1- ئێگزیستانسیالیزم:(Existentialisme) بوونایه‌تی،بوونگه‌رایی
ئه‌م زاراوه‌یه به واتای ڕه‌سه‌نایه‌تی یان پێشه‌نگایه‌تی "هه‌بوون"؛بنه‌مای ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه که له نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیستدا دامه‌زرا له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه چێ کراوه که بوونی بوونه‌وه‌ران سه‌ر به دوو لایه‌نه.یه‌که‌م: گه‌وهه‌ر( Essence)(ذات)یان چییه‌تی(ماهیت)و دووهه‌م:هه‌بوون( Existence)یان(وجود).
مرۆ تا ئه‌و ساته‌ی که به ئاکار و کرده‌وه‌کانی خۆی ده‌ستی به "چییه‌تییه‌کی تاکی" یان بوونێکی تایبه‌ت ڕانه‌گه‌یشتووه.ته‌نیا خاوه‌نی گه‌وهه‌ر یان چییه‌تییه‌کی گشتییه.بۆیه ته‌نیا له‌م قۆناغه‌دا ده‌مێنێته‌وه و وه‌کوو بوونه‌وه‌رێکی جیاواز و دابڕاو و گشتیی له‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌دا له گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی دی هاوبه‌شه.
به‌ڵام کاتێ که مرۆ به هۆی "خۆناسینه‌وه" به سه‌ر چییه‌تی خۆیدا سه‌رده‌که‌وێ و لایه‌نێکی تایبه‌ت و دیاریکراو وه‌خۆ ده‌گرێت ده‌گه‌یێته قۆناغی "هه‌بوون".پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه ئه‌مه‌یه کام یه‌ک له‌م لایه‌نانه له پێشترن:"چییه‌تی" یان "هه‌بوون"؟
به‌رسڤی فه‌لسه‌فه به گشتی تا سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م جه‌ختی له سه‌ر پێشه‌نگایه‌تی "چییه‌تی" ده‌کرده‌وه،به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی ئێگزیستانسیالیزم به پێچه‌وانه‌وه بڕوای به پێشه‌نگایه‌تی "هه‌بوون"؛واته سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ر که‌سێک پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه بێته "هه‌بوون"، بوونی نه‌بووه،بۆیه له ڕاستیدا "بوونی"ئه‌و که‌سه‌یه که له ڕه‌وتی کرده‌وه‌کانیدا "چییه‌تی" ئه‌ومان پێ نیشان ده‌دات.
ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه خاڵی دژ به خۆرتیوازییه(جبرگرایی)،چونکه له خۆرتیوازیدا مرۆڤ وه‌کوو تاکێک که چاره‌نووسی خۆی دیاری ناکات و کۆیله‌ی چاره‌نووسیه‌تی، ده‌ناسێنرێت،به‌ڵام له‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌دا که "ژان پۆل سارتر"ی فه‌ڕه‌نسی به‌ناوبانگترین نوێنه‌ریه‌تی ئه‌مه مرۆڤه که له هه‌ل‌ومه‌رج و دووڕێیانه تووشه‌کانی ژیاندا بۆ خۆی بڕیار ده‌دا و نابێ شوێنی ڕێچکه و داب‌ونه‌ریته کۆنه‌کان بکه‌وێت؛هه‌ر بۆیه‌شه سارتر له وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئه‌ده‌بییات خۆی پاراست و خه‌ڵاته‌که‌ی قبووڵ نه‌کرد.
2- ئۆمانیزم:( Humanisme)ئینسانگه‌رایی.
ئه‌م ڕێبازه بزاڤێکی هزرییه تایبه‌ت به سه‌ده‌ی شازده‌ی زایینی ئورووپا.تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ستایش و په‌سنی سه‌رده‌مانی ڕابردوو و ئاواتیشی ژیانه‌وه‌ی به ته‌واو مانای ئینسانه‌کانه.ئۆمانیزم مه‌زنترین بیرۆکه‌ی سه‌رده‌می ڕێنێسانسه؛ئۆمانیسته‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا خۆیان به خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه سه‌ره‌کییه‌کان و وه‌رگێڕان و پێداچوونه‌وه‌ی ئاسه‌واره که‌ڤنه‌کانی یۆنان و لاتینه‌وه خه‌ریک ده‌کرد.
