ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | 2 | |||||
3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 |
10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 |
17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 |
24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
قه‌له‌باچکه‌یه‌ک، له گه‌ڵ بولبولێ بوون به دراوسێ، له باخچه‌ی گوڵێ
که وه‌ختێ به‌یان، تلووع ده‌رئه‌که‌وت بولبولی هه‌ژار، ئیتر نه‌ئه‌سره‌وت
به ئاوازی خۆش، به نه‌غمه‌ی حه‌زین دار و دیواری، ئه‌هێنا گرین
وه‌ک ئازیز مردوو، له سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵ سه‌دای چه‌هچه‌هه‌ی، ئه‌یدا له ناو دڵ
هه‌ر تاوێ ده‌نگێ، هه‌ر سات مه‌قامێ هه‌ر کاتێ شێعرێ، هه‌ر ده‌م که‌لامێ
موخته‌سه‌ر بولبول، به گریه و زاری پیاوی سه‌وق ئه‌کرد، بۆ بێ‌قه‌راری
قه‌له‌باچکه‌که، زۆر پێ ناخۆش بوو له داخی بولبول، دایم بێ‌هۆش بوو
ئه‌یوت ئه‌ی خوا، به‌ختم بۆ وایه؟ بۆ بووم به هاوڕێی، ئه‌م بێ‌حه‌یایه؟
ئه‌گه‌ر به‌دبه‌ختی و بێ‌شانسی نه‌بێ ئاخر من له کوێ و ئه‌م سازنه له کوێ؟
خوایه نامه‌وێ، هێلانه‌ی ناو گوڵ به‌و شه‌رته نه‌بم، به هاوده‌م بولبول
لایه‌ق شه‌ئنی من، گه‌ر خودا بیدا که‌رێ بتۆپێ، له قه‌راغ دێ‌دا
له به‌ین سه‌گه‌ل‌دا، کوتێ بڕفێنم تا ده‌مم ئه‌گرێ، بۆ خۆم بقڕێنم
بولبولیش ئه‌یوت: خوای بانی سه‌ر مردن خۆشتره، له ڕه‌فێقی که‌ر
خۆزگه‌م به‌و که‌سه، بۆ خۆی مردووه له ڕه‌فێقی که‌ر، نه‌جاتی بووه
چه‌ن خۆشه که من، نه‌غمه بخوێنم ده‌ماری خه‌فه‌ت، له دڵ ده‌ربێنم
ڕه‌فێقه‌که‌یشم، یا خوێنده‌وار بێ یا خۆ عه‌وامێ، ژیر و هوشیار بێ
ئێسته ئه‌م که‌ره‌م، چۆن بۆ تێ‌بگات چۆن تێ‌گه‌یێنم، له ئه‌ده‌بییات
چۆن تێ‌گه‌یێنم، که ئه‌ده‌ب چاکه که پیاوی ئه‌دیب، خادم به خاکه
هه‌ر به ئه‌دیبه، لاچوونی میحنه‌ت هه‌ر به ئه‌دیبه، هوشیاری میلله‌ت
هه‌ر قه‌ومێ قه‌دری، ئه‌دیبی زانی ئه‌گاته مه‌قسه‌د، زۆر به ئاسانی
گه‌ر ئه‌دیب نه‌بێ، میلله‌ت مردووه هه‌ر بژی ئه‌دیب، ئه‌دیب زیندووه