گاتاکان
زۆر که‌س له زانایانی کورد و نه‌کورد، گوتوویانه کورد له‌سه‌ره‌تادا موسوڵمان نه‌بووه و زه‌ڕده‌شتی بووه، واته په‌یڕه‌وی ئایینی زه‌ڕده‌شت بووه و نوور یان زه‌ڕی له‌لا پیرۆز بووه، هه‌ورامان تا 400 ساڵ دوای هێرشی عه‌ره‌ب بۆ سه‌ر کوردستان، هه‌ر له‌سه‌ر ئایینی زه‌ڕده‌شت ماوه‌ته‌وه، له ڕاستیشدا شوێنه‌واری ئه‌و ئایینه له‌و ناوچه‌یه ماوه‌ته‌وه
له ئێران دوو کتێب به ناوه‌کانی (جغرافیای غرب ایران، یا کوههای ناشناخته ی اوستا) و(ترجمه‌ای بر فروردین یشت اوستا)، یان (زه‌ڕده‌شتی کورد)، ده‌رچوونه که هه‌ردووکیان ڕۆحی شاد، (مامۆستا عمادالدین ده‌وڵه‌تشاهی) نووسیونی، که کورد و خه‌ڵکی کرماشان بوو، ئه‌م ئینسانه زه‌حمه‌تێکی بێ وێنه‌ی کێشاوه و له کتێبی یه‌که‌م، ناوی ئه‌و کێوانه‌ی که له ئاوێستادا هاتوون، هه‌موو ده‌رهێناوه و جێگاکانی ده‌سنیشان کردوون که له کوردستانن، له‌کتێبه‌که‌ی دیکه‌شیدا که ئازیه‌تی گرتنی ڕۆسته‌مه بۆ زۆراو، سه‌لماندوویه‌تی که ڕۆسته‌م کورد بووه.
کاره‌که‌ی ده‌وڵه‌تشاهی له‌و کتێبه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که: زه‌ڕده‌شت ئه‌گه‌ریش له‌کوردستان له‌دایک نه‌بووبێ و له کوردستانیش نه‌مردبێ، لانیکه‌م بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌م ئایینه‌ی خۆی له کوردستان بره‌و پێداوه و به‌ڵگه‌شی بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بانگاشه‌یه هه‌یه. به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییانه، گاتاکان کوردیین، یان به‌کوردییه‌وه نزیکن، ناوی زه‌ڕده‌شت، له‌بنه‌ڕه‌تدا: (زه‌ڕه‌تا وه‌شته‌رای)یه، که له دوو وشه‌ی (زه‌ڕه‌تا) واته((نوور)) و (وه‌شته‌رای) واته((داباری)) پێک هاتووه و واژه‌کان کوردین، گاتاکانیش که زه‌ڕده‌شت نووسیونی، زۆربه‌ی وشه‌کانی به‌زاراوه‌ی (که‌لهوڕیی)یه‌وه نزیکن.
که‌ڵوڕ
که‌ڵوڕ، تیره‌یه‌که له تیره کۆنه‌کانی کورد، که به زاراوه‌ی پاله‌وی قسه‌ده‌که‌ن و شوێنه‌مێنگه‌ی به‌شی هه‌ره‌زۆریان باشووری کوردستانی مه‌زنه که ده‌که‌وێته نێوان خانه‌قین و کرماشان و ئیلام. له‌ئێراندا فارسه‌کان به هه‌ڵه به‌زاراوه‌ی که‌ڵوڕی ده‌بێژن: زبان پهلوی (فارسی میانه)، له‌کاتێکدا زاراوه‌ی که‌ڵوڕیی، زوانی کورده‌کانی باشووری ئێرانه نه‌ک فارسی میانه، هه‌رچه‌ند ئه‌م زاراوه‌یه ئه‌شکانییه‌کان و ساسانییه‌کان به‌کاریان هێناوه و قسه‌یان پێ کردووه؛ وشه‌ی (پاله‌وی)، زاراوه‌ی ئه‌و کوردانه‌ن که‌به‌زاراوه‌ی (که‌لهوڕیی) و (فه‌یلی) و (له‌کیی) قسه‌ده‌که‌ن و له‌وشه‌ی (پاڵه) وه‌رگیراوه؛ (فه‌یلی)ش له‌بنه‌ڕه‌تدا (پاله‌وی) بووه و عه‌ره‌ب ئه‌م وشه‌یه‌ی گۆڕیوه بۆ (فه‌هله‌وی) و دواتر بووه به فه‌یلی!
ئه‌م گاتاگه‌له، ئه‌گه‌ر کوردیش نه‌بن، لانیکه‌م ده‌توانین له وشه، زۆرتر له‌وشه‌ی کوردیی تێیدا ده‌ربێنین که‌له‌زمانی کوردی‌دا هه‌ن و ماون، چونکه له‌چه‌ند بنزاراوه بۆ نووسینی ئه‌م گاتاگه‌له که‌ڵک وه‌رگیراوه، پاشماوه‌ی ئایینی زه‌ڕده‌شتیش له‌کوردستان، ئێزیدییه‌کان و به‌شێک له‌یارسانه‌کانن که‌کتێبی ئایینیی ئه‌مانه‌ش، کوردیین، به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌نده‌ی که‌په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌ی کورده‌وه هه‌بێ له کۆن و ئێستادا، ئه‌و شیعره مێژوویییانه‌ن که له دوو توێی کتێبگه‌لێکی وه‌کوو گاتاکانی زه‌ڕده‌شت و ئایینه‌کانی یارسان و ئێزدیدی و هه‌ورامان و شوێنانی دیکه‌دا ماونه‌ته‌وه، (گات، یان گاتا)، وشه‌یه‌کی ئاوێستاییه‌که له پاله‌وی کۆندا، (گاس)یان پێ گوتووه.
