ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | 2 | |||||
3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 |
10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 |
17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 |
24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
نێلسۆن ماندێلا له دایک‌بووی هه‌ژده‌ی ژووئیه‌ی 1918 و یه‌که‌مین سه‌رۆک‌کۆماری ئا‌فریقای باشووره.ماندێلا به‌ر له سه‌رۆک‌کۆماریی له چالاکه به‌رچاوه‌کانی دژ به ڕژێمی ئاپارتاید(ڕه‌گه‌ز‌په‌رست)ی
ئا‌فریقای باشوور و ڕێبه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئافریقا بوو.ماندێلا به هۆی چالاکیی له خه‌باتیی چه‌کداریی شاراوه‌دا دادگایی و زیندانی کرا.بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداریی بۆ ماندێلا چاره‌سه‌ری کۆتایی بوو،چونکه ئه‌و هه‌میشه بڕوایه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی به ناتوندوتیژی هه‌بوو.
ماندێلا له ماوه‌ی 27ساڵ به‌ند کرانیدا،که زۆربه‌ی ئه‌م ماوه‌یه له ژوورێک له دوورگه‌ی ڕۆبین دا به‌ند کرابوو،ببووه به‌ناوبانگ‌ترین ڕوخساری شه‌ڕی دژ به ئاپارتایدی ئا‌فریقای باشوور.ئه‌گه‌رچی ڕژێمی ئاپارتایدی ئافریقا ئه‌ویان وه‌کوو کۆمۆنیست و تیرۆریستێک ده‌ناساند به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی ماندێلا به‌شێکی جیا نه‌کراوه‌یه له شه‌ڕی دژ به ئاپارتاید.
ماندێلا پاش ئازاد بوونی له زیندان له سالێ 1990 سیاسه‌تی ئاشتیخوازیی گرته پێش و هه‌ر ئه‌مه بووه هۆی ئاسانکاری بۆ گواستنه‌وه‌ی ئا‌فریقای باشوور به‌ره‌و دێمۆکراسییه‌ک که نوێنه‌ری هه‌موو چین و توێژه‌کانی خه‌ڵک بێت.ماندێلا بۆ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی و هه‌موو خه‌ڵکی جیهان که‌سایه‌تییه‌کی خۆشه‌ویست و به‌ڕیزه.
زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئا‌فریقای باشور نازناوی "مۆخۆلۆ"(باپیره)یان پێ به‌خشیوه.
"له وته‌کانی ماندێلا "
1- هه‌موو به‌یانییه‌ک له دارستانه‌که‌دا ئاسکێک له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ که ده‌زانێ ده‌بێ له شێر خێراتر ڕابکا تا نه‌بێته نێچیری ئه‌و،شێریش ده‌زانێ ده‌بێ له ئاسک خێراتر ڕابکا تا برسی نه‌مێنێته‌وه،گرینگ نییه تۆ شێر بیت یان ئاسک،گرنگ ئه‌وه‌یه هاوکات له گه‌ڵ هه‌ڵاتنی خۆردا به هه‌موو تواناته‌وه ئاماده‌ی ڕاکردن بیت.
2- گرنگ ئه‌وه نییه جوان و شۆخ و شه‌نگ بیت،جوان و شۆخ و شه‌نگ ئه‌وه‌یه گرنگ بیت ،ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک که‌س.
3- ئێمه پێویستمان به زه‌ین و دڵێکی ساغه،گه‌وره‌یی ژیان ئه‌وه نییه که قه‌ت کۆڵ نه‌ده‌ین به‌ڵکوو له‌وه دایه هه‌ر جار که که‌وتین دیسان هه‌ستینه‌وه.
4- ژیان سه‌رسووڕهێنه‌ره ،به‌و مه‌رجه‌ی که بزانین چۆن ده‌ژین.
5- بڕوا به گومانه‌کانت مه‌که و قه‌تیش گومانت له بڕواکانت نه‌بێ.
