* هه‌وه‌توو *

* هه‌وه‌توو *

قوتابخانه‌ی عه‌تائوڵڵا ئه‌مینی که‌سنه‌زان هه‌وه‌توو
* هه‌وه‌توو *

* هه‌وه‌توو *

قوتابخانه‌ی عه‌تائوڵڵا ئه‌مینی که‌سنه‌زان هه‌وه‌توو

که‌س لێره کوردی نازانێ.....(شێرکۆ)

له دوای خنکانی هه‌ڵه‌بجه
سکاڵاآآآێیکی درێێێێژم نووسی بۆ خوا
به‌ر له ‌خه‌ڵکیی بۆ دره‌ختێکم خوێنده‌وه
دره‌خت گریا
له په‌ناوه، باڵنده‌یه‌کی پۆسته‌چی
وتی: باشه کێ بۆت ده‌با؟  
گه‌ر به ته‌مای منی بیبه‌م؛
من ناگه‌مه عه‌رشی خودا
بۆ شه‌و دره‌نگ، فریشته‌ی ڕه‌ش پۆشی شێعرم
وتی تۆ هیچ خه‌مت نه‌بێ
من بۆت ده‌بم هه‌تا سه‌ره، تا که‌شکه‌ڵان
به‌ڵام به‌ڵێنت ناده‌مێ، خۆی نامه‌که‌م لێ‌وه‌رگرێ
خۆت ئه‌یزانی خودای گه‌وره کێ ئه‌یبینێ؟
وتم: سپاس تۆ هه‌ڵفڕه.
فریشته‌ی ئیلهام هه‌ڵفریو، له‌گه‌ڵ خۆیا سکاڵای برد .
ڕۆژی دوایی که دیتمه‌وه، سکرتێری پله چواری نووسینگه‌ی خوا عوبه‌ید ناوێک،
له سه‌ر هه‌مان سکاڵا و له دامێنا به عه‌ره‌بی بۆی نووسیبووم:
گه‌وجه، بیکه به عه‌ره‌بی که‌س لێره کوردی نازانێ و نایبه‌ین بۆ خوا....!!