* هه‌وه‌توو *

* هه‌وه‌توو *

قوتابخانه‌ی عه‌تائوڵڵا ئه‌مینی که‌سنه‌زان هه‌وه‌توو
* هه‌وه‌توو *

* هه‌وه‌توو *

قوتابخانه‌ی عه‌تائوڵڵا ئه‌مینی که‌سنه‌زان هه‌وه‌توو

زاراوه‌ و بن‌زاراوه‌کانی زمانی کوردی(لهجه‌ها و زیرلهجه‌های زبان کوردی)

لهجه‌ها و زیرلهجه‌های زبان کوردی  

  

*دانش‌آموزان عزیز،دقت کنید، شما در این درس با لهجه‌های اصلی و زیرلهجه‌های زبان کوردی و مناطقی که‌ به‌ این لهجه‌ها صحبت می‌کنند آشنا خواهید شد،آنها را به‌ خاطر بسپارید. 

زمانی کوردی یه‌کێکه‌ له‌ زمانه‌ زیندووه‌کانی دنیا و یه‌کێ له‌ زمانه‌ ئێرانییه‌کانه‌ که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ده‌چێته‌وه‌‌ سه‌ر زمانه‌ هێندوئورووپاییه‌کان؛زمانی کوردی له‌ چه‌ند زاراوه

‌(لهجه‌)ی جۆراوجۆر دروست بووه‌ که‌ ئه‌و زاراوانه‌ بریتین له‌:

1- کرمانجی (کوردی) ژووروو  2- کرمانجی(کوردی)ناوه‌ڕاست 3- کرمانجی (کوردی) خواروو  4-گۆران - زازا

هه‌رکام له‌م زاراوه‌ سه‌ره‌کییانه‌ چه‌ند لق و بن‌زاراوه‌(ژێرله‌هجه)‌ له‌ خۆ ده‌گرن که‌ ئه‌مانه‌ن:

******************************************  

1- کرمانجی(کوردی)ژووروو: جه‌زیری،هه‌کاری،شه‌مدینانی،بادینانی،شکاک،بۆتانی،

قووچانی.

2- کرمانجی(کوردی)ناوه‌ڕاست: سۆرانی،موکریانی،ئه‌رده‌ڵانی،جافی،گه‌رمیانی.

3- کرمانجی(کوردی) خواروو: لوڕی،له‌کی،که‌لهوڕی،فه‌یلی،به‌ختیاری،مامه‌سه‌نی،کۆهگڵۆ.

4- گۆران – زازا : هه‌ورامانی،باجه‌ڵانی،زازا.

*****************************************  

ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ به‌ زاراوه‌ی کوردی ژووروو قسه‌ ده‌که‌ن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

 له‌  کوردستانی تورکیه‌): جه‌زیره‌- ئامه‌د- ئه‌رزه‌ڕۆم- بایه‌زید- هه‌کاری- ماردین- وان- ئاگری و....

له‌ کوردستانی ئێراق): زاخۆ- شه‌نگال- دهۆک- بارزان- عه‌قه‌ره‌ و....

کوردستانی ئێران): ئورمیه- ماکۆ- سه‌ڵماس- نه‌غه‌ده‌- برادۆست- کورده‌کانی باکووری خۆراسان و....

له‌ کوردستانی سووریه‌):قامیشلی- حه‌سه‌که‌- کۆبانێ- عه‌فرین- سه‌رێ‌کانی و...

 ......................................................................................

ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ به‌ زاراوه‌ی کوردی ناوه‌ڕاست قسه‌ ده‌که‌ن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

سۆرانی: له‌ کوردستانی ئێراق: سلێمانی- که‌رکووک- هه‌ولێر- چه‌مچه‌ماڵ- کۆیه‌- ڕواندزو.... 

له‌  کوردستانی ئێران:سه‌قز- بانه‌- مه‌ریوان- تیکاب و....

موکریانی: مه‌هاباد- بۆکان- سه‌رده‌شت- پیرانشار- شنۆ و....

ئه‌رده‌ڵانی: سنه‌- دیوانده‌ره‌- کامیاران-بان‌له‌یلاخ و دێولان و....

جافی: جوانڕۆ- ڕ‌وانسه‌ر- سه‌لاسی باوه‌جانی- سه‌رپێڵی زه‌هاو و....

گه‌رمیانی: بڕێک له‌ خه‌ڵکی پارێزگای که‌رکووک و.....

........................................................................

ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ به‌ زاراوه‌ی کوردی باشوور قسه‌ ده‌که‌ن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

له‌  کوردستانی  ئێران):کرماشان- سه‌حه‌نه‌- که‌نگاوه‌ر- قه‌سری شیرین- هه‌رسین- سونقوری کولیایی- ئیسلام‌ئاوا- دینه‌وه‌ر- مایده‌شت- قوروه‌- بیجاڕ- لوڕستان- ئیلام- مێهران- پشتکۆ و پیشکۆ و....

له‌ کوردستانی ئێراق): خانه‌قین- مه‌نده‌لی- به‌دره‌- جه‌سان و.....

........................................................................

ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ به‌ زاراوه‌ی کوردی گۆران و زازا قسه‌ ده‌که‌ن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

له‌ کوردستانی ئێران):پاوه‌- نه‌وسۆ- هه‌ورامانی ته‌خت و لهۆن- ژاوه‌رۆ- زه‌هاو- نۆدشه‌ و باشووری مه‌ریوان.

له‌ کوردستانی ئێراق):سه‌ی سادق- هه‌ڵه‌بجه‌- بیاره‌ و.....

کوردستانی تورکیه‌):بینگۆڵ- ده‌رسیم- خارپووت- ئوورفا- به‌دلیس و.... 

(شایانه‌ بێژین زاراوه‌ی گۆران -هه‌ورامی- یه‌کێ له‌ کۆنترین زاراوه‌ کوردییه‌کانه‌ و ده‌وترێ گاتاکان(سرووده‌ ئاینییه‌کان)ی ئاوێستای زه‌ڕده‌شتیش به‌م زاراوه‌یه‌ نووسراوه‌.) 

 

 

له‌تیف سوڵتانی