((هات) وشه‌ی (هات)، که‌به‌ندبه‌ندی گاتاکان پێک دێنن و، وشه‌ی (گات)یش، هه‌ر دووکیان ئه‌مڕۆ له‌کوردیدا ماونه‌ته‌وه، (هات) که له چاوگی (هاتن) وه‌رگیراوه، چه‌ند واتا ده‌دا، یه‌که‌م، هات: واته هاتن، دووهه‌م، هات: یانێ به‌خت و شانس، سێهه‌م: هات به مانا ئایینییه‌که‌ی واته: نه‌دا، بانگێک که له ئاسمانه‌وه دێته‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ران، (گات)یش به‌کوردیی کۆن و ئێستاش، یه‌که‌م واته: بانگکردن و چڕین، که له ناوچه‌ی هه‌ولێر و کۆیه و ڕواندز و موکوریان، به‌کار ده‌برێ، وه‌کوو: شیلانم بۆ گاز که، یانێ شیلانم بۆ قاو، یان بانگ که، دووهه‌م گات: واته سکاڵا و بانگ و هاوار و نزا، به‌تایبه‌ت له نیاییش و مه‌راسمی ئایینی‌دا. گاتا له کۆندا، ناوی ئه‌و سروودانه بووه، که له ستاییشی ئایینی زه‌ڕده‌شتدا خوێندراون، سروودیش دیاره به هه‌ڵبه‌ستی بڕگه‌یی ده‌گوترێ نه‌ک په‌خشان، گاتاکان به‌شێعری بیست بڕگه‌یی که ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا شوێنه‌واری ماوه‌ته‌وه گوتراوه. هێرۆدۆت ده‌ڵێ: له‌ئێرانی کۆندا، موغه‌کان، له‌کاتی نوێژ و سپاسی یه‌زداندا و له‌کاتی قوربانیکردندا، سازیان ژه‌ندووه و ئاوازیان چڕیوه، واته له ئایینی زه‌ڕده‌شتدا هه‌موو په‌رستنێک به ئاوازه‌وه ئه‌نجام دراوه، ئه‌مه‌ش ڕاسته چونکه له ئاڤێستادا بۆ خوێندنه‌وه‌ی گاتاکان، ئاماژه به چڕینی ئاواز کراوه، هه‌ندێ زاناش پێیان وایه که وشه‌ی قه‌تار که له گۆرانیی کوردی‌دا هه‌یه، له گاتا وه‌رگیراوه، له‌زمانی سانسکریتیشدا گات به‌واتای چڕین و گوتنی ئاواز دێت، له‌کتێبگه‌لی بووداییشدا گات به‌و چامه و مه‌نزوومه‌گه‌له‌ی ده‌گوترێ که له شێوه‌ی په‌خشانن. من لێره‌دا بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قسه‌یه دوو به‌ند له‌به‌نده‌کانی گاتاکانی زه‌ڕده‌شت به نموونه دێنمه‌وه که‌کوردین و له ئێران‌دا له‌ژێر ناوی (زبان پهلوی)، که له سه‌تا سه‌ت، به‌کوردییه‌وه نزیکه، وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر فارسی، له‌کاتێکدا وشه‌کان زۆرتری کوردین و له‌زمانی کوردیی‌شدا شوێنه‌واریان ماوه‌ته‌وه، زمانی پاله‌ویش وه‌ک ده‌رکه‌وتووه، به‌زاراوه‌ی که‌لهوڕییه‌وه نزیکه، هه‌تا فارسیی، شێعره‌که‌ش ئه‌مه‌یه: ئه‌شاوۆ فره‌ده‌سای ئه‌سپه‌رێزه‌تا تواڤانه‌ش مه‌زدا ئه‌هوورا یه‌دا ئه‌مه‌هاتی 31 ی، به‌ندی 16 یه له‌گاتاکانی زه‌ڕده‌شت، واتای شێعره‌که‌ش ئه‌مه‌یه: شاهۆ هه‌تا ده‌گاته ئه‌سپه‌رێز، ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر، زنجیره‌چیایه، چه‌می دووئاوانیش که‌له‌نێوانیانه‌وه ده‌ڕوا، ئه‌هوورامه‌زدا پێی به‌خشیوین! شاهۆ چیایه‌که له‌کێوه‌کانی زاگرۆس له‌هه‌ورامان، ئه‌سپه‌رێزیش هه‌ر چیایێکه سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌ورامان، که له‌وبه‌ری دووئاو به‌رانبه‌ر به‌چیای شاهۆ هه‌ڵکه‌وتووه. ئه‌وه‌ی که‌ئه‌مڕۆ له به‌رچاو و له به‌رده‌ست بێ، چوار (مێلۆدی)، یان (هه‌وا)مان له‌گۆرانیی کوردی‌دا هه‌یه، که‌زۆر کۆنن، ئه‌و هه‌واگه‌له‌ش: (هۆره‌و سیاچه‌مانه‌و لاوک و حه‌یران)ن، که‌ده‌مبه‌ده‌م و سینه‌به‌سینه، ماونه‌ته‌وه! ئه‌م هه‌واگه‌له، به‌تایبه‌ت (هۆره)، که به‌که‌لهوڕی و جافیی، ده‌گوترێ و زۆر کۆنه، هه‌م به‌پێی ناوه‌که‌ی، هه‌میش کۆن بوونی مێلۆدییه‌که و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له نێو یارسانه‌کانیشدا باوه و وه‌کوو که‌لام دیچڕن، وا ده‌رده‌که‌وێ هه‌ر ئه‌و مێلۆدییه‌بێ که‌سه‌رده‌می زه‌ڕده‌شت وه‌کوو سروودی ئایینی له‌مه‌راسم و نیاییشه‌کاندا گوتراوه
هۆره
گزنفۆنی یۆنانی که‌ساڵی 401 ی به‌ر له‌زایین به‌بانگهێشتنی کوورۆشی کوڕی داریۆش هاتۆته و‌ڵاتی ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌مه، له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی 12000 سواره‌که‌یدا بۆ یۆنان، له‌کوردستان 355 تا 430 ی زایینی، تووشی شه‌ڕ ده‌بن، گزنفۆن ده‌ڵێ: کورده‌کان که ویستیان هێرش بکه‌نه سه‌رمان، جۆرێک سروودی پڕجۆش و خرۆشیان ده‌گوت که ڕیتم و میزانی نه‌بوو، ئه‌و سرووده پڕجۆش و خورۆشه، ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌م هۆره‌یه بووبێ که ئه‌مڕۆ ماوه‌ته‌وه‌و ڕیتمی نییه و ئازاد ده‌گوترێ. هۆره‌چییه؟ هۆره زۆرتر بێ مۆسیقا ده‌گوترێ، به‌ڵام هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ ته‌مووره و بلوێریش گوتراوه، ئه‌م هه‌وایه وه‌ک گوتم، ڕیتم و میزانی نییه و له‌گوتندا ئازاده و به‌ناره‌ناری پچڕپچڕ ده‌گوترێ، هۆره زۆرتر به‌قوڕگ ده‌گوترێ و هۆره‌وێژ، ده‌ستێکی، یان هه‌ردوو ده‌ستی له‌پشت گوێ ده‌نێ و هه‌واکه‌ی پێده‌چڕێ، له‌باری زانستی مۆسیقاوه، یه‌ک په‌رده‌یه و ئه‌گه‌ر له سۆله‌وه ده‌س پێ بکا، هه‌ر به سۆل کۆتایی پێدێ، وشه‌ی (هۆره)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ ستاییشی ئه‌هوورامه‌زدا گوتراوه، له‌واژه‌ی (ئه‌هوورا) وه‌رگیراوه و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی که له کۆندا گوتراوه، له نێو ده‌روێشانی ئایینی ئیسلام و په‌یڕه‌وانی ئایینی یارساندا ده‌گوترێته‌وه، هۆره له‌کاتی مردنی که‌سێک، یان ڕوودانی کاره‌ساتێک، به‌هه‌وایه‌کی خه‌مگین، ده‌گوترێ. شێعره‌کانی هۆره له‌کۆندا هه‌ڵگری گوته پیرۆز و ئاسمانییه‌کانی ئاوێستا بووه، به‌ڵام له‌وکاته‌وه که ئایینی ئیسلام له نێو کورددا جێگه‌ی گرتووه، هۆره له‌لایه‌ن ده‌روێشه‌کانی کوردستانه‌وه، شێوه‌ی ئایینیی گرتۆته خۆی و به‌شێعری عیرفانیش ده‌گوترێ، جگه له‌مه، به‌شێعری دڵداریش ده‌گوترێ و هۆره به‌گشتی، هه‌م له‌شایی، هه‌میش له‌پرسه‌دا ده‌یچڕن، هۆره وه‌کوو گاتاکان، به‌شێعری بیست بڕگه‌یی ده‌خوێنرێت. هۆره له ناوچه‌کانی گۆران، سه‌نجابی، قه‌ڵخانی، زه‌هاو، کرماشان، ئیلام و لوڕستاندا باوه و ده‌گوترێ، هۆره ئه‌وه‌نده به‌سۆزه که له‌و ناوچه‌یه(کزه)یشی پێ ده‌ڵێن، هۆره به‌یانگه‌ری چیرۆک گه‌لی قاره‌مانانه و ئاشقی و حه‌ماسییه، به‌ناوبانگترین و کۆنترین هۆره، هۆره‌ی (عه‌زیز و ته‌کش)ه، که‌داستانێکی حه‌ماسییه، جۆره‌کانی هۆره بریتین له: (گوڵه‌خاک، لوڕیچڕ، سووارانه، قه‌ڵوه‌زیچڕ، قاچاخچیچڕ، دووده‌نگی (دووقۆڵیی)، غه‌ریبیچڕ، ئه‌کبه‌رخانیی، کڵاودڕ، یه‌کده‌نگیی، ئه‌رکه‌وازیچڕ، هه‌ی سوار هه‌ی سوار، گڵه‌وه‌ده‌ر، یۆسۆکڵاوزه‌ڕ، بانده‌سانیی، شاحوسێنیی، سارۆخانیی، جڵه‌وشایی، ته‌رز، مه‌جنوون، سه‌حه‌ری، باریه، دۆباڵا، غه‌ریویی، بانبنه‌یی و پاوه‌مووری)، جۆرێکی دیکه‌ش هۆره‌مان هه‌یه که پێده‌گوترێ: موور، واته شیوه‌ن و زارییه که زۆرتر ژنان ده‌یڵێن و له‌هه‌ندێ ناوچه‌ش پیاوان دیچڕن، جۆرێکی دیکه‌ی هۆره‌مان هه‌یه که له کۆندا کاتی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دوژمن، هۆره‌وێژان چڕیویانه. وه‌ستای هۆره له‌کوردستان، له ساڵانی پێش ئێستا له نێو جافه‌کاندا: کۆچکردوو (عه‌لی نه‌زه‌ر) و له‌نێو که‌لهوڕیشدا: کۆچکردوو (دارا خان) و، ئێستاش (عه‌لی که‌ره‌مینه‌ژاد) که به حاجی تووتی ناسراوه و هه‌روه‌ها (سه‌ی قولی) خه‌ڵکی شاهاوا، یان مه‌نده‌لی کۆن بوونه، له‌کۆنیشدا وێژه‌رانی هۆره، ئه‌م مامۆستایانه‌ن که‌له‌خواره‌وه ناویان هاتووه: (بارامبه‌گی وه‌له‌دبه‌گی)، که‌به(سه‌ردار ئه‌کره‌م) به‌ناوبانگ بووه؛ هونه‌رمه‌ندی نه‌مر، (سه‌یید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانیی)، (خه‌ڵیفه‌حه‌مه‌ومین به‌گ)، (مه‌حمووی عه‌یزه‌ت به‌گ)، (عه‌لی ئه‌شره‌فی حسه‌ین به‌گ پاشای گۆران)، (عه‌لی نه‌زه‌ری کرندیی) و، (نه‌جات و به‌ساتی عوسمانوه‌ند)، له‌سه‌رده‌می ساسانییه‌کانیشدا نه‌کیسا جگه له‌وه‌ی که‌به‌یت بێژ، یان هۆنیاواچێکی شاره‌زا بووه، باشترین هۆره‌چڕی ده‌رباری ساسانییش بووه.
سیاچه‌مانه
هه‌وا، یان مێلۆدییه‌کی دیکه‌شمان له‌کوردیدا هه‌یه که پێی ده‌گوترێ: سیاچه‌مانه، ئه‌م هه‌وایه‌ش هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می زه‌ڕده‌شت و وێده‌چێ هه‌ر سه‌ر به‌و پێنج فه‌رزه عیباده‌ته‌ی بێ که‌زه‌ڕده‌شت دایناوه و ئه‌م هه‌وایه‌ش له‌مێژوودا به(له‌حنی ئه‌ورامه‌ن) ناوی هاتووه، سیاچه‌مانه به زاراوه‌ی هه‌ورامیی ده‌گوترێ، زاراوه‌ی هه‌ورامیی، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که دوایین میرنشینی کورد، واته ئه‌رده‌ڵانه‌کان، له‌ده‌سه‌ڵات که‌وتوون، زمانی شێعریی شاعیرانی کۆنی کوردستان بووه له به‌شی ئه‌م هه‌رێمه‌دا. به‌ڵگه‌ی درووست بۆ سه‌نه‌د که ڕوونی ده‌کاته‌وه هه‌ورامان سه‌ر به ئایینی زه‌ڕده‌شت بووه، کتێبه‌که‌ی (پیر شالیاری هه‌ورامیی)یه که مامۆستا قانع ئاماژه‌ی پێ کردووه و ده‌ڵێ: پیر شالیار، یه‌کێ له‌رێبه‌رانی ئایینی زه‌ڕده‌شت بووه که له هه‌ورامان ژیاوه و کتێبێکی نووسیوه به ناوی (ماریفه‌تو پیر شالیار)، که به‌کۆنترین کتێبی کوردی داده‌نرێ و له‌م شێعره‌دا ئاوه‌ها باسی ده‌کا: ماریفــه‌تـو پیــــر، وتـه‌ی شالیـــاره کـه بـه پیـــــر شالیــار لـه‌گشت دیاره.
هه‌ورامان هه‌رێمێکی شاخاویی و به‌رینه، که‌سنووری ده‌ستکردی ئێران و ئێراق کردوویه به دوو به‌ش، به‌شی گه‌وره‌ی له‌کوردستانی بنده‌ستی ئێرانه و داگری چه‌ند شار و شارۆچکه‌ی گه‌وره و بچووکه و به‌شه‌که‌ی دیکه‌شی له‌کوردستانی بنده‌ستی ئێراقه که هه‌ر هه‌موویان به‌زاراوه‌ی هه‌ورامی قسه ده‌که‌ن، هه‌ورامان له‌دوو وشه پێک هاتووه: (هۆرا) و (مان)، که‌به‌کوردی (هۆرا) واته(ئه‌هوورا) و (مان)یش واتا: (ماڵ و بنه‌ماڵه)، سا واتای هه‌ورامان ده‌بێته: (بنه‌ماڵه‌ی ئه‌هوورایییه‌کان)، هه‌ورامان مانای دیکه‌ش ده‌گرێته‌وه که‌ده‌بێته(هۆرئامان)، واته(جێگای هه‌ڵاتنی خۆر)، چونکه وه‌ک گوتمان هه‌ورامان به‌رز و شاخاوییه.
