ده‌ڵێم ئه‌م شاره جێ بێڵم سه‌فه‌ر که‌م
بڕۆم و خۆم له دنیا ده‌ربه‌ده‌ر که‌م
به هاواری دڵ و بارانی دیده‌م
له ده‌ردی خۆم هه‌موو عاله‌م خه‌به‌ر که‌م
له ده‌ستی یاری دڵڕه‌ق شه‌رته ئیتر
بڕۆم ته‌رکی کچی ئومولبه‌شه‌ر که‌م
ڕه‌فیقانم گه‌لێ په‌یمان‌شکێنن
بڵا ڕاکه‌م له دیتنیان حه‌زه‌ر که‌م
ئه‌گه‌ر بۆم بێته جه‌ننه‌ت ئه‌م وڵاته
شه‌قی پێدا ده‌ده‌م عه‌زمی سه‌قه‌ر که‌م
هه‌ڵۆی شاخم که‌وی دیلی قه‌فه‌ز نیم
برۆم و ڕوو له کێوان و که‌مه‌ر که‌م
گوڵێ ناپشکوێ له‌م شۆره کاته
له وه‌رزی وشک و قاقڕ چۆن سه‌مه‌ر که‌م
جه‌فا ته‌نگی وه‌ها پێ هه‌ڵچنیوم
ده‌بێ هه‌ر بۆ وه‌فا شین و چه‌مه‌ر که‌م
هه‌موو نامۆن و من تاک و غه‌ریبم
نه‌ماوه ئاشنا بۆ کوێ نه‌زه‌ر که‌م
شه‌واره‌م بێ، نه‌بینم ڕۆژی ڕووناک
ئه‌گه‌ر به‌م شاره‌دا ئیتر گوزه‌ر که‌م
وڵاتی مه‌رگه ئێره گۆڕی ئه‌شقه
بڕۆم چاکه و له خۆم ده‌فعی خه‌ته‌ر که‌م
1370
پێرستی هه‌ندێ له چاوگه به‌ناوبانگه‌کانی زمانی کوردی
(فهرست برخی از مصادر مشهور زبان کردی)
جووڵاندن(تکان خوردن) ڕێکه‌وتن(حرکت کردن) نووستن(خوابیدن)
دواندن(حرف زدن) پاراستن(مراقبت کردن) ناڵاندن(نالیدن)
کوڵاندن(پختن)قه‌ڵشاندن(شکافتن) هه‌ڵاتن(فرار کردن)
ئاژۆتن(راندن) هاویشتن(پرتاب کردن) کرۆشتن(خرد کردن با دندان)
چاندن(کاشتن) وه‌راندن(فرو ریختن) وه‌رگرتن(گرفتن)
شووشتن(شستن) فڕین(پرواز کردن) فرۆتن(فروختن)
هه‌ڵکۆڵان(حفر کردن) خه‌مڵاندن(آرایش کردن) خولقاندن(آفریدن)
ئاخنین(انباشتن) هه‌ڵواسین(آویزان کردن ) سڕینه‌وه(پاک کردن )
ناشتن(به خاک سپردن) ڕۆکردن(فرو کردن) ڕاگرتن(نگه داشتن )
هه‌ڵگیرساندن(روشن کردن) خاپاندن(فریب دادن ) ده‌رکه‌وتن(ظاهر شدن )
حه‌واندن(استراحت کردن ) ڕووشاندن(خراشیدن ) ڕامووسین(بوسیدن )
پاڵاوتن(پالایش کردن ) نه‌خشاندن(نقاشی کردن ) پساندن(پاره کردن )
هاڵاندن(پیچیدن ) ڕسکاندن(رشد کردن ) ڕووخاندن(ویران کردن )
هۆنین(سرودن ) چه‌ماندن(خم کردن ) نواندن(نمایش دادن )
ڕه‌واندن(طرد کردن ) تاراندن(از خود دور کردن ) تێپه‌ڕاندن(گذراندن )
ژاکاندن(پژمرده کردن ) هه‌ڵبژاردن(انتخاب کردن ) ته‌قاندن(منفجر کردن )
دۆزین(یافتن ) ڕازاندن(تزیین کردن ) قووچاندن(بستن )
هه‌ڵکردن(برافراشتن ) داگیرساندن(روشن کردن ) ناساندن(شناساندن )
برژاندن(برشته کردن ) نووساندن(چسباندن ) سه‌رکه‌وتن(بالا رفتن )
..............................................
