ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | 2 | |||||
3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 |
10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 |
17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 |
24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
کوڕه‌که‌م فێربکه.ئه‌بێ بزانێ هه‌موو خه‌ڵکێ ڕاستگۆ و دادپه‌روه‌ر نین،به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر فێڵبازو ده‌سبڕێکدا مرۆڤێکی ڕاستوێژو پیاو ماقووڵ هه‌یه.پێ بڵێ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر سیاسه‌توانێکی خۆویسته‌وه ڕێبه‌رێکی جوامێر هه‌یه،له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دوژمن و نه‌یارێکه‌وه یار و هاوڕێیه‌ک هه‌یه.
فێری بکه ئه‌گه‌ر به‌کار کردن و دژوارییه‌وه یه‌ک دۆلار به‌ده‌ست بێنێ،باشتر له‌وه‌یه له‌سه‌ر عه‌رز پێنج دۆلار بدۆزێته‌وه،فێری بکه له‌دۆڕان په‌ندو له‌سه‌رکه‌وتن چێژ وه‌ربگرێ،پێ بڵێ له حه‌سره‌ت و خه‌فه‌ت خواردن خۆ بپارێزێ،کاریگه‌ری پێکه‌نینی وه‌بیر بێنه‌وه.
فێری کتێب خوێندنه‌وه‌ی بکه، پێ بڵێ له هه‌موو شتێ قووڵ بیر بکاته‌وه،له‌وباڵندانه‌ی له ئاسماندا ده‌فڕن تێفکرێ هه‌روه‌ها له‌گوڵه‌کانی نێو باخچه‌که و له‌و هه‌نگانه‌ی له‌سه‌رگوڵه‌کان ده‌نیشنه‌وه.
فێری کوڕه‌که‌م له وانه‌کانیدا باشتر ئه‌وه‌یه ڕه‌ت بێته‌وه تاکوو به‌فێڵ وته‌ڵه‌که نمره‌ی قبووڵی وه‌ربگرێ. فێری بکه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌یدا نه‌رم و نیانه به نه‌رم و نیانی بجووڵێته‌وه وه له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌شاندا به‌سه‌رکه‌شی.
فێری بکه هه‌موو قسه‌کان ببیسێ و ئه‌و قسه‌یه‌ی پێ ڕاست و جوانه هه‌ڵبژێرێ.بایه‌خه‌کانی ژیانی فێر بکه،ئه‌گه‌ر ده‌توانی فێری بکه له‌ته‌شقی خه‌م و تووڕه‌ییدا پێبکه‌نێ. فێری بکه له فرمێسک ڕژاندن شه‌رم نه‌کا. پێ بڵێ ده‌توانێ بۆ بیر‌و ئاوه‌زی خۆی نرخێک دیاری بکا به‌ڵام دیاری کردنی نرخێک بۆدڵ و هه‌ست بێ مانایه.
پێ بڵێ خۆ به‌ده‌ستی هه‌را وهۆریاوه نه‌دا و ئه‌گه‌ر خۆی به خاوه‌ن ماف ده‌زانێ له ئاست قسه‌کانیدا به هه‌موو توانایه‌وه ڕاوه‌ستێ.له‌فێر کردن و بارهێنانی کوڕه‌که‌مدا نه‌رم و نیان به به‌ڵام به نازه‌وه په‌روه‌رده‌ی مه‌که باکوو ئازا‌و بوێر بێ.فێری بکه بڕوای به خه‌ڵک بێ. ئه‌مانه داخوازێکی زۆره به‌ڵام تێکۆشه چ ده‌توانی له گه‌ڵیدا بکه کوڕه‌که‌م منداڵێکی که‌م ته‌مه‌نه.