ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | 2 | |||||
3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 |
10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 |
17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 |
24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
ژاپۆن(به ژاپۆنی نیپۆن)وڵاتێکه هه‌ڵکه‌وتوو له ئۆقیانووسی ئارام و ئاسیای باکووری ڕۆژهه‌ڵات(شمال شرقی)،سێیه‌مین هێزی ئابووری جیهان له بواری به‌رهه‌م هێنانی(تولید) ناخالسی نێوخۆیی(داخلی).ژاپۆن وڵاتێکی پاشایه‌تییه،که له سه‌ر بنه‌مای یاسای بنه‌ڕه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێ.وڵاتێکه به ته‌واوه‌تی به ئاو گه‌مارۆ(محصور) دراوه.له ڕێگه‌ی سنووره ئاوییه‌کانییه‌وه له گه‌ڵ ولاتانی چین،کۆریای باشوور و باکوور و ڕووسیا دراوسێیه.
ژاپۆن پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی هه‌موو داگیرکراوه‌کانی(تصرفات) ئه‌وپه‌ڕی زه‌ریاکانی خۆی به تایبه‌ت وڵاتی کۆریا که ئه‌و کات چل و پێنج و نیو له سه‌دای هه‌موو وڵاته‌که‌ی پێک ده‌هێنا له ده‌ست ده‌دا و ئاکام به‌رینایی خاکه‌که‌ی ده‌گاته 387000کیلۆمه‌تری چوارگۆشه(که‌متر له ڕووپه‌ڕی(مساحت) خاکی ئه‌یاله‌تی کالیفۆڕنیای ئه‌مریکا).ژاپۆن خاوه‌ن حه‌شیمه‌تێکی 128 میلیۆن که‌سییه(ساڵی 2013) و ده‌یه‌مین وڵاتی پڕ حه‌شیمه‌تی جیهانه.پێته‌ختی ئه‌م وڵاته واته تۆکیۆ به 35 میلیۆن که‌سه‌وه به یه‌کێ له گه‌وره‌ترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین پێته‌خته‌کانی جیهان دێته ئه‌ژمار.
ژاپۆن وڵاتێکی کوێستانییه و زۆربه‌ی دوورگه‌کانی(جزایر) بورکانییه(آتشفشانی) و به توندی بوومه‌له‌رزه هێنه‌ره.سه‌رژمێرییه‌کان پێمان ده‌ڵێن: له ساڵدا نێزیک به 1500 بوومه‌له‌رزه‌ی مه‌ترسیداری تێیدا ڕووده‌دا.کۆتایی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی بۆ ژاپۆن زۆر تاڵ و ناخۆش بوو.چونکه پاش شه‌ڕێکی درێژخایه‌ن له ئۆقیانووسی ئارام‌دا، ئاکام بوردوومانی ئه‌تۆمی هیرۆشیما و ناکازاکی لێکه‌وته‌وه و به بێ هیچ مه‌رجێک چۆکی دادا(تسلیم شد) .
ده‌ستکه‌وتی(نتیجه) ئه‌م شه‌ڕه ماڵ‌وێرانکه‌ره بۆ ژاپۆن به ڕاده‌یه‌ک سامناک بوو که زۆربه‌ی لێکۆڵه‌ران(محققان) ده‌سته‌واژه‌ی(اصطلاح) "به ته‌واوه‌تی وێران‌کراو"یان بۆی به کار هێنا.به‌ڵام ئه‌م وڵاته به به‌رنامه‌ڕێژییه‌کی درێژ‌خایه‌نی ئابووری و پیشه‌ییه‌وه(صنعتی) گه‌یشته چڵه‌پۆپه‌ی(اوج) گه‌شه‌یه‌کی(رشد) ئابووری به‌رچاو و سه‌رسووڕهێنه‌ر و ئێستا یه‌کێ له گه‌وره‌ترین هێزه ئابوورییه‌کانی دنیا و هه‌روه‌ها دووهه‌مین زلهێزی پیشه‌یی(ابرقدرت صنعتی) جیهانه.و یه‌کێ له گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانه بازرگانییه‌کانی ئامریکا له کیشوه‌ری(قاره) ئاسیادا دێته ئه‌ژمار.
جا ئێستا باش بڕوانن:
1- ژاپۆن وڵاتێکه به که‌مترین داراییه سروشتییه‌کانه‌وه(طبیعی).
2- خاکی کشت و کاڵ و کانگای(معدن) ئه‌وه‌نده نییه.
3- شارستانییه‌تێکی(تمدن) ئه‌وه‌نده دره‌وشاوه‌ی(درخشان) نییه.
4- نه‌وت و گازی پاشه‌که‌وتی(ذخیره) سروشتی نییه.
5- نه دیواری چینی هه‌یه نه ئه‌هرامی میسر و نه ئاکرۆپۆلیس و نه ته‌ختی جه‌مشید و ته‌ختی سڵێمان.