فه‌یلی
(دوکتۆر موعین) خاوه‌نی (فه‌رهه‌نگی موعین) له قامووسه‌که‌یدا ده‌ڵێ: (فه‌هله‌وییه)، عه‌ره‌بیه و له‌بنه‌مادا (په‌هله‌وی)یه، په‌هله‌ویش شێعرێکه که به یه‌کێ له‌زمانه ناوچه‌یییه‌کانی ئێران ( واته زمانی غه‌یره‌ئه‌ده‌بی و ڕه‌سمی )، له‌سه‌ر وه‌زنه‌کانی عه‌رووز یان وه‌زنی هیجایی دانراون و به‌شێکیان له‌قاڵبی (دووبه‌یتی)دان، دیاره(د، معین)، ئاماژه‌ی به‌وه نه‌کردووه که ناوی ئه‌م زاراوه‌یه، چییه و هی چ ناوچه‌یه‌که،، له‌کاتێکدا کوردییه و باسی نه‌کردووه، فه‌هله‌وی یا فه‌هله‌ویات به‌هه‌وای تایبه‌تی وه‌کوو گۆرانیی خوێندراوه‌ته‌وه و ئه‌و هه‌وایه جاروبار هه‌ر (په‌هله‌وی) و هه‌ندێ جاریش (ئۆرامه، ئۆرامه‌ن و ئۆرامه‌نان)یان پێ گوتووه‌و (ئۆرامه‌ن، یان ئۆرامه‌نان) هه‌وایه‌کی کۆنی مۆسیقایه، تا ده‌گاته ئه‌و جێگایه‌ی که‌ده‌ڵێ: فه‌هله‌ویات به‌هه‌وای تایبه‌تی وه‌کوو گۆرانیی خوێندراوه دروسته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ده‌ڵێ: هه‌ندێ جاریش ئه‌ورامه‌نانیان پێ گوتووه دروست نییه چونکه فه‌هله‌ویات هه‌ر ئه‌و زاراوه‌یه‌یه که‌کوردی ئیلام و که‌لهوڕ قسه‌ی پێده‌که‌ن و پاله‌وییه و هه‌ورامیی نییه، بۆ زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه، ئاماژه‌یه‌ک به وشه‌ی فه‌یلی ده‌که‌م
1.پاڵه‌وان: ڕه‌نجبه‌ر، پاڵه، سه‌پان؛ 2. په‌ڵه ده‌خڵی نه‌دووراو؛ 3. مرۆڤی زۆردار و به‌هێز؛ 4. دارێ که‌ده‌خرێته بن کاریته‌وه؛ 5. فه‌رمانبه‌ری شار؛ 6. پاڵه: شاری ئه‌و کوردانه‌ی که له‌کۆندا سه‌ر به ئایینی زه‌ڕده‌شتی بوونه؛ 7. شاری گاوران؛ 8. ده‌ربار و دیوه‌خانی گه‌وره‌پیاوان؛ 9. ناوی کۆنی دیالێکتی که‌ڵوڕی که له ئێران‌دا فارسه‌کان به هه‌ڵه پێی ده‌بێژن: زبان پهلوی (فارسی میانه) له ڕاستیدا زوانی کورده‌کانی باشووری ئێرانه، هه‌رچه‌ند ئه‌م زاراوه‌یه ئه‌شکانییه‌کان و ساسانییه‌کان به‌کاریان هێناوه و قسه‌یان پێ کردووه؛ وشه‌ی (پاله‌وی)، زاراوه‌ی ئه‌و کوردانه‌ن که‌به‌زاراوه‌ی (که‌لهوڕیی) و (فه‌یلی) و (له‌کیی) قسه‌ده‌که‌ن و له‌وشه‌ی (پاڵه) وه‌رگیراوه؛ (فه‌یلی)ش له‌بنه‌ڕه‌تدا (پاله‌وی) بووه و عه‌ره‌ب ئه‌م وشه‌یه‌ی گۆڕیوه‌بۆ (فه‌هه‌له‌وی) و دواتر بووه‌به‌فه‌یلی! دوکتۆر موعین له وشه‌دانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێ کردووه.
بڕوانه ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی فرده‌وسی له‌بنه‌وه که فارسییه! له‌فه‌رهه‌نگی فارسی عه‌میددا هاتووه‌که: پاڵه یان په‌هله، واته: پارت و قه‌ومی فارس و پاڵه‌وان و دلێر و جه‌نگاوه‌ر و زۆری دیکه و له‌وێش هۆنراوه‌یه‌کی فرده‌وسی به نموونه هێناوه‌ته‌وه که ده‌ڵێ
گزین کرد ازآن نامداران سوار
دلیران جنگی ده و دوهزار
هم از پهلوی، پارس، کوچ و بلوچ
ز گیلان جنگی و دشت و سروچ
واته: له‌و سواره ناودارانه‌یان هه‌ڵبژارد،
له‌و دلێره شه‌ڕاشۆیانه، دوازده‌هه‌زار،
هه‌م له‌پاله‌وی و پارت و کۆچه‌ر و به‌لووچ،
له‌گێڵانی شه‌ڕکه‌ر و ده‌شتییه‌کان و سرووچ
مه‌به‌ستی فرده‌وسی له‌په‌هله‌وی (پاله‌وی) لێره‌دا فارس نییه و به‌ڵکوو کورده چونکه به‌کوردی که‌ڵوڕی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان گوتووه پاڵه و پاڵه‌وان، پاله‌ویش ئه‌و کوردانه‌ی ده‌گرێته‌وه وا به زاراوه‌ی که‌ڵوڕی قسه‌یان کردووه و داگری شاره‌کانی ئیلام و به‌دره و جه‌سان و کووت و عه‌ماره و کرماشان، ته‌نانه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی که له ناوچه‌ی شیرازدا ژیاون و له‌هێرشی عه‌ره‌ب بۆ سه‌ر ئێران و کوردستان به‌ر قه‌ڵاچۆی عه‌ره‌ب که‌وتوون و ئه‌بوو موسلێمی خوراسانی و هاوڕێکانی له‌و کوردانه‌ن که هه‌ڵاتوون بۆ ئه‌وێ له‌وێش کوژراون! ڕه‌نگه پاله‌ویش هه‌موو کوردیش بێ، چونکه‌زمانی سه‌رده‌می ساسانی و ته‌نانه‌ت ئه‌شکانی و هیدیکه‌ش پاله‌وی بووه. به‌ڕاستی خه‌ڵکی فارس ده‌بێ ئه‌وه‌بزانن که(زبان پهلوی) که فارس بانگاشه‌ی بۆ ده‌کا و به فارسی داده‌نێ، فارسی نییه و یه‌کێ له‌زاراوه کۆنه‌کانی زمانی کوردییه و به زاراوه‌ی که‌ڵوڕیی ناسراوه و له‌کۆندا پێی گوتراوه: زمانی کورده‌کانی باشووری ئێران. بڕوانه بۆ فه‌یلی
فه‌یلی یانێ چی؟ وشه‌ی فه‌یلیی له ڕاستیدا به‌م شێوه‌یه‌ی که له خواره‌وه باسی ده‌که‌م، به‌سه‌ر ئه‌و به‌شه له‌کورددا داسه‌پاوه، که له به‌غدا ده‌ژین و هه‌موویان له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکی ئیلامن و له‌وێوه کۆچیان کردۆته به‌غدا.
