* هه‌وه‌توو *

* هه‌وه‌توو *

قوتابخانه‌ی عه‌تائوڵڵا ئه‌مینی که‌سنه‌زان هه‌وه‌توو
* هه‌وه‌توو *

* هه‌وه‌توو *

قوتابخانه‌ی عه‌تائوڵڵا ئه‌مینی که‌سنه‌زان هه‌وه‌توو

په‌ندی پێشینیان 3

وتیان به‌ ڕێوی شایه‌تت کێیه‌؟                        وتی کلـکی خۆم،باوه‌ڕم پێیه‌

حه‌ز ئه‌‌که‌ی دوور بی له‌ گێره‌‌وکێشه‌              به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پا ڕابکێشه‌

وتیان پشیلـه‌، گووت به‌ ده‌رمانه‌                        دایپۆشی به‌ خۆڵ ئه‌و بێ‌ویژدانه‌

نانێ ڕۆژ په‌یدا بکه‌،نانێ شه‌و                        به‌ڵام مه‌کێشه‌ مننه‌ت له‌م و له‌و

چکۆله‌ترین کرده‌وه‌ی ئینسان                            له‌ سه‌د قسه‌ی زل باشتره‌ دیسان

ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له‌ من ده‌پرسی                      تێر ئاگای نییه‌ هه‌رگیز له‌ برسی

بۆ کاری بچووک، قه‌ت تێ‌مه‌کۆشه‌                    گۆم هه‌تا قووڵ بێ، بۆ مه‌له‌ خۆشه‌

ئاوت خوارده‌وه ‌جارێک له‌ کانی                       به‌ردی تێ مه‌خه‌، خۆ تۆ ئینسانی

ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ                 چونکه‌ به‌ خه‌یاڵ که‌س نه‌بووه‌ به‌ ماڵ

ئه‌و که‌سه ‌دۆستی گیانی گیانیته‌                        هاوڕێی نه‌بوونی و لێ‌قه‌وماویته‌