6- ئێمه له دایک بووینه بۆ ئه‌وه‌ی شکۆ و گه‌وره‌یی خودایی که له ناخی هه‌مووماندایه ئاشکرا بکه‌ین.
7- چاکترین له‌ززه‌ت و چێژی مرۆڤ ئه‌وه‌یه که بزانێ به‌ره‌یه‌ک پاش خۆی لێ به جێ ماوه،به‌ڵام زۆر سه‌رووتر له‌و چێژه ئه‌و هه‌سته‌یه که بزانێ به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌رکی بنه‌ماڵه‌یه‌ک له سه‌ر شانییه‌تی.
8- ئه‌گه‌ر قه‌رار وایه خوێن به خوێن بشۆینه‌وه تووشی نه‌گبه‌تی دێین،له خه‌ڵک ببوورین به‌ڵام له بیرمان نه‌چێته‌وه.
9- مه‌رجی مانه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تییه‌کانمان به تێگه‌یشتن له یه‌کدی گرێدراوه.
10- له خودام پرسی: خوایه چۆن ده‌توانم چاکتر بژیم ؟خودا جوابی دامه‌وه:ڕابردووت به بێ هیچ داخ و که‌سه‌ریک قبووڵ بکه.به بڕوایه‌کی پته‌وه‌وه ئێستات تێپه‌ڕێنه،به بێ ترس بۆ داهاتووت ئاماده به ،ئیمانت بهێڵه‌وه و ترسه‌کانت فڕێ بده.
11- من بڕوام ئه‌وه‌یه: ماوه‌یه‌کی زۆرم ماوه تا ببمه ئه‌و مرۆڤه‌ی که خۆم ده‌مه‌وێ.
12- من بڕوام ئه‌وه‌یه: خۆمان به‌رپرسیارین له‌و ئیشانه‌ی که ده‌یکه‌ین،جیا له‌وه‌ی چ هه‌ستێکمان هه‌بێ.
13- من بڕوام ئه‌وه‌یه: هه‌ندێ له‌و که‌سانه‌ی که چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین که له کاتی په‌رێشانی و داماویدا زه‌برمان لێ بده‌ن دێنه یارمه‌تیمان و ڕزگارمان ده‌که‌ن.
14- من بڕوام ئه‌وه‌یه: هه‌ر کات که تووڕه‌م مافی تووڕه بوونم هه‌یه،به‌ڵام ئه‌مه به مانای ئه‌وه نییه مافی ئه‌وه‌م پێ بدا زاڵم و بێ‌ڕوحم بم.
15- من بڕوام ئه‌وه‌یه: هه‌میشه پێویست نییه خه‌ڵک لێمان ببوورن هه‌ندێ جاریش ده‌بی فێر بین خۆمان له خۆمان ببوورین.
16- من بڕوام ئه‌وه‌یه: جیا له‌وه‌ی چه‌نده دڵشکاوین دنیا له به‌ر غه‌م و خه‌فه‌تی ئێمه له جووڵان و سووڕانه‌وه ڕاناوه‌ستێ.
17- من بڕوام ئه‌وه‌یه: ژیانی ئێمه ڕه‌نگه له ماوه‌ی چه‌ند کات‌ژمێردا له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه که ته‌نانه‌ت نایان‌ناسین بگۆڕدرێ.
18- من بڕوام ئه‌وه‌یه: ئه‌و بڕوانامه و ڕێزنامانه‌ی که له سه‌ر دیواری ماڵه‌که‌مان هه‌ڵمانواسیوه بۆ ئێمه ڕێز و خۆشه‌ویستیی ناهێنن.
19- من بڕوام ئه‌وه‌یه: شادترین خه‌ڵک که‌سێک نییه که باشترین شته‌کانی هه‌یه،به‌ڵکوو که‌سێکه که له شته‌کانی به باشترین شێوه که‌ڵک وه‌رده‌گرێ.
له‌تیف سوڵتانی