له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فییه‌وه ئه‌م بیرۆکه‌یه واڵاترین و به‌رزترین بایه‌خ و نرخ ده‌به‌خشێته مرۆڤ؛بۆیه ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که له کتێبه‌کانیاندا له بایه‌خه به‌رزه ئینسانییه‌کان و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و گه‌شانه‌وه و بووژانه‌وه‌ی ئینسان دواون له ڕاستیدا ئۆمانیستن.
3- ئایدیالیزم:(Idealisme ) ئامانجگه‌رایی.
ئه‌م ڕێبازه له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه که هه‌موو ڕاستییه‌ک ته‌نیا وه‌کوو بوونێکی گیانیی(روحی) ڕووت و ڕه‌سه‌ن بوونیان هه‌یه و له‌ش و جه‌سته‌ش شتێک نییه جگه له فۆرم و بیچمی ڕواڵه‌تیی ئه‌م بوونه؛واته جه‌سته له ڕاستیدا خۆنواندنی گیان و ڕه‌وانه.ئایدیالیسته‌کان هه‌موو بوونه‌وه‌رێک و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که مرۆڤ له‌م جیهانه‌دا هه‌ستیان پێده‌کا و تێ‌یان ده‌گا به وێنه‌یه‌کی زه‌ینیی مرۆڤه‌کان نه‌ک به‌رچاو و دیار ده‌زانن.
ده‌ڵێن:ئه‌گه‌ر "بوونی" من که هه‌موو شتێک هه‌ست پێده‌که‌م و تێیانده‌گه‌م نه‌بووبا،ئیدی ناتوانین بڵێین که شتێک "بوونی" هه‌یه، واته ئیدی بوونێک له ئارادا نییه.ئه‌فلاتوون،هێگێل و بێرکلی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ڕێبازه‌ن.
درێژه‌ی هه‌یه
"له ئامۆژگارییه به‌نرخه‌کانی لوقمانی حه‌کیم"
"از پندهای گرانقیمت لقمان حکیم"
- به فیز و ته‌که‌بور له گه‌ڵ خه‌ڵک ڕه‌فتار مه‌که !
- هاوار به سه‌ر که‌سدا مه‌که و ئارام قسه بکه !
- که یه‌کێک ئامۆژگاریی ده‌که‌ی خۆت عه‌مه‌ڵی پێ بکه !
- به ئه‌ندازه قسه بکه !
- هه‌قیی خه‌ڵک به جوانیی بده !
- له کاتی دژواریی ژیاندا، هاوڕێیه‌که‌ت تاقی که‌وه !
- له گه‌ڵ خراپ و جاهیلان دامه‌نیشه !
- له گه‌ڵ بیرمه‌ند و عالمان هاوڕێ به !
- له وه‌رگرتنی کاری چاک جدی و قاتع به !
- وته‌ی ماقووڵ له گه‌ڵ ده‌لیل بێژه !
- ڕۆژانی گه‌نجیی و لاویی به فرسه‌ت و غه‌نیمه‌ت بزانه !
- هاوڕێ و خزمان به ڕێزه‌وه وه‌رگره !
- له گه‌ڵ دۆست و دوژمن به ئه‌خلاق به !
- هه‌بوونی باوک و دایکت به فرسه‌ت بزانه !
- که‌متر له ده‌رامه‌ده‌که‌ت خه‌رج بکه !
- له هه‌موو کارێک‌دا میانه‌ڕه‌و به
- گوزه‌شت و جوامێری پیشه‌ت بێ !
- له مه‌جلیساندا چاو و زوانت له گوناح بپارێزه !
-پاک و خاوێنیی له بیر نه‌که‌یت !
- سواریی و تیرئه‌ندازی فێر ببه ! له گه‌ڵ هه‌ر که‌سێک قسه ده‌که‌ی به ئه‌ندازه‌ی ده‌رک و فامی قسه بکه !
- له کاتی قسه کردندا مه‌تین و ئارام و له سه‌رخۆ به !
- خۆت ڕابهێنه، له سه‌ر که‌م وتن و که‌م خواردن و که‌م خه‌وتن !
- ئه‌وه‌ی بۆ خۆت به باشی نازانی بۆ که‌سانی دیکه‌ش به باشی مه‌زانه!
- هه‌ر کارێک ده‌که‌یت به عیلم و ئاگاییه‌وه بیکه !
