ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | 2 | |||||
3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 |
10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 |
17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 |
24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
ده‌گێڕنه‌وه:
کاک عه‌وڵای حه‌کیم زاده له سه‌رده‌شت ڕه‌ییس مه‌دره‌سه بو. ژنێکیش که به گۆڵه گۆڵه ناسرابوو کوڕه‌که‌ی له‌و مه‌دره‌سه ده‌یخوێند. له هه‌ر شوێنێک کاعهوڵای دیبایه ده‌یگوت :"به‌قوربانت بم، چی کوڕه‌که‌م به دڵت نه‌بوو لێیده، گۆشته‌که‌ی بۆ تۆ، ئێسکه‌که‌ی بۆ من!".
ڕۆژێک گۆڵه گۆڵه سه‌ردانی مه‌دره‌سه ده‌کا تاکوو ئاگاداری ده‌رسی کوڕه‌که‌ی بێ. یه‌کسه‌ر ده‌ڕواته دیوی کا عه‌وڵا و ده‌ڵێ:"هاتووم بزانم کوڕه‌که‌م له مه‌دره‌سه چۆنه؟" کاعهوڵاش زۆر قسه خۆش بوو ده‌ڵێ :"کوڕی چی؟ ئه‌وه‌تا له‌وێم داناوه" ده‌ست ڕاده‌دێرێ و ئێسکلێتی ئینسان که له گۆشه‌ی دیوه‌که‌ی بوو نیشانی ده‌دا و ده‌ڵێ:"هێنده‌ت گوت گۆشته‌که‌ی بۆ تۆ و ئێسکه‌که‌ی بۆ من! ئه‌وه گۆشته‌که‌مان هه‌ڵگرت و ئێسکه‌که‌ش ده‌ده‌ینه‌وه تۆ". گۆڵه گۆڵه ده‌ست ده‌کا به هات و هاوار. کا عه‌وڵا ده‌ڵی :"مه‌ترسه! شۆخیم کرد" بانگ ده‌کا کوڕه دێت و ئیتر گۆڵه گۆڵه قه‌ت ئه‌و ڕسته‌یه نه‌هاته‌وه سه‌ر زاری.