ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | 2 | |||||
3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 |
10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 |
17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 |
24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
یاساکانی ڕێ‌نووسی ستانداردی کوردی
(قوانین املای استاندارد کوردی)
تکایه له ڕێنووسینی کوردی‌دا ئه‌م خاڵانه له به‌رچاو بگرن:
1- پیتی (و)ی کورت واته (و)ی ده‌نگدار( ( u وه‌کوو: کورد . کوشت
2- پیتی(و)ی درێژ واته(وو)ی ده‌نگدار ( û ) وه‌کوو: سوور . چوو
3- پیتی(و)ی کۆنسۆنانت واته (و) بێده‌نگ ( w ) وه‌کوو: وریا . وه‌ره
4- پیتی(ۆ)ی کراوه واته(ۆ) ده‌نگدار ( O ) وه‌کوو: مۆم . گۆڕ
توجه: هه‌ر وشه‌یه‌ک به پیتی ( و ) ده‌ست پێ بکات به یه‌ک (و) ده‌نووسرێت.به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێ که‌س ئه‌م خاڵه له به‌ر چاو ناگرن و به که‌یفی خۆیان له سه‌ره‌تای وشه‌وه دوو (و) داده‌نێن واده‌زانن وا دروسته، له کاتێکدا هه‌موومان ده‌بێ پێڕه‌وی یه‌ک یاسا بین و پۆلیسی زمانه‌که‌مان بین.نابێ ڕێگه بده‌ین هه‌ر که‌سه به سه‌لیقه‌ی خۆی ڕێ‌نووسی کوردی ده‌سکاری بکات.
بۆ نموونه: وریا. وڵات. وشه. ورد،ڕاستن به‌ڵام:ووریا، ووشه،ووڵات هه‌ڵه‌ن
5- پیتی(ی)ی ده‌نگدار واته(ی: î ) وه‌کوو: زه‌وی- zewî
6- پیتی(ی)ی کۆنسۆنانت واته(ی: y ) وه‌کوو: یار- yar
7- پیتێکی (ی)ی ده‌نگداری فره‌کورت(بزرۆکه که پێشتریش باسم کرد) هه‌یه که له نووسینی کوردی به ئه‌لفوبێی لاتینیدا نیشانه‌ی( i )ی بۆ دانراوه وه‌ک له وشه‌کانی:من- min ، ژن- jin ئه‌م نیشانه‌یه له نووسینی کوردی به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بیدا نییه و هیچ پیتێکی بۆ دانه‌نراوه، دیار نییه و بزر بووه، بۆیه ناوی نراوه: (بزرۆکه).
8- نیشانه‌کانی (ی)ی ده‌نگدار و (ی) ی بێده‌نگ واته ( î ) و ( y ) له پیتی عه‌ره‌بیدا هه‌ردووکیان هه‌مان نیشانه‌ی(ی)یان هه‌یه؛به‌ڵام له ڕاستیدا له یه‌کتر جیاوازن و له کاتی به دوای یه‌کتر هاتنیاندا ده‌بێ هه‌ردووکیان بنووسرێن.
وه‌ک: نییه. چییه. دیارییه‌که. زه‌وییه‌که=ڕاستن به‌ڵام:نیه،چیه=هه‌ڵه‌ن
Nîye. Çîye. Dîyarîyeke. Zewîyeke
9- له کاتی هاتنی سێ پیتی(ی) به دوای یه‌کتردا وه‌ک له وشه‌کانی (ئاوایییه‌که‌مان...)(کۆتایییه‌که‌ی...)(وه‌ستایییه‌کی...)ده‌بێ به سه‌ر یه‌که‌وه بنووسرێن،واته سێ (ی) به شێوه‌ی(ییی)به دوای یه‌کتردا دێن.
Awayîyekeman . Kotayîyekey
کوردی کرماشانی =منظور کورد اهل کرماشان
کوردیی کرماشانی =منظور لهجه‌ی کوردی کرماشانی
10- پیتی(ڕ) گران یان گڕ ،واته (ڕ)ی نیشانه‌دار.ئه‌م پیته له هه‌ر کوێیه‌کی وشه‌دا هات ده‌بێ به نیشانه‌که‌یه‌وه بنووسرێت. ئه‌مه یاسایه و نابێ یاسا فیدای جوانی بکه‌ین.واته له سه‌ره‌تا و نێوه‌ڕاست و کۆتایی وشه‌دا هه‌ر (ڕ) گرانی نیشانه‌داره.وه‌ک: ڕۆژ. بڕیار.که‌ڕ
11- پیتی(و)ی به یه‌که‌وه‌به‌ستن(عطف) به شێوه‌یه‌کی جیاواز له وشه‌ی پێش خۆی و پاش خۆیه‌وه ده‌نووسرێت و مامه‌ڵه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی له گه‌ڵدا ده‌کرێت.
بۆ نموونه:من و تۆ. ئاره‌زوو و وریا.
12- له هه‌ندێک وشه‌ی لێکدراودا(مرکب) پیتی (و)ی به یه‌که‌وه به‌ستن بووه‌ته به‌شێک له هه‌ر دوو وشه لێکدراوه‌که و به هه‌موویان وشه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیان دروست کردووه. وه‌ک:کاروبار.ده‌نگ‌وباس.هات‌وچوو.کاڵ‌وکرچ.خاک‌وخۆڵ.لات‌ولووت.گرێ‌وگۆڵ
له‌م بارانه‌دا مامه‌ڵه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له گه‌ڵ پیتی(و)ی به یه‌که‌وه به‌ستندا ناکرێت و ده‌بێ (و) به شێوه‌ی نیوه‌مه‌ودا(نیم‌فاصله=گرفتن کلید شیفت کیبورد+فشردن حرفH) بنووسرێت.