ته‌واوی خاکی ئیلام خوار و ژوور بگه‌ڕێی، جگه له گوندێک نه‌بێ له‌دووڕێیانی سۆمار، گونده‌ش ناوی (زه‌ڕنه)یه‌که‌ماڵن، شوێنێکی دیکه شک نابه‌ی که‌خه‌ڵکێکی لێ هه‌بێ به‌ناوی فه‌یلی! به‌دیتنی هه‌ندێ شیعه‌ی خه‌ڵکی ئیلام، گوایه نزیکه‌ی 400 سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، حاکمێک به‌ناوی حوسێن خانی عه‌بباسی عه‌له‌وی، که له‌شیعه‌کانی نه‌جه‌ف بووه، له‌ئیلام حوکمی کردووه و به‌م حوکوومه‌ته‌یان گوتووه: (فێئه‌ت عه‌لی)، واته(جه‌ماعه‌تی عه‌لی، یان، په‌یڕۆیانی عه‌لی!!)، ئه‌م حاکمه باسی خۆی وه‌کوو شه‌جه‌ره له‌سه‌ر به‌ردێک له(ده‌ڕه‌شار) هه‌ڵکه‌ندووه و گوتوویه‌تی: ئێمه عه‌ره‌بین و له شیعه‌کانی نه‌جه‌ف و خه‌ڵکی ئه‌وێین! ئه‌وسا دوای چه‌ند ساڵ ده‌سه‌ڵات له‌وێ، ساڵی 1928 له‌شه‌ڕی (ڕنوو)دا شکست ده‌خۆن و، دوای ئه‌و شکسته ئیلام به‌جێ دێڵن و ده‌چنه‌وه نه‌جه‌ف، له‌و کۆچه‌شدا زۆر له‌کورده‌کانی ئیلام ڕه‌گه‌ڵیان ده‌که‌ون و ده‌چنه کووت و به‌غدا، حوسێن خان ده‌مرێ و قه‌بری له نه‌جه‌فه، ئه‌مانه که به فێئه‌ت عه‌لی ناویان ده‌ڕوا، له به‌غدا ده‌س ده‌که‌ن به‌بازرگانیی و بازرگانی و ده‌وڵه‌مه‌ن ده‌بن، کورده شیعه‌کانی ئیلام‌یش که‌خۆیان به په‌یڕه‌وی فێئه‌ت عه‌لی ده‌زانن، پاڵیان پێوه‌ده‌ده‌ن و زۆربه‌ی شوێنه‌کانی به‌غدا و کووت ده‌خه‌نه‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان
ئه‌م دیتنه دیتنێکی هه‌ڵه‌یه و له‌ڕاستیدا وا نییه و وشه‌ی فه‌یلی عه‌قڵ نایبڕێ که‌پێوه‌ندی به‌وشه‌ی (فێئه‌ت عه‌لی) یه‌وه بێ، به‌ڵکوو وشه‌ی فه‌یلی (په‌هله‌وی) بووه که له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه کراوه به‌فه‌یلی. کوردی فه‌یلی که‌نزیکه‌ی 400 ساڵه له به‌غدا ده‌ژین و له‌ئیلامه‌وه کۆچیان کردووه بۆ ئه‌وێ، خه‌ڵکی ئیلامن و کوردی ڕه‌سه‌نن و ڕه‌دووی ئایینزای شیعه‌ن. فه‌یلییه‌کان دوای دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ئێراق، له‌به‌غدا نادییه‌ک ده‌که‌نه‌وه و له کاروباری ده‌وڵه‌تدا زۆر ده‌ستیان ده‌ڕوا و زۆرێک له‌بازاڕه گه‌وره و گرنگه‌کانی به‌غدا ده‌خه‌نه‌ژێر ڕکێف و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان؛ به‌ڵام حوکوومه‌تی ئێراق، ساڵی 1945، نادییه‌که‌یانی داخست و به‌سه‌دان که‌سیان له‌زیندانه‌کانی ئێراقدا بێ سه‌روشوێنن کران و به ده‌یان هه‌زار که‌سیانی ڕه‌وانه‌ی ئێران کرد، به تاوانی ئه‌وه‌ی که‌شیعه‌ن و ئێرانین. فه‌یلییه‌کان له‌سه‌رده‌می هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولکه‌ریم قاسم و له‌شۆڕشی بارزانیدا ده‌وری باشیان هه‌بووه و ئێستاش ئه‌ژمارێکی به‌رچاویان له‌کوردستانن و خه‌رێکی کار و تێکۆشانن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشووردا، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حسێنی به‌عسیدا زه‌ربه‌ی قورسیان وێکه‌وت و نزیکه‌ی 8000 کوڕی گه‌نجیان به‌ده‌ستی به‌عسییه‌کان و ئه‌من و موخابه‌رات ئه‌نفال کرا و کۆمه‌ڵێکی زۆریشیان له‌زیندانا تێدا چوو.
له‌مه‌ڕ زاراوه‌ی پاله‌وی (فه‌یلی)، (دوکتۆر موعین) ده‌ڵێ: کۆنترین به‌ڵگه‌ی نووسراوی کوردیی، که‌به‌م تیره‌یه‌وه به‌سراوه‌ته‌وه، چوارینه‌کانی (بابا تایه‌ری عوریان)ه‌که له سه‌ره‌تای چه‌رخی یازده‌هه‌می عیسایی له(هه‌مه‌دان)ی ئێستا (هه‌نگمته‌نا)ی پایته‌ختی ماده‌کان دایناون و ئه‌ویش هه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌م ئایینه بووه، (بابا تاهیر) چوارینه‌کانی به‌شێوه‌ی ئه‌و چوارینه فۆلکلۆرییانه‌ی که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ناوی (په‌هله‌وی)ی ناسراون و دوایی عه‌ره‌ب کردوویه‌تی به(فه‌هله‌ویات)، داناوه. له ڕاستیشدا دروستتر له هه‌موو ئه‌وه‌یه که بڵێیین: فه‌یلیی که به ڕه‌ته‌وه و به سۆلان خه‌ڵکی ئیلامن و وه‌ک باسم کرد له‌گه‌ڵ حوسێن خانی عه‌بباسی عه‌له‌وی کۆچیان کردۆته نه‌جه‌ف و به‌غدا، خاوه‌نی زوانی پاله‌وین که زاراوه‌ی که‌ڵوڕییه، واته: زاراوه‌ی کورده‌کانی باشووری کوردستان، ئه‌و زاراوه‌یه‌ی که‌گاتاکانی زه‌ڕدشتی پێ نووسراوه‌ته‌وه.
