڕێیان، له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و شه‌وه‌ن و له کوردستانیش به‌هه‌مان شێوه، شه‌وه‌که به‌رز ڕاده‌گیرێت و چه‌ند چالاکییه‌ک ئه‌نجامده‌درێن.
(برای دیدن باکیفیت تصویر آنرا در سیستم خود ذخیره کنید)
مێژووی شه‌وی چله:
دوایین شه‌وی دوایین مانگی پایز و سه‌رماوه‌ز، که به‌درێژترین شه‌وی ساڵ هه‌ژمارده‌کرێت، به‌شه‌وی یه‌ڵدا ناسراوه، یه‌ڵدا وشه‌یه‌کی (سریانی)یه، به‌مانای (له‌دایکبوون) دێت، مێژووه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می میهرپه‌رستی(میتراییزم)، واته ڕۆژی له‌دایکبوونی خواوه‌ندی میهر،باس له ئه‌فسانه‌یه‌ک ده‌کرێت له باره‌ی شه‌وی یه‌ڵدا، گوایه مانگ و ڕۆژ، عاشقی یه‌کتر بوون، به‌ڵام له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی شه‌وی یه‌ڵدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می میتراییه‌کان، دواتر تێکه‌ڵ به زه‌رده‌شتییه‌کان بووه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو مه‌سیحیی (ڕۆمی)یه‌کان" و جووله‌که و میلله‌تانی‌تر.
ئێرانییه‌کان له‌کۆندا ساڵی (12) مانگه‌یان به‌سیمبۆلی جیهانی (12) هه‌زار ساڵه ده‌زانی، که دابه‌ش بووه به‌سه‌ر چوار وه‌رزی سێ مانگی سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ساڵ، که بریتی بوو له له‌دایکبوونی دووباره‌ی هه‌تاو(ڕۆژ)، ئه‌ویش هه‌مان ڕۆژی یه‌که‌می زستان و کۆتاڕۆژی مانگی پایز بووه و به‌درێژترین شه‌وی ساڵیش دیاری کراوه، که ته‌نها چه‌ند چرکه ساتێک له‌شه‌وه‌کانی دیکه درێژتره.یه‌ڵدا شه‌وی له ناوبردنی تاریکی و ئه‌هریمه‌ن و له دایک بوونی هه‌تاوه.
یه‌ڵدا که مانای له دایک بوونه، مه‌به‌ستیش لێی له‌دایکبوونی خۆره، دوو چله هه‌یه له وه‌رزه‌کانی ساڵدا، یه‌کێکیان چله‌ی هاوین که له‌مانگی پوشپه‌ڕه‌وه ده‌ستپێده‌کات، ئه‌ویتریشیان له یه‌که‌م ڕۆژی زستان له‌مانگی به‌فرانباره‌وه دستپێده‌کات.
له‌ناو نه‌ته‌وه ئارییه‌کانی کۆندا، یه‌که‌م شه‌وی زستان، به‌مانای سه‌رکه‌وتنی ئاهوورامه‌زدا به‌سه‌ر ئه‌هریمه‌ندا دێت، به‌مانایه‌کی دیکه سه‌رکه‌وتنی خواوه‌ندی چاکه‌یه به‌سه‌ر خواوه‌ندی خراپه‌دا، واته سه‌رکه‌وتنی ڕووناکی به‌سه‌ر تاریکیدا".بۆیه له‌م شه‌وه‌دا که‌س نابێ بخه‌وێ چونکه ئه‌هریمه‌ن زاڵ و حاکمه و تا به‌یانی ده‌بێ ئه‌و شه‌وه به ڕابواردن به سه‌ر بدرێت.
هه‌تاو سیمبۆلی ئێزیدی مه‌زن (میترا) بووه، که جیهانی ڕزگارکرد، چونکه هه‌ر ئه‌و هه‌تاوه یا خود میترا بوو که له یه‌که‌م ڕۆژی مانگی به‌فرانباردا، هێزی ئه‌هریمه‌نی شه‌وی تێکشکاند و جیهانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی شوومی ئه‌و شه‌وه درێژه‌دا ڕزگارکرد، بۆیه کوردان و ئێرانییه‌کانی سه‌رده‌می ئایینی میهری، شه‌وی یه‌ڵدایان به‌شه‌وی له‌دایکبوونی میترا ناوده‌برد و ده‌یانکرده جه‌ژن، چونکه خۆر و ڕووناکی به‌سه‌ر شه‌وی تاریکیدا زاڵ ده‌بێت.