13- وشه‌ی ناساده چ ناو بێ یان زاراوه ده‌بێ به سه‌ر یه‌که‌وه وه‌کوو یه‌ک وشه بنووسرێن.وه‌ک:
ناو : چه‌مچه‌ماڵ.بێکه‌س.دڵشاد.بێخاڵ.میاندواو.کانیکه‌وه.
زاراوه:ڕێنووس.ڕێپێوان.ده‌سبه‌جێ.جێبه‌جێ.نیشتمانپه‌روه‌ر.ده‌ستنووس.وڵاتپارێز.دووشه‌ممه.سێشه‌ممه.یه‌کسه‌ر.ڕاسته‌وخۆ.
14- هه‌ر وشه‌یه‌کی بیانی چ هاتبێته نێو زمانی کوردییه‌وه،یان هه‌ر ناو و وشه‌یه‌کی‌تر،که له نووسینی کوردی‌دا دێته پێشه‌وه،ده‌بێ به ڕێ‌نووسی کوردی بنووسرێت.
وه‌ک: ئه‌ڵڵا.قه‌ڵه‌م.ئه‌کبه‌ر،عه‌بدولڕه‌حیم. عه‌بدوڵباسێت.ئۆتۆمبیل.
15- ئامرازی(تر)ئه‌گه‌ر به مانای صفت‌تفضیلی بێت، ده‌بێ بلکێندرێ.وه‌ک: باشتر.که‌متر.کاڵتر.جوانتر.خاوتر
16- ئامرازی(تر) ئه‌گه‌ر به مانای (دیگر)بێت ده‌بێ به جیا و به شێوه‌ی نیوه‌مه‌ودا(نیم‌فاصله) بنووسرێت.وه‌ک: ڕۆژێکی‌تر.ساڵێکی‌تر
بۆ که‌ڵک‌وه‌رگرتن له نیوه مه‌ودا له سه‌ر ته‌خته‌کلیلی کوردی ده‌بێ هاوکات هه‌ردوو کلیلی shift+H) ) بگیردرێ.
17- ئامرازی(دا) ئه‌گه‌ر به مانای کردار(فعل) بێت ده‌بێ به‌جیا بنووسرێت.وه‌ک: سارۆ له هه‌ڵمه‌تی دا
18- ئامرازی(دا) ئه‌گه‌ر به مانای کردار نه‌بێت ده‌بێ بلکێندرێ.وه‌ک: له ئاکامدا یه‌کمان بینی.
19- نیشانه‌کانی نه‌ناسراوی(ناشناش) وه‌ک(یه‌ک،ێک،ه‌ک)به شێوه‌ی خواره‌وه ده‌چنه سه‌ر وشه‌کانی پێش خۆیان:
یه‌که‌م:ئه‌گه‌ر وشه‌کان به پیته‌بزوێنه‌کانی (ا،ی،ه،ێ) ته‌واو بووبن ئه‌وا نیشانه‌ی (...یه‌ک)یان ده‌خرێته پاڵ.وه‌ک:
چیا:چیایه‌ک- زه‌وی:زه‌وییه‌ک- وێنه:وێنه‌یه‌ک-دێ:دێیه‌ک
دووهه‌م:ئه‌گه‌ر وشه‌کان به پیتی بزوێنی (وو) یان هه‌ر پیتێکی ده‌نگدار ته‌واو بووبن ئه‌وا نیشانه‌ی (ێک- له کرمانجی خواروودا) و (ه‌ک- له کرمانجی سه‌روودا)ده‌چێته سه‌ر.وه‌ک:
خانوو:خانووێک،خانووه‌ک – گوند:گوندێک،گونده‌ک – ژن:ژنێک،ژنه‌ک
20- پێشگره‌کانی(هه‌ڵ،دا،ڕا،وه‌ر،ده‌ر).ئه‌م پێشگرانه کاتێ ده‌چنه سه‌ر چاوگ(بن) یان فرمان(فعل) یان هه‌ر حاڵه‌تێکی‌تر،پێیانه‌وه ده‌لکێن به مه‌رجێ جێناوی لکاو(ضمیر متصل) نه‌که‌وتبێته نێوان پێشگر و وشه‌که‌ی دوای خۆی.وه‌ک:
هه‌ڵ:هه‌ڵکردن،هه‌ڵگرتن،هه‌ڵکورمان،هه‌ڵکێشان
دا:دابڕان،داخستن،داڕمان
ڕا:ڕاگرتن،ڕاکێشان،ڕاپه‌ڕین
ده‌ر:ده‌رهێنان،ده‌رکردن
وه‌ر:وه‌رگرتن،وه‌رسووڕان
21- وشه‌ی (چ) هه‌میشه وه‌کوو وشه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا ده‌کرێ: چ ده‌خوات؟
22- نیشانه‌ی کۆی (گه‌ل) به شێوه‌ی نیوه‌مه‌ودا بنووسرێت:کچ‌گه‌ل.کوڕگه‌ل.دێهاتی‌گه‌ل.شاری‌گه‌ل
23- ڕه‌نگ له وشه لێکدراوه‌کاندا به نیوه‌مه‌ودا بنووسرێت:دڵ‌ڕه‌ش،ڕه‌ش‌به‌ڵه‌ک،سه‌رسپی،ئاماڵ‌ڕه‌ش
24-.....
له‌تیف سوڵتانی