ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | 2 | |||||
3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 |
10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 |
17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 |
24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
وشه‌ی (کورد، کاردا، کارداک، کاردۆ و هیدیکه)، ڕیشه‌ی مێژوویی و کۆنی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر؛ دێریک و به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌ی کورد، مێژوویه‌کی سه‌رسووڕێنه‌ر و پڕ له‌کاره‌سات و هه‌وراز و نشێوه، که‌ئه‌م گه‌له گه‌وره‌و ماندوویی نه‌ناسه له درێژه‌ی ڕۆژگاراندا له‌پشت سه‌ری ناوه‌و هێشتاش هه‌ر ماوه؛ بۆ وشه‌ی (کورد) ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای دێریک و ئه‌و به‌ڵگه‌و نووسراوانه‌ی که بۆمان ماوه‌ته‌وه؛ به‌ر له‌کورد، له چیاکانی زاگرۆس گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی دیکه ژیاون، که بریتین له: گۆتییه‌کان، لۆلۆیییه‌کان، کاسییه‌کان، میتانییه‌کان، خالدییه‌کان و ئیلامییه‌کان و هیدیکه که سۆلان و زمان و فه‌رهه‌نگیان هاو ڕیشه‌بووه؛ ئه‌وه‌ی که‌لێکۆڵه‌ره‌وان و نووسه‌رانی کۆن و تازه له‌سه‌ری ساقن، دیتنیان ئه‌وه‌یه‌که: به‌ر له‌هاتنی تیره‌ی کورد بۆ کوردستان، نه‌ته‌وه‌ێیکی دیکه، به‌ناوی کاردۆ یان کاردۆخ، شوێنه‌مێنگه‌یان ئه‌م نیشتمانه‌بووه‌و خاوه‌نی شارستانییه‌ت بوونه، که له گه‌ڵ هاوسێکانی ده‌وروبه‌ری خۆیان به‌ربه‌ره‌کانێیان کردووه‌و هه‌ندێکیان هێناوه‌ته‌ژێر ڕکێفی خۆیان و له‌نێو خۆیاندا تواندوویاننه‌ته‌وه‌و هه‌ر به‌و (ناو)ه‌وه، ماونه‌ته‌وه؛ بۆ یه‌که‌مجار وشه‌ی (کاردایاک)، وه‌کوو و‌ڵاتی کوردان، له به‌رده‌نووسه‌کانی ئاسوورییه‌کاندا خوێندراوه‌ته‌وه‌و له‌زه‌ریای (وان)ه‌وه به‌ره‌و خوار داکشاوه‌و له بتلیس قه‌ڵای قاییم و بته‌ویان هه‌بووه‌و شوێنه‌واره‌که‌شی تا سه‌ده‌ی پێنج و شه‌شی زایینی هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌و پاشان له‌ناو براوه.
له2400 ی پێش زایینیش ناوی (کارداکا)، له‌به‌رده‌نووسی سۆمه‌رییه‌کانیشدا هاتووه‌و (قه‌راڵ لاگاش ئاداد نارای) له‌به‌رده‌نووسێکدا باسی کردووه‌و ڕه‌شیدی یاسه‌می به‌نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه؛ له‌به‌رده‌نووسێکی سه‌کۆییشدا که هی سۆمه‌رییه‌کان بووه، ناوی (کارداکا) وه‌کوو نیشتمان هاتووه نه‌ک تیره‌و هۆز؛ له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی (گیمیل سین)ی سێهه‌م ده‌سه‌ڵاتداری ئۆرارتۆرییه‌کان، سه‌ده‌ی 22 ی به‌ر له‌زایین، ناوچه‌ی کوردستانی ئێستا، له‌لایه‌ن ئه‌و پاشایه‌وه، سپێردراوه به‌ئه‌میرێکی به‌توانا، که‌ناوی (وه‌ردنانێر Vard Nanner ) بووه‌و جگه له ناوچه‌کانی (گه‌نهه‌ر و هه‌ماری) یان (گه‌ڤه‌ر و حه‌کاری)، که هی ئه‌و ئه‌میره خۆی بووه، ناوچه‌ی (ئه‌ربیل) و (ئیشار) و فه‌رمانڕه‌وایی تیره‌ی سۆبارتۆ و و‌ڵاتی (کورده)ی پێ سپاردووه؛ به‌پێی لیکۆڵینه‌وه‌ی (تووردان ژان)یش، کارداک هاوسێی سۆبارییه‌کان بوونه‌و ئارامییه‌کان ناویان ناون: (بێت قردو)، که‌واتای: (شوێنه‌مێنگه‌ی کوردان) ده‌دا و شاری (جزیر)ی ئێستاش جێگه‌یان بووه‌و به‌و شاره‌یان وتووه: (گازارتا کاردۆ) هه‌روه‌سا ئارامییه‌کان ته‌واوی ناوچه‌کانی نێوان (دیجله‌و فۆرات)یان به‌و‌ڵاتی (گواژارتا کاردۆ) ناو بردووه؛ ئه‌رمه‌نییه‌کانیش به‌کاردۆخیان ناو هێناون و له‌جوغرافیای کۆنی ئه‌رمه‌نستاندا به(و‌ڵاتی کورچیخ) ناودێریان کردوون.
ئسترابوونی جوغرافیناسیش قه‌راخی دیجله‌ی به‌و‌ڵاتی کاردۆییه‌کان ناو هێناوه‌و باسی قه‌ڵا و شووره‌ی ئه‌م تیره‌یه‌ی کردوون که‌داگری (دیاربه‌کر و مووسڵ) بووه؛ واتای کوردیش له‌زمانی بابلی و ئاشووریدا (زۆردار و پاڵه‌وان) بووه؛ ئسترابوون له‌کتێبی 15 له‌به‌ندی حه‌ڤده‌هه‌مدا ده‌ڵێ: کارداکییه‌کان لاوان و گه‌نجانی پارسییان فێری ئه‌وه ده‌کرد که له‌سه‌رما و گه‌رما و باراندا خۆڕاگر و هێور بن و له‌شه‌ویشدا فێری شه‌ونخوونییان ده‌کردن و ڕایانده‌هێنان که‌له‌میوه‌ی لێڕه‌واره‌کان بخۆن، بۆ نموونه: به‌ڕوو و شتی دیکه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، به‌لاوانی دلێر و ئازای پارسییه‌کانیان ده‌گوت: کارداک؛ له‌کۆنیشدا شاعیرانی پارسی، به‌کورده‌کانیان گوتووه: گورد؛ (شه‌ره‌فخانی بدلیسی)یش له‌شه‌ره‌فنامه‌دا ده‌ڵێ: کورد واته: ئازا و دلێر و پاڵه‌وان، چونکه رۆسه‌می زاڵ، و بارامی چێوین و گورگین میلاد و فه‌رهادی کۆکه‌ن، هه‌موویان کورد بوونه؛ دواتر وشه‌ی کاردۆک، کردۆک و کاردۆخ هاتۆته نێو ناوگه‌ل و له‌ئاکامیشدا وشه‌ی کورد و کوردستان، ساڵی 511 تا 522 زایینی له‌زه‌مانی پاشاکانی (سه‌لجووقی) دا به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمیی و فه‌رمی بڵاو کراوه‌ته‌وه.