ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | 2 | |||||
3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 |
10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 |
17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 |
24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
په‌ندی پێشینیان یادگارییه * میراتی کۆنی کورده‌وارییه *په‌ندی پێشینیان فره پیرۆزه* مایه‌ی شانازی بۆ گه‌ل و هۆزه* په‌ندی پێشینیان به‌ڵگه‌ی خه‌باته * دیارده‌ی مێژووی گه‌ل و وڵاته* قه‌دیمییه‌کانی خودا لێ‌خۆش بوو * ڕه‌حمه‌تیان لێ بێ وایان ده‌فه‌رموو*وه‌ک له بێگانه به‌رز ئه‌ڕوانی * له ئاست خۆمانه هیچ کاتێ وا نی*پیاو دارێ نه‌وێ به هه‌موو بایێ * وه له‌رزین که‌وێ و بێته سه‌مایێ* ئه‌سپی پێشکه‌شی خوه‌ت باش ئه‌زانی*ناکرێ ته‌ماشای ده‌م و ددانی* هه‌ر خووێی ئینسان گرتی به شیری* بۆی ته‌رک نادرێ زه‌مانی پیری* ئه‌م په‌نده‌ش تازه هاته‌وه بیرمان* شه‌ڕ له ناو شێف و ئاشتی له خه‌رمان*ئه‌و که‌سه پیاوه ڕه‌نگێ بنوێنێ * ئیمڕۆ نه‌گۆڕێ ڕه‌نگ و ڕووی دوێنێ* نێو بانگ و شۆره‌ت به جێ و مه‌کانه * به‌ردیش له جێ خوه‌ی قورس و گرانه* خه‌ڵکی مه‌دوێنه به فیز و ده‌مار*مه‌گه‌ر له لووتی فیل که‌وتوویته خوار* دانیشێ له سه‌ر گه‌نجی ئۆناسیس * لام بێ‌بایه‌خه پیاوی پاره‌پیس* کێ خزمه‌ت بکا به بێچووی گورگی* کاتێ گه‌وره بوو ده‌دڕێ ورگی*خه‌ڵکی ساکارت گه‌لێ به شه‌ڕدا*له مێژه گورگی له پێستی مه‌ڕدا* باوه ده‌رمی کرد هیوام دایه بوو* که‌چی ئه‌و گۆشته‌ش هه‌ر له‌م گایه بوو* له گه‌ڵ که‌سێ بووی تووشی ده‌م‌قڕه * کارت به په‌رده‌ی نه‌بێ مه‌یدڕه*بۆیه پێت ده‌ڵێم مه‌دڕه په‌رده‌ی که‌س * خوه‌ت له ژێر په‌رده عه‌یب و عارت هه‌س*مریشک بۆ خۆی به سه‌ر نه‌کا خۆڵ * ناکرێ به سه‌ریا به هیچ شان و قۆڵ* قه‌دیمی وایان چپانده گوێی من * له دۆس بترسه نه وه‌ک له دوژمن* پیاوی ژیر ناشێ باوه‌ڕی وابێ*هه‌رچی گا کێڵای هه‌ر به‌شی گا بێ