وشه‌ی (پاله‌وی)، زاراوه‌ی ئه‌و کوردانه‌ن که به زاراوه‌ی (که‌لهوڕیی) و (فه‌یلی) و (له‌کیی) قسه‌ده‌که‌ن و له‌وشه‌ی (پاڵه) وه‌رگیراوه؛ (فه‌یلی)ش له‌بنه‌ڕه‌تدا (پاله‌وی) بووه و عه‌ره‌ب ئه‌م وشه‌یه‌ی گۆڕیوه بۆ (فه‌هه‌له‌وی) و دواتر بووه به‌فه‌یلی!؛ فه‌یلی له‌بنه‌ڕه‌تدا (پاڵه) بووه، که‌چه‌ندین واتا ده‌دا: 1. رنجبه‌ر، سه‌پان؛ 2. په‌ڵه‌ده‌خڵی نه‌دووراو؛ 3 مرۆڤی زۆردار و به‌هێز؛ 4. دارێ که‌ده‌خرێته‌بن کاریته‌وه؛ 5 فه‌رمانبه‌ری شار؛ 6. شاری ئه‌و کوردانه‌ی که‌له‌کۆندا سه‌ر به‌ئایینی زه‌ڕده‌شتی بوونه؛ 7. شاری گاوران؛ 8. ده‌ربار و دیوه‌خانی گه‌وره‌پیاوان؛ 9. ناوی کۆنی دیالێکتی که‌ڵوڕی که له‌ئێراندا فارسه‌کان به هه‌ڵه پێی ده‌بێژن: زبان پهلوی (فارسی میانه)، که له ڕاستیدا زوانی کورده‌کانی باشووری ئێرانه، هه‌رچه‌ند ئه‌م زاراوه‌یه ئه‌شکانییه‌کان و ساسانییه‌کان به‌کاریان هێناوه‌و قسه‌یان پێ کردووه.
له‌سه‌رده‌می ماده‌کاندا، ناوچه‌ی شیراز، کوردی زۆری لێ ژیاوه و به‌زمانی پاله‌ویی قسه‌یان کردووه، واته: ئه‌و زمانه‌ی که له‌سه‌رده‌می ساسانییه‌کان له ناوچه‌ی پارس (شیراز) قسه‌ی پێ کراوه؛ بۆ نموونه: ئێسته‌خری، جوغرافیزانی گه‌وره، له‌ساڵی 340ی کۆچیی، نووسیویه‌تی: بنه‌ماڵه‌ی کورد له پارس ئه‌وه‌نده زۆرن که له ژماره نایه‌ن؛ ابن حوقه‌ل، له‌ساڵی 367ی کۆچیی نووسیویه‌تی: کوردانی پارس له‌سه‌ر زه‌وینی پارس، پتر له‌سه‌د تیره‌ن و من هه‌ندێکیانم وه‌کوو: خه‌سره‌ویی، شاکانیی، ستامیریی، ئازه‌رکانیی، به‌ندادمیریی، رامانیی، پازووکی، میره‌کی، شاهۆیی و هیدیکه؛
مه‌قدیسی، له‌ساڵی 375ی کۆچییدا نووسیویه‌تی: 33 خێڵی کورد له‌پارسن که پێنسه‌د بنه‌ماڵه‌ن؛ ابن به‌لخی، له‌فارسنامه‌که‌یدا نووسیویه‌تی: (شان و شه‌وکه‌تی له‌شکری پارس که هه‌یه، له کوردانه‌وه‌یه؛ یاقووتی حه‌مه‌وی، له‌سه‌ده‌ی شه‌شه‌می کۆچیدا، ناوی شارۆچکه‌یه‌کی له‌کتێبه‌که‌ی خۆیدا به‌ناوی (کورد) هێناوه که که‌وتۆته ناوچه‌ی به‌یزای پارس؛ دیاره‌ئه‌و شاره هه‌ر ئه‌و شاره‌یه که ئه‌مڕۆ له‌ئێراندا به(شهرِ کُرد یان شاری کورد) به‌ناوبانگه، به‌ڵام دواتر به‌هۆی هێرشی عه‌ره‌ب و نیشته‌جێبوونی چه‌ندین تیره‌ی عه‌ره‌ب له‌و ناوچه‌یه، کورده‌کان تا دوا هه‌ناسه له‌ده‌سه‌ڵاتی ساسانییه‌کان به‌رگرییان کرد، به‌ڵام به‌هۆی زاڵبوونی عه‌ره‌ب و زۆر هۆی دیکه، کورد له‌و ناوچه‌یه ده‌ستیان کرد به‌کۆچکردن کرد به‌ره‌و سیستان و زۆریان هه‌ڵداژران بۆ خوراسان و شوێنانی دیکه‌ی ئێران و به‌رگی کوردیی و نه‌ته‌وایه‌تی له‌و شاره‌دابڕا و کوردیش له‌ناوچه‌ی شیراز یان فارس، ورده ورده شوێنه‌واریان نه‌ما.
