" مێژوووه برینداره‌که‌م"
له‌تیف سوڵتانی-کارناسی ئه‌ده‌بییاتی فارسی- سنه
(ملتی که تاریخ و گذشته‌ی خود را نداند محکوم به تکرار آن است)
له ئه‌ستوونده‌که سه‌ره‌کییه‌کانی چاند و فه‌رهه‌نگی هه‌ر گه‌لێک مێژوو و زمانه‌که‌یه‌تی، تکاکارم خه‌ڵکی کورد نه‌خاسما خۆر‌ت و لاوانمان، مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی کوردستان بخوێننه‌وه تا بزانن چیمان به سه‌ر هاتووه و نه‌ته‌وه‌ی کورد چ مێژوویه‌کی خوێناوی و پڕ له کاره‌ساتی هه‌بووه؛ به‌ڵکوو ئه‌زموون و وانه‌یه‌ک وه‌رگرین و بیکه‌ینه چرای ڕێی داهاتیمان.
لاوانمان ئه‌گه‌ر مێژووی وڵاته‌که‌یان بزانن، کوردستانیان خۆش ده‌وێ، زمانی کوردی‌یان خۆش ده‌وێ و بۆ فێر بوونی تێده‌کۆشن و غه‌واره ناتوانێ فریویان بدا و تووشی شتی خراپ و پیسیان بکات. جۆرێ هاوسۆزی و ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تی له هه‌مبه‌ر وڵاته‌که‌یان له ده‌روون و ناخیاندا چه‌که‌ره ده‌کا و شین ده‌بێ و وشیاری نه‌ته‌وه‌یی په‌یدا ده‌که‌ن.
مخابن هه‌ر کات چاو له‌و مێژووه پیرۆزه که له خۆم و نه‌ته‌وه‌که‌م بۆ خۆمم ساز کردووه ده‌که‌م، که‌متر خاڵێکی دڵنشینی تێدا ده‌دۆزمه‌وه، له هه‌ر شوێنێکه‌وه که ده‌مه‌وێ ڕێگام بدۆزمه‌وه، ئاکام یان هه‌ته‌ر ده‌بێ یان ده‌گه‌یێته هێڵێکی سوور، یان هێشتا زامه‌کانی ساڕ‌ێژ نه‌بۆته‌وه، یان دڵۆپه خوێنه‌کان به‌رده‌وام ده‌ڕژێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی زه‌مان و مه‌کان. ئه‌و مێژووه پیرۆزه‌ی که من له خۆم و نه‌ته‌وه‌که‌م دروست کردووه، هێشتا بۆنی بارووت و دووکه‌ڵ و بۆنی خوێن و مه‌رگی لێ دێ، له‌و مێژووه پیرۆزه‌ی مندا ڕه‌نگه‌کان ئه‌گه‌رچی به کۆنه بزمارێکی ژه‌نگ‌لێدراو سوور و سپی و که‌سک له سووچێک‌دا به عه‌رزدا کوتراوه، دیسان سوور ده‌نوێنن، له‌و مێژووه پیرۆزه‌ی که من له خۆم و نه‌ته‌وه‌که‌م و نیشتمانه‌که‌م دروست کردووه، ته‌نانه‌ت که‌وڵی ئه‌وینیشیان که‌ندووه و ناردوویانه‌ته قوربانگه، مێژووی پیرۆزی وڵاتی من سیمایه‌که له مه‌رگی وه‌پێش چاو هاتوو، باشتر بڵێم وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مه‌رگه و به تاق و ته‌نیا وێنه‌ی شوبهێندراو، تارماییه‌که له ڕاسته‌قینه‌یه‌ک با ناوی ژیان....!
مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر له‌باره‌ی مێژووه‌وه ده‌ڵێ: "ڕه‌گی نه‌ته‌وه مێژووه.گه‌لێک که ئاگای له ڕابردووی خۆی نه‌بێ وه‌ک دارێکه که له سه‌ر به‌رده‌ڵان و جێگای ڕه‌ق و سه‌خت ڕوا بێ و ڕیشه‌ی دا نه‌کوتابێ. به‌ڵێ مێژوو گه‌نجینه‌یه‌کی پڕ له ئامۆژگاری و ئه‌زموونه. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌سه‌رهات و هات و نه‌هاتانه‌ی پێشوو بمێننه‌وه و ببنه تێشووی هزر و بیر و نه‌وه‌ی داهاتوو بیخوێننه‌وه و ژیرانه لێ بتۆژنه‌وه، ئامیانی ژێرکه‌وتن و هۆی سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزبوونیان لێکده‌نه‌وه به هه‌زاران په‌ندی ئه‌وه‌نده به نرخی تیا ده‌ست ده‌که‌وێ که له نرخاندن نایه.
بۆ نموونه با دوور نه‌ڕۆین له نزیک خۆمان بنۆڕین عه‌ره‌ب هه‌شتسه‌د ساڵ له ژێر پێی مه‌غوول و تورکاندا نقه‌ی ده‌هات یان جووله‌که دووهه‌زار ساڵ بێ‌نیشتمان و ته‌ریده له جیهاندا سه‌رگه‌ردان بوون؛ به‌ڵام چونکه مێژووی کۆنی پڕئه‌زموونی گه‌له‌که‌یان پارێزراو بوو له‌و سه‌دان یان هه‌زاران ساڵ ژێر چه‌پۆکی و ژین تاڵیشدا هه‌ر مانه‌وه و نه‌توانه‌وه و توانیان له نێو گه‌لانی جیهاندا شوێنه‌واری خۆ دیاری که‌ن. به‌ڵام ئێمه‌ی کوردی کڵۆڵ و چاره‌ڕه‌ش، ئێمه‌ی کوردی سه‌ربه هه‌ش، ئێمه‌ی کوردی کوس‌که‌وتووی دابه‌ش‌کراو، له نێوان کڵاوسوور و کڵاوڕه‌ش و سه‌رپێچ په‌تا به جووت قۆشه‌یی و بێفه‌ڕی بووینه گای به‌ش، کوا ئه‌زموونی ڕابردوومان؟ کوا مێژوومان؟ به ده‌م و قسه ئێژین ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کی له مێژینه‌ین، له شه‌ڕ ئازاین، دوژمن ده‌کوژین و له‌ت‌له‌ت ده‌که‌ین ئێستا له کوێین؟ به هه‌ر حه‌وت چینی زه‌ویدا ڕۆچووین و هه‌رواش ڕۆ ده‌چین، ڕۆژ له ڕۆژێ پتر به هه‌ڵپه و به په‌له به‌ره‌و جه‌هه‌نده‌م په‌ل ده‌بین!
له بێ‌ڕه‌گی نه‌ک دارووکه‌ش بگره پشیله پایزه‌ین، نه‌ک به بای زریان و شه‌ماڵ، به فووی منداڵ باڵ ده‌گرینه‌وه. به فه‌رمووده‌ی عه‌ونی شاعیر: هه‌ر ده‌ڕۆین و پێناگه‌ین، هه‌ر ده‌ڵێین و تێناگه‌ین".
له مێژووی پڕ له هه‌وراز و نشێو و نه‌هامه‌تی کورددا به هه‌زاران کاره‌ساتی تاڵ ڕوویداوه و هه‌زاران که‌س له ڕێی ئازادی نه‌ته‌وه‌که‌یاندا گیانی خۆیان له ده‌ست داوه. وڵاتی کوردان به بێ ڕه‌زامه‌ندی کوردان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شازده‌یه‌می زایینی له نێوان دوو زلهێزی ناوچه‌که واته ئیمپراتۆری عوسمانی و سه‌فه‌وی دابه‌ش کرا و به کرده‌وه دوو کوردستان دروست بوو واته: کوردستانی سه‌فه‌وی و کوردستانی عوسمانی. ئه‌م دوو ئیمپراتۆرییه زاڵمه هه‌میشه کوردیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاند و له شه‌ڕه‌کانی نێوان خۆیاندا ده‌یانخسته پێش له‌شکره‌وه، واته کورد هه‌میشه ئاوردووی شه‌ڕه‌کانیان بووه، چونکه کورد له شه‌ڕدا زیره‌ک بووه. به‌ڵام کوردی چاره‌ڕه‌ش قه‌ت بیری نه‌ده‌کرده‌وه بۆ ده‌بێ من بۆ ئه‌مانه شه‌ڕ بکه‌م ئه‌ی خۆم چیم له‌م سه‌رکه‌وتنانه پێ ده‌بڕێ، هیچ! نه‌گبه‌تی ئێمه‌ی کورد ئه‌مه بووه که بۆ هه‌موو که‌سێک شه‌ڕمان کردووه ته‌نیا بۆ خۆمان شه‌ڕمان نه‌کردووه.