ًڕاهێنان ( تمرین)
1- ئه‌م چاوگانه‌ی خواره‌وه وه‌ربگێڕنه سه‌ر زمانی فارسی :
ڕێکه‌وتن- نووستن- قه‌ڵشاندن- کرۆشتن- چاندن- هه‌ڵکۆڵان - خه‌مڵاندن- خولقاندن- ئاخنین- هه‌ڵواسین- سڕینه‌وه- ناشتن- ڕۆکردن- ڕاگرتن- پاڵاوتن- نه‌خشاندن-پساندن
2- بۆ هه‌ر کام له چاوگه‌کانی خواره‌وه ڕسته‌یه‌کی جوانی کوردی دروست بکه‌ن:
سه‌رکه‌وتن:
هه‌ڵبژاردن:
ڕووخاندن:
هه‌ڵواسین:
پاراستن:
ده‌رکه‌وتن:
3- ئه‌م چاوگانه‌ی خواره‌وه له زه‌مانی ڕابردووی ساده‌دا گه‌ردان بکه‌ن:
ڕێکه‌وتن:
پاراستن:
شووشتن:
ڕووشاندن:
ژاکاندن:
ناساندن:
4- ئه‌م چاوگانه‌ی خواره‌وه له زه‌مانی داهاتوودا گه‌ردان بکه‌ن:
دۆزین:
برژاندن:
خاپاندن:
چاندن:
دواندن:
جووڵاندن:
ڕاسته‌ن مه‌واچان فارسی شه‌ککه‌ره‌ن
کوردی جه فارسی به‌ڵ شیرینته‌ره‌ن
په‌ی چێش نه ده‌وران ئه‌ی دنیای به‌دکێش
مه‌حزووزه‌ن هه‌رکه‌س به زوبانێ وێش (خانای قوبادی)
کتێب و ده‌فته‌ر و ته‌ئریخ وکاغه‌ز
به کوردی گه‌ر بنووسرایه زوبانی
مه‌لا و شێخ و ئه‌میر و پادشامان
هه‌تا مه‌حشه‌ر ده‌ما ناو و نیشانی( حاجی قادر)
کورمانج نە پڕ دبێ کەمالن
ئەمما یەتیم و بێ مەجالن
فێلجوملە نە جاهێل و نەزانن
بەلکی سەفیل و بێ‌خودانن(خانی)
فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه
«نالی» ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه دیوانی هه‌یه
ته‌بعی شه‌ککه‌رباری من،کوردی ئه‌گه‌ر ئینشا ده‌کا
ئیمتحانی خۆیه مه‌قسوودی،له عه‌مدا وا ده‌کا( نالی)
چه‌ند حه‌کایه‌ت له بایه‌زید به‌ستامی
(چند حکایت از بایزید بسطامی)
له سوڵتانولعارفین بایه‌زیدی به‌ستامی ده‌گێڕنه‌وه، دایکی بایه‌زید شه‌وێکی ساردی زستانی به‌وی وت:ئاوم بۆ بێنه.بایه‌زید بۆ هێنانی ئاو وه ده‌رکه‌وت،کاتێک گه‌ڕایه‌وه دایکی خه‌وی لێکه‌وتبوو.گۆزه به ده‌ست هه‌ر وا وه‌ستا تا دایکی له خه‌و هه‌ستا.وتی ئه‌ی بایه‌زید کوا ئاو؟ بایه‌زید وتی: ئه‌وه‌تا ئاو.دایکی گۆزه‌ی له ده‌ست بایه‌زید وه‌رگرت له کاتێکدا له سه‌رما گۆزه‌که به ئه‌نگوستی بایه‌زیده‌وه لکا بوو و توێژێک له پێستی ئه‌نگوستی به ده‌سکی گۆزه‌وه مابوو.
دایکی کاتێک وه‌های بینی له‌م کاره‌ی پرسی.بایه‌زید بۆی گێڕاوه و وتی: ئه‌وه پێستی ئه‌نگوستی منه.له دڵمدا وتم:ئه‌گه‌ر گۆزه دابنێم و بڕۆم بخه‌وم له‌وانه‌یه تۆ ئاوت بوێ و نه‌یبینی، و تۆ به منت نه‌وت که ئاو له سه‌ر عه‌رز دابنێم،ئه‌وم به ده‌سته‌وه گرت هه‌تا فه‌رمانی تۆم به‌جێ گه‌یاندبێ و ڕه‌زایه‌تی تۆم پێکهێنابێ.دایکی وتی: خودا له تۆ ڕازی بێ.
.........................................
دیسانه‌وه له بایه‌زید ده‌گێڕنه‌وه کاتێک له مه‌ککه‌وه ده‌هاته‌وه بۆ به‌ستام،گه‌یشته هه‌مه‌دان.تۆوی برژاوی کڕیبوو.هه‌ندێکی له بوخچه‌یه‌ک نا و خستیه نێو گیرفانی که‌واکه‌ی و هێنایه‌وه به‌ستام.که کردییه‌وه چه‌ند مێرووله‌یه‌کی تێدا بینی.وتی:من ئه‌وانه‌م له شوێنی خۆیان ئاواره کردووه.هه‌ستا و ئه‌وانی برده‌وه هه‌مه‌دان و له‌و شوێنه‌ی که کونه‌که‌یان بوو داینان.