دانه‌ری کتێبی مێژووی سیستان که‌نزیک به هه‌زار ساڵی پێش نووسراوه، ده‌ڵێ: به‌هۆی زۆربوونی کورد له‌سیستان، یه‌عقووبی له‌یسی سه‌فاری، میرێکی به‌ناوی عه‌بدولڕه‌حیم جاریجی بۆ کورده‌کان دامه‌زران؛ ئه‌و کوردانه‌ی فارسیش بوون که یارمه‌تی یه‌عقووبی له‌یسیان دا له دژی ده‌ستدرێژییه‌کانی خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی؛ ئیبن خه‌له‌کان که‌خۆی کورده، له‌کتێبی (وفیات الاعیان)دا باسی خێڵ و تیره‌ی کورد ده‌کا له خوراسان و ده‌ڵێ: له‌سه‌ده‌ی دووهه‌می کۆچیدا، ئه‌بوو موسلێمی خوراسانیی له نێو کوردانی ئه‌وێدا سه‌ری هه‌ڵدا. له ڕاستیشدا ڕاست ده‌کا، چونکه ئه‌بوو موسلێم زه‌ڕده‌شتیی بوو و له تاو هێرشی عه‌ره‌ب هه‌ڵاته ئه‌وێ؛ دیسان بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه، ئه‌بوو موسلێمی خوراسانیی له دژی ئه‌مه‌ویه‌کان ڕاپه‌ڕی و له‌شکری برده سه‌ریان و له‌قه‌راخ زێی بادینان له‌ساڵی 750 زایینی‌دا شکاندنی کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتیان هێنا؛ ئه‌بوو موسلێم دوای ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی ئه‌بولعه‌بباس سه‌فاحی له(750 تا 745)ی زایینی له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات دانا و به‌مه‌ش زنجیره‌ی خه‌لافه‌تی عه‌بباسییه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد؛ ئه‌و کاره‌ی ئه‌بوو موسلێم بوو به‌هۆی ئه‌وه‌که(ئه‌بوو جه‌عفه‌ری مه‌نسوور) (754 تا 775)، له‌و ده‌سه‌ڵاته بترسێ و له‌هه‌لێک ده‌گه‌ڕا هه‌تا به پێی پیلانێک ئه‌بوو موسلێمی کوشت و پاشان به‌شمشێر که‌وتنه نێو هاوکاره‌کانی و هه‌موویانیان قرچ و بڕ کرد و ئه‌بوو ده‌لامه‌ی شاعیری ده‌رباری خه‌لیفه‌ش له‌خۆشی کوشتنی ئه‌بوو موسلێمدا ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی به‌عه‌ره‌بی داناوه:
ابـا مجــرم غیــراللـه نعـــمه علی عبـده حتی یغیرها العبـد
افی دوله المنڵـور حاولت غـدره الا ان اهل الغدر ابائک الکُـرد
واته: ئه‌ی تاوانبار، خودا له به‌نده‌ی خۆی ناگۆڕێ، ئه‌گه‌ر به‌نده له خۆی نه‌گۆڕێ، تۆ له ده‌وڵه‌تی مه‌نسووردا، ویستت سته‌می لێ بکه‌یت، چونکه باوکه کورده‌که‌یشت هه‌ر سته‌مکار بوو!
دێمه‌وه‌سه‌ر باسه‌که‌ی خۆم که له سه‌ر سیاچه‌مانه‌یه. شه‌مسی کوڕی موحه‌ممه‌دی کوڕی قه‌یسی ڕازیی، ساڵی 617 هه‌تاویی له‌کتێبی (المعجم فی معابیر اشعارالعجم)دا، ئاماژه‌ی به‌سیاچه‌مانه کردووه، له‌قاڵبی (له‌حنی ئه‌ورامن)دا و، ناوبراو ده‌ڵێ: خۆشترین وه‌زنی فه‌هله‌ویاته که پێیده‌گوترێ: ئه‌ورامه‌ن یان ئه‌ورامه‌نان و گۆرانییێکه‌له مۆسیقای کۆن که‌جاران فه‌هله‌ویاتیان پێ ده‌چڕی و نیشانه‌ی گۆرانییه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ورامانی سه‌رزه‌وینی کوردستانه، که به زاراوه‌ی گۆرانی قسه‌ده‌که‌ن. لێره‌دا پێویسته شتێک ڕوون بکه‌مه‌وه، ئه‌ویش وشه‌ی (گۆران)ه: وشه‌ی (گۆران، یان گۆرانیی) به‌واتای زمان، یان زاراوه نییه، به‌ڵکوو ناوه بۆ تیره‌ی (گۆران) که‌کوردن و زۆریش مێژوویان کۆنه و په‌یڕه‌وی ئایینی یارسانن، که تیره‌یه‌کیشیان به‌ناوی (کاکه‌یی) که ڕه‌دووی ته‌ریقه‌تی سه‌یید کاکه‌ن، له‌کوردستانی باشوور ده‌ژین له‌لای که‌رکووک و به بنزاراوه‌ی هه‌ورامیی قسه‌ده‌که‌ن و پێیان ده‌ڵێن: خێڵی ماچۆ! هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که ئه‌م ناوه‌ی گۆران به‌هه‌ورامیی داده‌نرێ، له‌کاتێکدا هه‌ورامیی زاراوه‌یه به‌ڵام گۆران، زاراوه نییه و تیره‌یه‌که له‌کورد که‌به‌شی هه‌ره‌زۆریان به‌که‌لهوڕی قسه‌ده‌که‌ن، فه‌هله‌ویاتیش هیچ په‌یوه‌ندیی به‌هه‌ورامییه‌وه نییه و به‌زاراوه‌ی که‌لهوڕی که وشه‌ی فه‌یلیشیان به‌سه‌ریدا بڕیوه، نزیکه و دووره له هه‌ورامیی.
بۆ زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌ی تیره‌ی گۆران و ئایینه‌که‌یان (یارسان)
گۆران و یارسان
گۆران: ناوی تیره‌یه‌که له‌کورد که له ناوچه‌ی داڵاهۆ و ڕێژاو و زۆر شوێنی دیکه‌ی کوردستان ده‌ژین و ڕه‌دووی ئایینی (ئه‌هلی هه‌ق)ن که ناوی کوردیی ئایینه‌که‌یان ده‌بێته یارسان. یارسانه‌کان هه‌رچه‌ند له‌لایه‌ن شیعه و سوننی یه‌وه، که‌وتوونه‌ته به‌ر زوڵم و زۆری فراوان و به‌گشتیی په‌یڕه‌وانی ئایینی ئیسلام له‌درێژه‌ی مێژوودا ده‌ستدرێژیی زۆریان کردۆته سه‌ریان، به‌ڵام کۆنترین ئایینی کورده که له‌کوردستان دوای زه‌ڕده‌شت ماوه‌ته‌وه. یارسانه‌کان هه‌تا ئێستا له‌دووتوێی ئایینه‌که‌یاندا زمانی کوردی‌یان پاراستووه و یه‌کێ له پایه‌کانی مۆسیقای ئێرانیی، که ده‌ڵێن: وا به‌سه‌ر مۆسیقای کوردییه‌وه، له ڕاستیدا، مۆسیقای یارسانه‌کانه!! بۆ نموونه: ئه‌و قه‌تار و گۆشه و ڕزنانه‌ی که مامۆستا عه‌لی مه‌ردان و حوسێن عه‌لی و شوکرێ خه‌یات و سه‌لاح داووده و هیدیکه‌ی ناوچه‌ی که‌رکووک و گه‌رمیان گوتوویانن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌قۆریاتی تورکمانیی که به بنه‌ڕه‌ت کوردین و گۆرانیبێژگه‌لێکی کوردی تورکمانیبێژی وه‌کوو ڕه‌شه‌ی کوله‌ڕه‌زا و مشکۆ و هابه و حه‌یده‌ره‌که‌چه‌ڵ و هیدیکه چڕیویانن، له‌سایه‌ی بوونی تیره‌ی گۆران و ئایینه‌که‌یان که یارسانه‌بۆمان ماونه‌ته‌وه.