شه‌وی یه‌ڵدا له ڕووی زانستییه‌وه:
شه‌وی یه‌ڵدا که درێژترین شه‌وه و کورتترین ڕۆژه‌که‌شی کورتترین ڕۆژی ساڵه، له ڕووی زانستییه‌وه کاتێک ڕووده‌دات، که خۆر ده‌که‌وێته دوورترین خاڵی سه‌ر هێڵی نێوه‌ڕاستی گۆی زه‌وییه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژژمێری زایینیش، شه‌وی یه‌ڵدا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی زستانه له نیوه‌ی باکووری زه‌وی له‌نێوان (20-23)ی کانوونی یه‌که‌می هه‌موو ساڵێک، له نیوه‌که‌ی باشووریش له‌نێوان (20-23)ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێک ڕووده‌دات.
یادکردنه‌وه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا:
له‌کۆنه‌وه تا ئێستا له‌لایه‌ن کورده‌وه یادی ئه‌و شه‌وه ده‌کرێته‌وه و له کۆندا خواردن ئاماده ده‌کرا و هاوڕێ و خزم و دۆستان له به‌رده‌م سۆمپای داردا کۆده‌بوونه‌وه و تا‌کوو به‌یانی به‌خۆشی و ئاهه‌نگ گێڕان ڕۆژیان ده‌کرده‌وه و تا ئێستا به‌شێوازی جیاواز ئه‌و ئاهه‌نگ و یاد کردنه‌وه‌یه له‌شه‌وی یه‌ڵدادا له‌کوردستاندا ده‌کرێته‌وه.
شه‌وی یه‌ڵدا له‌هونه‌ر‌و هۆنراوه‌دا:
شه‌وی یه‌ڵدا له‌ناو شاکاره هونه‌رییه‌کان‌و هۆنراوه‌ی شاعیرانی کلاسیک‌و نوێ‌دا به‌کارهێنراوه و تا ئێستا که یادی شه‌وی یه‌ڵدا ده‌کرێته‌وه، شه‌وه‌که به‌چه‌ندین چالاکی و شیعری جۆرا و جۆر به‌ڕێده‌کرێت.
خواردن‌و چالاکی له‌شه‌وی یه‌ڵدادا:
له‌شه‌وی یه‌ڵدادا هه‌ر ناوچه‌یه‌ک و هه‌ر هۆزێک شێوازی خواردنیان جیاوازه، جووله‌که‌کان له‌و شه‌وه‌دا جه‌ژنێکیان هه‌یه که به‌جه‌ژنی دره‌خت ناسراوه، مۆم داده‌گیرسێنن و ده‌ست به‌نزا و پاڕانه‌وه ده‌که‌ن، به‌ڵام لای کورد ئه‌و شه‌وه به‌جیاوازتر ناوده‌برێت، له نێو کورددا به‌شه‌وی یه‌ڵدا ده‌وترێت (شه‌وی شه‌و چله‌ی شه‌و) که که‌سوکار و خزم و هاوڕێ کۆده‌بنه‌وه و کاتێکی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌و شه‌وه‌ش له‌ناوچه‌ی موکریان که‌سوکار له‌ده‌وری یه‌کتری کۆده‌بنه‌وه و بۆڵه ترێ که له مانگی کۆتایی هاویندا به‌په‌ت هه‌ڵده‌گیرێت و وشک ده‌کرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شه‌وه‌دا بخورێت، هه‌ر له‌و شه‌وه‌شدا کاسه و دراوسێیه‌تی ده‌کرێت له‌نێوان خۆیاندا که دراوسێیه‌کان خواردن بۆ یه‌کتری ده‌نێرن،له‌ناوچه‌ی (سنه)ی خۆرهه‌ڵاتی کوردستانیش له‌کۆتایی هاویندا، کاڵه‌ک هه‌ڵده‌گیرێت که پێی ده‌وترێت (کاڵه‌ک تورش) ده‌خرێته نێو سرکه‌وه و له‌و شه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ یاپراخی باینجان و بیبا‌ری سوور ده‌خورێت". هه‌ر له‌شه‌وی یه‌ڵدادا زیاتر شووتی و هه‌نار و هه‌رمێ ده‌خورێت، خواردنی شووتیش به‌مانای ماڵئاوایی کردنه له وه‌رزی گه‌رما و پێشوازی کردنه له وه‌رزی سه‌رما".
بۆنه و مه‌راسیم له‌شه‌وی یه‌ڵدادا:
شه‌وی یه‌ڵدا له‌نێو گه‌لانی جیهاندا تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و هه‌ر وڵاتێک له‌و شه‌وه‌دا به‌پێی دابونه‌ریته‌کان ئاهه‌نگ‌و فێستیڤاڵ ڕێکده‌خه‌ن، له ژاپۆن له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینییه‌وه به ده‌رکه‌وتنی خواوه‌ندی خۆر (تامیتراسۆ) له‌ئه‌شکه‌وتێکدا یادی ئه‌و شه‌وه کراوه‌ته‌وه، له‌هه‌ندێک شوێنی دیکه‌ی ژاپۆنیش به لێنانی خواردن ئه‌و شه‌وه به‌ڕێده‌کرێت، به‌ڵام له‌چین، له‌و شه‌وه‌دا خێزانه چینییه‌کان ژه‌مه خۆراکی (تانگیوان) ده‌خۆن که له پێکهاته‌که‌ی برنجه، به‌مانای یه‌کگرتوویی خێزانه‌کان دێت، ئه‌مه وێڕای ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگ و چه‌ندین فێستیڤاڵی جۆراوجۆر.