جارێکی تر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌میش‌کوردستان له‌نێوان وڵاته ده‌سکرده‌کانی ئیستعماری فه‌رانسه و ئینگلیس‌دا به‌ش به‌ش کرا و کرایه چوار به‌شه‌وه.
کاتێ مرۆڤ بیر له وه‌ها مێژوویه‌کی پڕ له ڕه‌نج و نه‌هامه‌تی و کوشت و بڕه ده‌کاته‌وه بۆ بێکه‌سیی و چاره‌ڕه‌شی ئه‌م گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه بێ‌ده‌وڵه‌ته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست ده‌ست ده‌کاته گریان و شێعره‌کانی پێشه‌کیی دیوانی مه‌م و زینی خانیمان بیر دێنێته‌وه که به دڵێکی پڕ له عه‌زره‌ت و داخه‌وه چوار سه‌ده پێش واته(1650)ی زایینی، ده‌ردی ئه‌مڕۆی میلله‌تی کوردی به‌یان کردووه که مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر به جوانی وه‌ری‌گێڕاوه‌ته سه‌ر زاراوه‌ی کوردی نێوه‌ڕاست:
ڕێ و شوێنی وه‌هایه چه‌رخی گه‌ردوون نه‌ویایه‌تییه له پاش به‌رز بوون
بەدبەختی سەری لە ئێمە داوە تۆزکاڵێ کەمایەسی نەماوە
ئاخۆ دەبێ ڕووبکاتە کەم بوون؟ یاخۆ هەر دەبێ بە مانی گەردوون؟
دەردی دڵی خۆم بێ لەم وتانە زین و مەم ئەدی چ بن بەهانە
تۆ بڵێی کە هەڵێ چ زوو چ دێرێک بۆ ئێمە لە عاسمان ستێرێک؟
لێن هه‌ڵبکه‌وێت جیهان په‌نایه‌ک په‌یدا ببێ بۆ مه پادشایه‌ک
بەختی مە لە خەو هەڵستێ جارێک جارێک بکەوێتە کار و بارێک
ئه‌م به‌خته ڕه‌شه‌ی له سه‌ر مه ڕاکا کوردیش له جیهان بره‌و په‌یا کا
کورد هێندە کە بە جەرگ و دوورە ترسن کەمتر لە بە یەک گەیین دەپرسن
کەس بۆ کەسێ نابێ چاو دەبەر بێ هەرکەس دەیەوێ زل و بەسەر بێ
لەم سەر ڕەقییە ودەماری زلیان بێگانە دەبن سواری ملیان
هه‌ر خۆیه‌تی زل،که‌وه و ڕه‌ش و بۆر هه‌ر بۆیه بوونه‌ته هێزی خۆخۆر
کوردیش که ببایه یه‌کدڵ و ده‌ست ده‌ستیان ده‌که‌وت ژیانی سه‌ربه‌ست
ڕۆم و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م سه‌ر و به‌ر بۆ ئێمه به‌نێ ده‌بوون به نۆکه‌ر
مەزنی مە کە ژیر و چاکە ناسە بۆم تێ نەگەیەندرا چ باسە
بێگانە نەڵێن کە کورد نەزانن بێ نووسەر و هۆنەر و زمانن
کورد هێندە نە گێل و گێژ و کاسن داخم ئەوە بێ کەسن کەساسن
ژیر و بەدڵن گەلێک دەزانن بێ خێوییە بێ سەرو زمانن