6- هیچ پێغه‌مبه‌رێکی جیهانیی ناوداری نییه. نه مه‌سیحی هه‌یه،نه زه‌ڕده‌شت،نه بوودا،نه ئیبراهیم و نه کۆنفۆسیووس.
7- بۆمبی ئه‌تۆمیی نییه.
8- هه‌نارده‌که‌ری(صادرکننده) تیرۆریستیش نییه.
9- کچه‌کانیشی بۆ کاره‌که‌ری و له‌شفرۆشی نافرۆشێته شێخ‌نشینه که‌واشۆڕه عه‌ره‌به‌کان.
10- خه‌ڵکی بێ‌کاری نییه تاکوو به هه‌زاران که‌س ڕێگای وڵاتانی دیکه بگرنه پێش و سووکایه‌تیان(تحقیر) پێ بکه‌ن یان له زه‌ریادا(دریا) بخنکێن.
11- خه‌ڵکه‌که‌ی فه‌رهه‌نگ و مرۆڤایه‌تیان به ڕاده‌یه‌که که له سۆنامییه‌که‌دا له جیاتی دزی و تاڵانی ماڵ و دارایی هاونیشتمانه‌کانیان ببوونه نموونه و ئه‌مین و پارێزه‌ری گیان و ماڵ و نامووسی هاووڵاتیانی خۆیان.
12- ژاپۆن خه‌ڵکێکی زۆر بێ‌ئایین و ته‌نانه‌ت بێ‌خودای هه‌یه،به‌ڵام زۆرترین خه‌ڵکانی ئاقڵ و به‌ئه‌خلاقی هه‌یه.
13- خه‌ڵکی ژاپۆن پڕکار و تێکۆشه‌ر و به‌رپرسیارن و به دڵ و گیان بۆ وڵاته‌که‌یان ده‌کۆشن.
14- که‌مترین سواڵکه‌ر و هه‌ژار و خه‌ڵکی خوێڕی و ته‌وه‌زه‌لی هه‌یه.
15- وڵاتێکی پاک و خاوێن و ڕێک و پێکه.
16- بانترین ڕاده‌ی سه‌واد و به‌رهه‌مهێنانی فه‌رهه‌نگیی و هونه‌ریی و ئه‌ده‌بییاتیان هه‌یه.
17- پێویستیان به وزه‌ی(انرژی) ناوه‌کی نییه و ته‌نانه‌ت نیرووگای کاره‌با ئه‌تۆمییه‌که‌ی خۆیانیان له به‌ر پاراستنی ژینگه(محیط زیست) و گیانی مرۆڤه‌کان داخستووه.
18- ئه‌وان له مانای ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤایه‌تی(انسانیت) و ژیانی دروست و مرۆڤانه تێگه‌یشتوون.
19- ئه‌وان نانی شیاویی(شایستگی) و لیاقه‌تی خۆیان ده‌خۆن و پێویستیان به خۆهه‌ڵکێشانی(خودبزرگ بینی) نه‌ته‌وه‌یی و درۆی زل‌زل و فریودانی حکوومه‌ته‌که‌یان و خۆیان نییه.
20- به‌رپرسانی ژاپۆن وه‌ڵامده‌ری خه‌ڵکن و ته‌نانه‌ت له به دره‌نگ که‌وتنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێک له خه‌ڵکه‌که‌یان داوای لێبوردن ده‌که‌ن و له کار ده‌کشێنه‌وه و ڕێز له مه‌ردمه‌که‌یان ده‌گرن.
21- ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆنی گرێ(عقده) ده‌روونی گه‌وره‌یی و ڕیاست و خۆبه‌زلزانییان نییه.
22- ......
ژاپۆن ئیمپراتۆری هه‌یه و ئیمپراتۆر له لای خه‌ڵک خاوه‌ن ڕێز و حورمه‌ته.چونکه ئیمپراتۆری ژاپۆن و بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌وه‌نده گه‌وره و به‌ڕێز و ئاقڵن که دیکتاتۆریی ناکه‌ن و دیمۆکراسییان به باشترین شێوه‌ی خۆی قبووڵ کردووه و قه‌ت زوڵم و زۆر له خه‌ڵک ناکه‌ن.بۆیه خه‌ڵکیش ئه‌وانیان خۆش ده‌وێ و ئه‌مه‌گداری(وفادار) ئیمپراتۆره‌که‌یانن.
له کۆتایی دا ئه‌وه ماوه بڵێم:ژاپۆن وڵاتیکی خاوه‌ن‌ڕێز،ئاشتی خواز،ئاوه‌دان،ئازاد و به‌خته‌وه‌ره،قه‌تیش پێویستیان به خۆهه‌ڵکێشان و فیز و خۆویسی نییه.چونکه ئه‌م ئاکاره ناشیرینانه ئاکار و ئه‌خلاقی خه‌ڵک و حاکمانی وڵاتانی چاره‌ڕه‌ش و دواکه‌وتووه.که‌وایه با ئێمه‌ش که‌مێ بیر که‌ینه‌وه.
له‌تیف سوڵتانی