- ئه‌گه‌ر شتێک نازانی مه‌به به مامۆستا بۆ فێر کردن !
- هیچ کارێک پێش فیکر و تێڕامان مه‌که !
- له مه‌جلیساندا ده‌ست مه‌که به لووتتدا !
- که‌لامی جدی تێکه‌ڵ مه‌که له گه‌ڵ وته‌ی سوعبه‌ت و شۆخی !
- که‌س خه‌جاڵه‌ت و ڕیسوا مه‌که له نێوان خه‌ڵکدا!
- به چاو و برۆ له گه‌ڵ که‌س قسه مه‌که !
- قسه‌ی کراوه، دووپات مه‌که‌ره‌وه !
- حورمه‌تی هه‌ر که‌سێک له حه‌ددی خۆی ڕاگره
- له کاری نابه‌جێ و نه‌شیاو هاوکاری که‌سوکارت مه‌به !
- له دوژمنیی و فیتنه‌یی و شه‌ڕ هه‌ڵایساندن به دوور به !
- به چاوێکی ڕێزه‌وه سه‌یری کار و ئیشی خه‌ڵک بکه !
- کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره به‌یانی !
- کارێک مه‌که جاهیلان زاڵ ببن به سه‌رتدا !
- دوژمنایه‌تی ڕابردوو زیندوو مه‌که‌ره‌وه !
- کاری چاکه‌ی خه‌ڵک، به کاری خۆت مه‌زانه !
- هیچ کات غه‌یبه‌تی پیاو و ئینسانی چاک مه‌که !
- خۆپه‌ره‌ست و فیزن و له‌خۆبایی مه‌به !
- له حزووری ئه‌وانه‌ی ڕاوه‌ستاون دامه‌نیشه !
- له حزووری خه‌ڵک ددانت پاک مه‌که‌ره‌وه !
- به ده‌نگێکی به‌رز ده‌م و لووتت پاک مه‌که‌ره‌وه !
- له کاتی باوێ‌شک دان ده‌ست به دهمته‌وه بگره !
- نانی خۆت له سه‌ر سفره‌ی خه‌ڵک مه‌خۆ !
- له هیچ کارێک‌دا، په‌له مه‌که !
- له کاتی تووڕه‌ییدا به سه‌بر به‌و قسه‌ی جوان بکه !
- له ڕێ ڕۆیشتندا مه‌که‌وه پێش گه‌وره‌کان !
- قسه و که‌لامی خه‌ڵک مه‌بڕه !
- له کاتی ڕۆیشتندا جگه له زه‌رووره‌ت سه‌یری چه‌پ و ڕاست و ئه‌ملا و ئه‌و‌لای خۆت مه‌که !
- له حزووری میوان تووڕه مه‌به به سه‌ر که‌سێکی دیکه‌دا !
- بۆ هیچ کارێک ئه‌مر مه‌که به میوانه‌که‌ت !
- بۆ وه‌رگرتنی سوود و نه‌فعی خۆت، ئابڕووی خۆت مه‌به !
- له کاری خه‌ڵکدا جاسووسی و سیخوڕی مه‌که !
- ئه‌ده‌ب و ته‌وازوع له بیر مه‌که !
- له ئیسڵاح کردنی نێوان خه‌ڵک کۆتایی مه‌که !
- له گه‌ڵ خودا و ویژدانی خۆت ڕاست و سادق به و له گه‌ڵ خه‌ڵک به‌ئینساف و عادڵ !
- زاڵ به، به‌سه‌ر حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانتدا !
- خزمه‌تکاری عالمان و هاوکاری فه‌قیران و هه‌ژاران به !
- به ئه‌ده‌ب به له گه‌ڵ گه‌وره‌کان و دڵسۆز و میهره‌بان به له گه‌ڵ منداڵان !
- خۆت مه‌که به شه‌ریکی زوڵم و سته‌می زاڵمان !
- له حزووری خه‌ڵکدا تف مه‌که‌وه!
- بۆ هه‌تاهه‌تایه خزمه‌تکار و به‌ئه‌ده‌ب به له به‌رانبه‌ر مامۆستاکه‌ت، که زانست و ئه‌خلاقی فێرت کردووه!