بۆ مەش کە هەبایە پادشایێ خوا تاجێکی پێ ببەخشایێ
ئێمەی لە کەساسی دەردەهێنا بێستانی هیوای وەبەر دەهێنا
بۆ مەش کە هەبایە سەربڵندێک زۆر زان و بە بیر و مەرد و ڕەندێک
تورکان نه‌ده‌بوون به سه‌ر مه‌دا زاڵ بۆ کوند نه‌ده‌بووینه لانه وماڵ
چۆن بۆ عه‌جه‌مان ده‌بووینه ژێرده‌ست ژێرده‌ستی شتی وه‌ها نه‌وی و په‌ست
هه‌ر ڕۆژی به‌رێ خودای ته‌وانا ڕۆم و عه‌جه‌می له سه‌ر مه دانا
بێ شه‌رمییه ژێر ده‌ستی ئه‌مانه ئه‌م شه‌رمه له پیاوه گه‌وره‌کانه
شووره‌ییه له میر و نامداران سووچیان چییه هۆنه‌ر و هه‌ژاران
کورد چۆن ده‌بێ دیل و چاره ڕه‌ش بن که‌ی ڕاسته له خۆشی دووره به ش بن
بۆ به‌خشش و دڵ به ناو و ده‌نگن شێرن له هه‌را پڵنگی جه‌نگن
بۆ ڕۆم و عه‌جه‌م وه‌کوو دیوارن ئه‌م هۆیه که‌وا کز و هه‌ژارن
گۆپاڵی ده‌سی ئه‌وانه ئێمه‌ین بۆ تیری به‌ڵا نیشانه ئێمه‌ین
خۆیان له گه‌ڕ و هه‌رایه دوورن کورد به‌ند و کلیلی سه‌ر سنوورن
یه‌ک هێرشی بۆ سه‌ر ئیدی بێنێ هه‌ر کورده ده‌بن شه‌ڵاڵی خوێنێ
بۆ مەش کە هەبایە خێو و سەردار بەخشندە و ژیر و زیت و وشیار
ژیری و هونەری بەدڵ کڕیبا ژەنگی لە دڵی هەژار سڕیبا
من ئێستە لە کۆڕی وێژەوانان ئاڵام دەشەکا لە عاسمانان
ده‌م خسته‌وه ژین مه‌لای جزیری پێم زیندوو ده‌بوو عه‌لی حه‌ریری
واشاد ئه‌بوو پێم فه‌قێی ته‌یران گیانی به فڕین ده‌هاته سه‌یران
چ بکه‌م که گه‌لێ که‌ساده بازاڕ کووتاڵه‌که باشه، نیمه کڕیار
پایه‌ی هۆنه‌ران به پاره به‌نده هه‌ر که‌س که هه‌ژاره کاری گه‌نده
زانستی هه‌موو بده‌ی به پووڵێ پێت وا نه‌بێ که‌س ده‌سی بجووڵێ
که‌س ناکا به‌مه‌یته‌ری خۆ جامی ڕاناگرێ به نۆکه‌ری نیزامی.....
ئه‌گه‌ر سه‌رێک له کتێبخانه ئه‌له‌کترۆنییه کوردییه‌کان بده‌ین به سه‌دان په‌ڕاوی به نرخ له مه‌ڕ مێژووی کوردستان و زمانی کوردییه‌وه ده‌ستمان ده‌که‌وێ. من لێره‌دا چه‌ند ماڵپه‌ڕی به‌نرختان پێ ده‌ناسێنم که ده‌توانن سه‌ردانیان بکه‌ن و کتێبی باش باشیان لێ داگرن.
1- کتێبخانه‌ی موکریانی:mukiryani.com
2- کتێبخانه‌ی په‌رتووک:pertwk.com
3-کتێبخانه‌ی ئه‌وین:evinebook.blogfa.com
4- کتێبخانه‌ی سپیرێز:spirez.org
5- کتێبخانه‌ی سه‌رده‌م:serdam.net