یارسانه‌کان یان گۆرانه‌کان، یه‌که‌مین یان ده‌توانم بڵێم یه‌کێ له‌و تیره‌گه‌له‌ی کوردن که زووتر له‌هه‌موو تیره‌کانی کورد ده‌ستیان کردووه به‌کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداریی و وشه‌ی (گۆرانیی) به‌ناوی ئه‌وانه‌وه هاتۆته نێو زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی؛ هۆزی گۆران یه‌که‌م هۆز و تیره‌ی کوردن که‌شارنشینییان ده‌ست پێکردووه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که موسوڵمان نیین، به‌داخه‌وه پێیانگوتوون: گه‌ور یان گاور، واته: ناموسوڵمان!؛ ئه‌م وشه‌یه‌ش له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێکی سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی ئیسلام که‌وتۆته سه‌ر زاران، له‌بنه‌ڕه‌تدا، (کفر) بووه که بووه به(گه‌بر) و دوایی کراوه به(گه‌ور،)، پاشان پاشگری (ان)ی له‌به‌ر کۆی وشه‌که پێ زیاد بووه‌که بووه به‌گاوران یان گه‌وران! دوای له‌ناو چوونی ئایینی زه‌ڕده‌شت، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامه‌تیدا هه‌ر سروود و ستران و ئاوازێکیش که‌پێدا هه‌ڵگوتنی (ئیسلام)ی تێیدا نه‌بووبێ، به‌ناله‌بار و ناشایانیان له‌قه‌ڵه‌م داوه و پێیان گوتووه: گه‌ورانی یان گاورانی!! له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌تیره‌ی (گۆران)، سرووده‌کانی یارسانییان به(ئاواز) چڕیوه، هه‌روه‌ها هه‌ر شێعر و هه‌ڵبه‌ستێکیش، که به ئاواز گوترابێ، له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ئیسلامه‌وه وشه‌ی (گاورانیی) به‌سه‌ردا بڕاوه، هه‌ر سروود و ئاوازێک که ستاییشی ئیسلامی تێدا نه‌بووبێ، به‌گۆرانیی ناو براوه و ورده ورده وشه‌ی (گۆرانیی) جێگه‌ی گرتووه و بووه به باو، بۆیه ئه‌مڕۆ له‌زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستان به‌تایبه‌ت باشوور و ڕۆژهه‌ڵات وشه‌ی گۆرانیی به‌کار ده‌برێ
هۆزی (گۆران) هۆزێکی کۆن و گه‌وره‌ن؛ به‌داخه‌وه(کوردی وشکه‌ڕۆی موسوڵمان) یش پێیان گوتوون: دز، چه‌ته، ڕێگر، که‌من پێموایه له به‌ر ئه‌وه‌ی که‌موسوڵمان نه‌بوونه و په‌یڕه‌وی ئایینی کۆنی یارسان، وایان پێگوتوون، چونکه ئه‌وانه سه‌ریان بۆ عه‌ره‌ب و ته‌نانه‌ت کوردی موسوڵمانیش که له بنه‌ڕه‌تدا موسوڵمان نه‌بوونه و به‌شه‌ق و شمشێری عه‌ره‌ب بوونه‌ته موسوڵمان، دانه‌نه‌واندووه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که کوردی موسوڵمان په‌یتاپه‌یتا هێرشیان کردوونه‌ته سه‌ر و ئازاریان داون، ناچار کاردانه‌وه‌یان نیشان داوه و خۆیانیان پاراستووه، کورده موسوڵمانه‌که‌ش له‌داخی ئه‌وه که ئه‌م یارسان (ئه‌لحه‌ق) انه په‌رچه‌یان له‌و دینه نه‌ته‌وه‌یی یه‌ی خۆیان کردووه, ئاماده نه‌بوونه ببن به موسوڵمان و ناونیتکه‌ی وایان لێناون و به دز و چه‌ته و ڕێگریان له قه‌ڵه‌م داون، له‌کاتێکدا وا نییه و بۆ هه‌موو کوردێکی تێگه‌ییشتوو و ڕۆشنبیر جێگای سه‌ربه‌رزین، چونکه یارسان یان گۆرانه‌کان، زمان و کولتووری کوردی‌یان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و دینه کۆن و نه‌ته‌وه‌یی یه‌ی خۆیاندا بۆ پاراستووین! ناوی گۆران له‌و‌ڵاتانی ئورووپایی و ئامریکا و شوێنانی دیکه، به یۆران ده‌خوێنرێته‌وه و ئه‌میش وه‌کوو ئاڵان ناوێکی دنیاداگر (ئینترناشیۆناڵ)ه
له‌کۆتاییدا سیاچه‌مانه وه‌ک گوتمان، وه‌کوو گشت عیباده‌تی زه‌ڕده‌شتییه‌کان، به‌هه‌وایه‌کی تایبه‌تی گوتراوه و پێیان گوتووه: نوێژ یا عیباده‌تی (هۆرئامانان)! ئاشکراشه که پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلامه‌تی (دوعا) و (عیباده‌ت)ه که هه‌ر دووکیان له باو که‌وتوون، به‌ڵام (هه‌وا)که‌له‌ناو خه‌ڵکدا هه‌ر ماوه‌و که‌مکه‌مه بۆته هه‌وای گۆرانی و وشه‌ی (سیاچه‌مانه)ی به‌سه‌ردا بڕاوه، سیاچه‌مانه یه‌کێکه له هه‌وا کۆنه‌کانی گۆرانیی کوردیی، که له مێژووی ئێران و به‌ر له‌سه‌رده‌می ساسانییه‌کان، به له‌حنی ئه‌ورامه‌ن ناوی هاتووه و بۆ ئێمه‌ی کورد ماوه‌ته‌وه، هه‌ندێ نووسه‌ر پێیان وایه‌که، سیاچه‌مانه، له‌بنه‌مادا (سیاجامه)یه، چونکه(سیا) یانێ ره‌ش و (جامه)یش، واته‌لیباس، که‌به‌سه‌ر یه‌که‌وه ده‌بێته سیاجامه‌یی، بۆیه‌ش به سیاجامه‌ی ده‌زانن چونکه موغه‌کانی زه‌ڕده‌شتیی، جامه، یان کراسی ڕه‌شی درێژیان له‌به‌ر کردووه، به‌ڵام هه‌ندێ دیتنی دیکه‌ش ده‌ڵێن: سیاچه‌مانه له بنه‌ڕه‌تدا واته: چاوڕه‌شانه، سیا یانێ ڕه‌ش و چه‌میش واته چاو و ئه‌م گۆرانییه‌ش هێمایه به‌کچ یان ژنی چاوڕه‌ش! سیاچه‌مانه‌ش چه‌ندین جۆری جیاوازی هه‌یه، سیاچه‌مانه‌ی (بووکهێنان)، (به‌زموگێڵای)، (شیوه‌ن)، (سه‌حه‌ریی)، (هه‌ره‌وه‌ز یان گه‌ل)، بۆ دروێنه‌کاری دیکه‌ی به‌کۆمه‌ڵ، (شێخانه)، (رانه‌بێره)، (کاتی شه‌ڕ) و مانگ گیران و خۆرگیران و هیدیکه، سیاچه‌مانه به هاتنی ئیسلام، له‌لایه‌ن سۆفییه‌کانی کوردستانه‌وه، حاڵه‌تی سۆفیانه و عیرفانیی گرته‌خۆی....