کات له‌شه‌وی یه‌ڵدای وڵاتاندا:
درێژترین شه‌وی ساڵ له وڵاتی فه‌نلاند دایه و پله‌ی یه‌که‌مه چونکه ماوه‌که‌ی (18) کاتژمێر و (22) خوله‌که، دووه‌میش نۆرڤێژ دێت که شه‌وی یه‌ڵدا تێیدا (18) کاتژمێر و نۆ خوله‌که، سویدیش له پله‌ی سێیه‌مدا دێت که (17) کاتژمێر و (54) خوله‌که، درێژترین شه‌ویش له کوردستاندا که شه‌وی یه‌ڵدایه، (17) کاتژمێر‌و (14) خوله‌که.
له‌تیف سوڵتانی
24 ویژگی "جامعه‌ی زنده"
جامعه‌ای زنده و سالم است که:
1. که آموزش اخلاق و مسئولیت اجتماعی در دوره‌ی دبستان تمام شده باشد.
2. که تعداد رسانه های غیر دولتی حداقل دو برابر دولتی باشد.
3. که در جاده های آن در هر صدکیلومتر برای شهروندان، استراحتگاه ساخته شده باشد.
4. که شهروندان آن به وفور به هم اعتماد کنند.
5. که حداکثر هزینه های غذا و مسکن، 35 درصد درآمد شهروندان باشد.
6. که شهروندان آن وقتی به چهار راهها می رسند، اتومبیل خود را کاملاً متوقف کنند.
7. که نرخ تورم در آن یک رقمی باشد.
9. که شهروندان آن به انجام کارهای صحیح و منظم توام با سلامتی مالی عادت کرده باشند.
10. که تکمیل پیچیده ترین طرح های "عمرانی" در آن، حداکثر 3 سال به طول انجامد.
11. که مجموعه جامعه و سیستم از مرحله امنیت و بقا عبور کرده باشد.
13. که مدیریت آن جامعه مبتنی بر سعی و خطا نباشد.
15. که حداقل سه و نیم درصد نرخ رشد اقتصادی داشته باشد.
16. که شهروندان آن نگران آینده خود نباشند.
17. که در آن فرهنگ مکتوب بر فرهنگ شفاهی غالب باشد.
18. که شهروندان آن از اخلاقی بودن و رعایت حریم های اجتماعی ، لذت ببرند.
19. واژه های "ببخشید "، "عذر می خواهم" و "اشتباه کردم" به وفور در میان شهروندان رواج داشته باشد.
20. که شهروندان آن، دندان های سالم داشته باشند.
21. که انتقاد از اندیشه ها و سیاست گذاریها در آن، پی آمدی نداشته باشد.
24- رشد و ترقی و تعالی کشور بر هر امر دیگری تفوق داشته باشد.
دوو وێنه‌ی کۆنی قوتابیانی گوندی که‌سنه‌زان سه‌ر به هه‌وه‌تووی دیوانده‌ره
(ده‌یه‌ی شه‌ستی هه‌تاوی)
(یادی به خێر ئه‌و ڕۆژانه)
باز باران با ترانه
می‌خورد بر بام خانه
روزهای کودکی کو؟
فصل خوب سادگی کو؟
کودک خوشحال دیروز،
غرق در غم های امروز
یاد باران رفته از یاد،
آرزوها رفته بر باد
آرزوها رفته بر باد.....

معلم:پورهاشمی از بیجار
از راست:داوود رنجبریان- هوشیار درخورد- آزاد درخورد- ابراهیم دستخیز- سلمان شهبازی- جلال خالدی- ادریس قیصری- کمال خدایاری- هوشیار دستباز- زاهد صادقی- سیروان دستباز- خلیل ایزدی- حامد شهبازی- سیدطاها حسینی- کیوان صالحی- سیدخالد حسینی- رضا یاری- عزیز خاکی‌شا- ابراهیم امینی- شۆڕش بهرامی- سید فخرالدین قیصری- آزاد اکبری- توفیق نوشادی.
خانمها:وه‌نه‌وش شهبازی- احترام احسنی- کژال اسکندری- کبری شریفی- مهناز اتهمی- صبری خالدی- کاوه مهدی‌نیا

عکسی نایاب از قلعه‌ی سنه‌دژ و منظره‌ای از شهر سنندج - سال 1260