آیا معنی کلمه‌ی "سپاس" را می‌دانید ؟
سپاس واژه‌ای صد در صد اصیل و مشترک بین زبانهای کردی و فارسی است که در فارسی امروز کم‌تر در زبان روزمره به کار برده می‌شود و بیش‌تر در ادبیات و زبان فارسی گذشته رایج بوده در حالی که در زبان کردی امروز هم به صورت عادی در بین مردم رواج دارد . این واژه همچنین یادگار زرتشت بزرگ است که همواره می‌گفت :
سه چیز را پاس بدارید :
اندیشه‌ی نیک(پاس یک)
کردار نیک(پاس دو)
گفتار نیک(پاس سه)
(پاس = پاسداشت و پاسداری از سه نیک )
و با گفتن 3سه پاس (سپاس) به همدیگر یادآور این سه مورد مهم می‌شدند.
ده‌ڵێم ئه‌م شاره جێ بێڵم سه‌فه‌ر که‌م
بڕۆم و خۆم له دنیا ده‌ربه‌ده‌ر که‌م
به هاواری دڵ و بارانی دیده‌م
له ده‌ردی خۆم هه‌موو عاله‌م خه‌به‌ر که‌م
له ده‌ستی یاری دڵڕه‌ق شه‌رته ئیتر
بڕۆم ته‌رکی کچی ئومولبه‌شه‌ر که‌م
ڕه‌فیقانم گه‌لێ په‌یمان‌شکێنن
بڵا ڕاکه‌م له دیتنیان حه‌زه‌ر که‌م
ئه‌گه‌ر بۆم بێته جه‌ننه‌ت ئه‌م وڵاته
شه‌قی پێدا ده‌ده‌م عه‌زمی سه‌قه‌ر که‌م
هه‌ڵۆی شاخم که‌وی دیلی قه‌فه‌ز نیم
برۆم و ڕوو له کێوان و که‌مه‌ر که‌م
گوڵێ ناپشکوێ له‌م شۆره کاته
له وه‌رزی وشک و قاقڕ چۆن سه‌مه‌ر که‌م
جه‌فا ته‌نگی وه‌ها پێ هه‌ڵچنیوم
ده‌بێ هه‌ر بۆ وه‌فا شین و چه‌مه‌ر که‌م
هه‌موو نامۆن و من تاک و غه‌ریبم
نه‌ماوه ئاشنا بۆ کوێ نه‌زه‌ر که‌م
شه‌واره‌م بێ، نه‌بینم ڕۆژی ڕووناک
ئه‌گه‌ر به‌م شاره‌دا ئیتر گوزه‌ر که‌م
وڵاتی مه‌رگه ئێره گۆڕی ئه‌شقه
بڕۆم چاکه و له خۆم ده‌فعی خه‌ته‌ر که‌م
1370
پێرستی هه‌ندێ له چاوگه به‌ناوبانگه‌کانی زمانی کوردی
(فهرست برخی از مصادر مشهور زبان کردی)
جووڵاندن(تکان خوردن) ڕێکه‌وتن(حرکت کردن) نووستن(خوابیدن)
دواندن(حرف زدن) پاراستن(مراقبت کردن) ناڵاندن(نالیدن)
کوڵاندن(پختن)قه‌ڵشاندن(شکافتن) هه‌ڵاتن(فرار کردن)
ئاژۆتن(راندن) هاویشتن(پرتاب کردن) کرۆشتن(خرد کردن با دندان)
چاندن(کاشتن) وه‌راندن(فرو ریختن) وه‌رگرتن(گرفتن)
شووشتن(شستن) فڕین(پرواز کردن) فرۆتن(فروختن)
هه‌ڵکۆڵان(حفر کردن) خه‌مڵاندن(آرایش کردن) خولقاندن(آفریدن)
ئاخنین(انباشتن) هه‌ڵواسین(آویزان کردن ) سڕینه‌وه(پاک کردن )
ناشتن(به خاک سپردن) ڕۆکردن(فرو کردن) ڕاگرتن(نگه داشتن )
هه‌ڵگیرساندن(روشن کردن) خاپاندن(فریب دادن ) ده‌رکه‌وتن(ظاهر شدن )
حه‌واندن(استراحت کردن ) ڕووشاندن(خراشیدن ) ڕامووسین(بوسیدن )
پاڵاوتن(پالایش کردن ) نه‌خشاندن(نقاشی کردن ) پساندن(پاره کردن )
هاڵاندن(پیچیدن ) ڕسکاندن(رشد کردن ) ڕووخاندن(ویران کردن )
هۆنین(سرودن ) چه‌ماندن(خم کردن ) نواندن(نمایش دادن )
ڕه‌واندن(طرد کردن ) تاراندن(از خود دور کردن ) تێپه‌ڕاندن(گذراندن )
ژاکاندن(پژمرده کردن ) هه‌ڵبژاردن(انتخاب کردن ) ته‌قاندن(منفجر کردن )
دۆزین(یافتن ) ڕازاندن(تزیین کردن ) قووچاندن(بستن )
هه‌ڵکردن(برافراشتن ) داگیرساندن(روشن کردن ) ناساندن(شناساندن )
برژاندن(برشته کردن ) نووساندن(چسباندن ) سه‌رکه‌وتن(بالا رفتن )
..............................................