........................................
دیسانه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ڕۆژێک له گه‌ڵ یارانی خۆی ده‌ڕۆیشت،سه‌گێک به کۆڵانێکی ته‌نگ دا ده‌هات،شێخ له کۆڵانه‌که گه‌ڕا دواوه و ڕێگه‌ی بۆ سه‌گه‌که چۆڵ کرد،مریدێک وتی: حه‌ق ته‌عالا ئینسانی موککه‌ڕه‌م کردووه و شێخ‌یش به‌و هه‌موو گه‌وره‌یی و پله و پایه و مریده‌وه سه‌گێکی وه پێش وان دان، ئه‌مه یانێ چی؟بایه‌زید وتی: له‌و کاته‌دا سه‌گ به زمانی حاڵ وتی: له کۆنی کۆندا له من چ ته‌قسیر و له تۆ چ تۆفیرێک ڕووی دا که که‌وڵی سه‌گیان له به‌ر من کرد و خه‌ڵاتی سوڵتانولعارفینیان به تۆ به‌خشی؟ له نه‌کاو ئه‌و بیره هاته نێو زه‌ینمه‌وه و ڕێگه‌که‌م بۆ چۆڵ کرد.
ئامۆژگاریی مامۆستا هه‌ژار بۆ شێرکۆی کوڕی
شێرکۆ کوڕی خۆشه‌ویست و ژیرم زاخاوی مه‌ژیم و هۆش و بیرم
پنج و ڕه‌گه‌زی دڵ و گیانم خونچه‌ی شه‌به‌قی باخی ژیانم
هێشتا به ته‌مه‌ن مناڵ و کاڵی وه‌ک ده‌ربه‌ده‌رییم دوازده ساڵی
هه‌رچه‌نده کوڕی منی هه‌ژاری دوا ڕۆژی هه‌ژاره نادیاری
لێم ڕوون نییه پاشی چت به‌سه‌ر دێ هیوام گه‌لێ پێته ببیه مه‌ردێ
مه‌ردێکی به‌کار و چابوک و زیت بیرێ بکه‌ی و بزانی تۆ چیت
ده‌ردی گه‌له‌که‌ت بزانی چۆنه بۆت ده‌رده‌که‌وێ برینی کۆنه...
کورد هه‌ر له خه‌وی نه‌زانی دایه هه‌ر پێکه‌وه‌یان گڕ و هه‌رایه
بێگانه‌په‌ره‌سته خۆ نه‌ویسته بۆ هاوڕه‌گه‌زی که‌ڕ و نه‌بیسته...
کێ هۆنه‌ری کورده یان هونه‌روه‌ر که‌م بایی‌تره له توور و گێزه‌ر
وا بیر مه‌که‌وه ئه‌مه‌م درۆیه بۆ ڕاستی نموونه بابی تۆیه
کاتم ئه‌وه گه‌ییه سی و نۆ ساڵ هه‌ر ساڵه له پار پتر ژیان تاڵ
دڵخۆشی له ڕووپه‌ری ژیانم هه‌ر هێنده‌یه ناوه‌که‌ی ده‌زانم
ئاواره له نیشتمانی خۆمم ئاواته‌خواز به ژینی دۆمم
واڵاده‌س و دڵ پڕ و په‌ژارم سه‌رباری هه‌ژاریی، ده‌رده‌دارم
هه‌ر مانگه له دێیه‌ک و له جێیه‌ک هه‌ر ڕۆژه میوانی خانه‌خوێیه‌ک
ده‌رکێ نییه دادی بۆ بنێرم هه‌ردێ نییه خۆمی لێ وه‌شێرم...
هه‌رچه‌نده که نیمه هیچ ده‌رووی ڕوون هه‌ر دژ ده‌گه‌ڕێ گه‌ڕانی گه‌ردوون
ده‌ستم له هومێدێ به‌ر نه‌داوه چاوم له پسانی به‌ند و داوه
پێم وایه دوا به ڕۆژی ڕه‌ش دێ زۆر ناچێ که باو و ڕۆژی مه‌ش دێ
جا با پتریش به ده‌رد و کوڵ بم با ڕووت و کڵۆڵ و داخ له دڵ بم...
با من به هه‌ژاریی بچمه ژێر گڵ کورد ڕۆژێ ده‌بن به گوڵ له‌سه‌ر چڵ
هه‌ر هێنده تکام له تۆیه ڕۆڵه‌م مه‌ڕوانه که ئه‌م شڕ و شڕۆڵه‌م
زۆرتر له منیش کز و هه‌ژار بی بێ یار و نزار و لێو به‌بار بی
ده‌ربه‌س مه‌به ، بۆ گه‌لت بکۆشه ژه‌هراوی له‌سه‌ر بنۆشه ،خۆشه
باوکی تۆ چلۆن بوو شوێنی بگره
حیزانه مه‌ژی ، به مه‌ردی بمره