ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | 2 | |||||
3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 |
10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 |
17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 |
24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
ئه‌ڵێن دووگا بوون، هه‌ر دوو له دۆڵێ له لێڕه‌وارێ، خۆش هه‌وا و چۆڵێ
گاکان یه‌کێک زه‌رد، ئه‌وتریان ڕه‌ش بوو ڕه‌فێقی ئه‌وان زۆر باش و خۆش بوو
شێرێک،خه‌یاڵی لێیان خراو کرد هه‌ڵمه‌تی به‌ین به‌ین، بۆ گاکان ئه‌برد
گاکان چه‌پ و ڕاس ئه‌یاندا به‌ر شاخ شێریان ڕاو ئه‌نا خوه‌یان خۆش ده‌ماخ
ئاخر، شێر وتی نه‌خێر، وا نابێت کارێ که‌م یه‌کیان،له‌وتر جیا بێت
ڕۆژێکا هات و چووه لای گا زه‌رد گا زه‌رد لێخوڕی،له چیته نامه‌رد!
دیاره له برسا په‌کت که‌وتووه بڕوانه گا ڕه‌ش، له کوێ خه‌وتووه
بانگ که‌م بێت بۆ لام، ئه‌مڕۆ به‌گوڕین خه‌یاڵ خاو نه‌که‌ی، زکت ئه‌دڕین!
شێر وتی گا زه‌رد، من و تۆ زه‌ردین له ئه‌سڵا خوه‌مان، قه‌ومین هاوده‌ردین!
خۆمان یه‌ک تیره‌ین، ئا له‌م جیهانه ئه‌ر بڕوام پێ بکه‌ی، ڕه‌ش دوژمنمانه
گا زه‌رد خه‌ڵه‌تیا، وه‌قسه‌ی مام شێر چوو بۆ گا ڕه‌ش و ئه‌وی کرد ز‌وێر
هاته‌وه بۆ لای گا زه‌ردی ته‌نیا به هه‌ڵمه‌ت لێدان، ئه‌وی ڕاو نیا
ئه‌وه‌نده‌ی ڕاو نیا، ئه‌م دۆڵ و ئه‌و دۆڵ ته‌واو له هێز که‌وت، گا زه‌ردی کڵۆڵ....
وتی ئه‌و کاته پشتی من شکیا به هۆی جیایی، پشت گا ڕه‌ش شکیا
ئاوا بوو سه‌رهات دوو گا له پاڵ یه‌ک له یه‌ک جیا بوون،کریان چه‌ک و په‌ک
ئاکام جیایی، کاکه گیان وایه که‌س به ته‌نیایی، ناگات به پایه
(شعر از مامۆستا محمدحسن رضایی متخلص به مه‌ینه‌تی- شاعر اهل روستای زا‌غه دیواندره)