ًڕاهێنان ( تمرین)
1- ئه‌م چاوگانه‌ی خواره‌وه وه‌ربگێڕنه سه‌ر زمانی فارسی :
ڕێکه‌وتن- نووستن- قه‌ڵشاندن- کرۆشتن- چاندن- هه‌ڵکۆڵان - خه‌مڵاندن- خولقاندن- ئاخنین- هه‌ڵواسین- سڕینه‌وه- ناشتن- ڕۆکردن- ڕاگرتن- پاڵاوتن- نه‌خشاندن-پساندن
2- بۆ هه‌ر کام له چاوگه‌کانی خواره‌وه ڕسته‌یه‌کی جوانی کوردی دروست بکه‌ن:
سه‌رکه‌وتن:
هه‌ڵبژاردن:
ڕووخاندن:
هه‌ڵواسین:
پاراستن:
ده‌رکه‌وتن:
3- ئه‌م چاوگانه‌ی خواره‌وه له زه‌مانی ڕابردووی ساده‌دا گه‌ردان بکه‌ن:
ڕێکه‌وتن:
پاراستن:
شووشتن:
ڕووشاندن:
ژاکاندن:
ناساندن:
4- ئه‌م چاوگانه‌ی خواره‌وه له زه‌مانی داهاتوودا گه‌ردان بکه‌ن:
دۆزین:
برژاندن:
خاپاندن:
چاندن:
دواندن:
جووڵاندن:
ڕاسته‌ن مه‌واچان فارسی شه‌ککه‌ره‌ن
کوردی جه فارسی به‌ڵ شیرینته‌ره‌ن
په‌ی چێش نه ده‌وران ئه‌ی دنیای به‌دکێش
مه‌حزووزه‌ن هه‌رکه‌س به زوبانێ وێش (خانای قوبادی)
کتێب و ده‌فته‌ر و ته‌ئریخ وکاغه‌ز
به کوردی گه‌ر بنووسرایه زوبانی
مه‌لا و شێخ و ئه‌میر و پادشامان
هه‌تا مه‌حشه‌ر ده‌ما ناو و نیشانی( حاجی قادر)
کورمانج نە پڕ دبێ کەمالن
ئەمما یەتیم و بێ مەجالن
فێلجوملە نە جاهێل و نەزانن
بەلکی سەفیل و بێ‌خودانن(خانی)
فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه
«نالی» ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه دیوانی هه‌یه
ته‌بعی شه‌ککه‌رباری من،کوردی ئه‌گه‌ر ئینشا ده‌کا
ئیمتحانی خۆیه مه‌قسوودی،له عه‌مدا وا ده‌کا( نالی)
چه‌ند حه‌کایه‌ت له بایه‌زید به‌ستامی
(چند حکایت از بایزید بسطامی)
له سوڵتانولعارفین بایه‌زیدی به‌ستامی ده‌گێڕنه‌وه، دایکی بایه‌زید شه‌وێکی ساردی زستانی به‌وی وت:ئاوم بۆ بێنه.بایه‌زید بۆ هێنانی ئاو وه ده‌رکه‌وت،کاتێک گه‌ڕایه‌وه دایکی خه‌وی لێکه‌وتبوو.گۆزه به ده‌ست هه‌ر وا وه‌ستا تا دایکی له خه‌و هه‌ستا.وتی ئه‌ی بایه‌زید کوا ئاو؟ بایه‌زید وتی: ئه‌وه‌تا ئاو.دایکی گۆزه‌ی له ده‌ست بایه‌زید وه‌رگرت له کاتێکدا له سه‌رما گۆزه‌که به ئه‌نگوستی بایه‌زیده‌وه لکا بوو و توێژێک له پێستی ئه‌نگوستی به ده‌سکی گۆزه‌وه مابوو.
دایکی کاتێک وه‌های بینی له‌م کاره‌ی پرسی.بایه‌زید بۆی گێڕاوه و وتی: ئه‌وه پێستی ئه‌نگوستی منه.له دڵمدا وتم:ئه‌گه‌ر گۆزه دابنێم و بڕۆم بخه‌وم له‌وانه‌یه تۆ ئاوت بوێ و نه‌یبینی، و تۆ به منت نه‌وت که ئاو له سه‌ر عه‌رز دابنێم،ئه‌وم به ده‌سته‌وه گرت هه‌تا فه‌رمانی تۆم به‌جێ گه‌یاندبێ و ڕه‌زایه‌تی تۆم پێکهێنابێ.دایکی وتی: خودا له تۆ ڕازی بێ.
.........................................
دیسانه‌وه له بایه‌زید ده‌گێڕنه‌وه کاتێک له مه‌ککه‌وه ده‌هاته‌وه بۆ به‌ستام،گه‌یشته هه‌مه‌دان.تۆوی برژاوی کڕیبوو.هه‌ندێکی له بوخچه‌یه‌ک نا و خستیه نێو گیرفانی که‌واکه‌ی و هێنایه‌وه به‌ستام.که کردییه‌وه چه‌ند مێرووله‌یه‌کی تێدا بینی.وتی:من ئه‌وانه‌م له شوێنی خۆیان ئاواره کردووه.هه‌ستا و ئه‌وانی برده‌وه هه‌مه‌دان و له‌و شوێنه‌ی که کونه‌که‌یان بوو داینان.
........................................
دیسانه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ڕۆژێک له گه‌ڵ یارانی خۆی ده‌ڕۆیشت،سه‌گێک به کۆڵانێکی ته‌نگ دا ده‌هات،شێخ له کۆڵانه‌که گه‌ڕا دواوه و ڕێگه‌ی بۆ سه‌گه‌که چۆڵ کرد،مریدێک وتی: حه‌ق ته‌عالا ئینسانی موککه‌ڕه‌م کردووه و شێخ‌یش به‌و هه‌موو گه‌وره‌یی و پله و پایه و مریده‌وه سه‌گێکی وه پێش وان دان، ئه‌مه یانێ چی؟بایه‌زید وتی: له‌و کاته‌دا سه‌گ به زمانی حاڵ وتی: له کۆنی کۆندا له من چ ته‌قسیر و له تۆ چ تۆفیرێک ڕووی دا که که‌وڵی سه‌گیان له به‌ر من کرد و خه‌ڵاتی سوڵتانولعارفینیان به تۆ به‌خشی؟ له نه‌کاو ئه‌و بیره هاته نێو زه‌ینمه‌وه و ڕێگه‌که‌م بۆ چۆڵ کرد.
ئامۆژگاریی مامۆستا هه‌ژار بۆ شێرکۆی کوڕی
شێرکۆ کوڕی خۆشه‌ویست و ژیرم زاخاوی مه‌ژیم و هۆش و بیرم
پنج و ڕه‌گه‌زی دڵ و گیانم خونچه‌ی شه‌به‌قی باخی ژیانم
هێشتا به ته‌مه‌ن مناڵ و کاڵی وه‌ک ده‌ربه‌ده‌رییم دوازده ساڵی
هه‌رچه‌نده کوڕی منی هه‌ژاری دوا ڕۆژی هه‌ژاره نادیاری
لێم ڕوون نییه پاشی چت به‌سه‌ر دێ هیوام گه‌لێ پێته ببیه مه‌ردێ
مه‌ردێکی به‌کار و چابوک و زیت بیرێ بکه‌ی و بزانی تۆ چیت
ده‌ردی گه‌له‌که‌ت بزانی چۆنه بۆت ده‌رده‌که‌وێ برینی کۆنه...
کورد هه‌ر له خه‌وی نه‌زانی دایه هه‌ر پێکه‌وه‌یان گڕ و هه‌رایه
بێگانه‌په‌ره‌سته خۆ نه‌ویسته بۆ هاوڕه‌گه‌زی که‌ڕ و نه‌بیسته...
کێ هۆنه‌ری کورده یان هونه‌روه‌ر که‌م بایی‌تره له توور و گێزه‌ر
وا بیر مه‌که‌وه ئه‌مه‌م درۆیه بۆ ڕاستی نموونه بابی تۆیه
کاتم ئه‌وه گه‌ییه سی و نۆ ساڵ هه‌ر ساڵه له پار پتر ژیان تاڵ
دڵخۆشی له ڕووپه‌ری ژیانم هه‌ر هێنده‌یه ناوه‌که‌ی ده‌زانم
ئاواره له نیشتمانی خۆمم ئاواته‌خواز به ژینی دۆمم
واڵاده‌س و دڵ پڕ و په‌ژارم سه‌رباری هه‌ژاریی، ده‌رده‌دارم
هه‌ر مانگه له دێیه‌ک و له جێیه‌ک هه‌ر ڕۆژه میوانی خانه‌خوێیه‌ک
ده‌رکێ نییه دادی بۆ بنێرم هه‌ردێ نییه خۆمی لێ وه‌شێرم...
هه‌رچه‌نده که نیمه هیچ ده‌رووی ڕوون هه‌ر دژ ده‌گه‌ڕێ گه‌ڕانی گه‌ردوون
ده‌ستم له هومێدێ به‌ر نه‌داوه چاوم له پسانی به‌ند و داوه
پێم وایه دوا به ڕۆژی ڕه‌ش دێ زۆر ناچێ که باو و ڕۆژی مه‌ش دێ
جا با پتریش به ده‌رد و کوڵ بم با ڕووت و کڵۆڵ و داخ له دڵ بم...
با من به هه‌ژاریی بچمه ژێر گڵ کورد ڕۆژێ ده‌بن به گوڵ له‌سه‌ر چڵ
هه‌ر هێنده تکام له تۆیه ڕۆڵه‌م مه‌ڕوانه که ئه‌م شڕ و شڕۆڵه‌م
زۆرتر له منیش کز و هه‌ژار بی بێ یار و نزار و لێو به‌بار بی
ده‌ربه‌س مه‌به ، بۆ گه‌لت بکۆشه ژه‌هراوی له‌سه‌ر بنۆشه ،خۆشه
باوکی تۆ چلۆن بوو شوێنی بگره
حیزانه مه‌ژی ، به مه‌ردی بمره
دانلود جدول شاعران و نویسندگان ادبیات فارسی از قرن سوم هجری تا معاصر
چکیده‌ی مقاله‌ی این‌جانب که به عنوان یکی از مقالات برتر همایش کیفیت‌بخشی آموزشی و پرورشی برای چاپ در کتاب مقالات برتر همایش، انتخاب شده بود.
"بررسی کارکرد مهم تدریس زبان مادری در کیفیت بخشی به پرورش و آموزش دانش‌آموزان مناطق دو زبانه"
لطیف سلطانی*
چکیده
چکیده‌ی سخن من این است،با توجه به چند فرهنگی و چند زبانه بودن کشور ایران،به جرات می‌توان گفت از عوامل مهم افت تحصیلی دانش‌آموزان مناطق دوزبانه،عدم آموزش و تدریس به زبان مادری آنهاست.بشخصه این معضل را به تجربه در طول هفده سال تدریس زبان و ادبیات فارسی مشاهده نموده‌ام،بخصوص در مناطق محروم روستایی که بنده بیش‌تر با آنها سروکار داشته و دارم این مانع و چالش چشمگیرتر است.از آن‌جا که زبان در شکل‌گیری سطوح تفکر و مراحل یادگیری کودکان اهمیت بسزایی دارد و مستقیما با رشد شناختی فرد ارتباط دارد آموزش و تدریس زبان و در کنار آن ادبیات زبان مادری در کنار زبان رسمی کشور در مدارس مناطق دو زبانه به صورتی جدی و در قالب کتابی تالیف شده همانند کتاب درسی – نه اختیاری- امری اجتناب ناپذیر به شمار می‌آید.از نظر علمی اثبات شده است که درصورت نبود این آموزش،آموزش به زبان رسمی کشور(فارسی!) نیز به نقشهای محدود و ساده‌ی شناختی و مهارتهای پایین اجتماعی محدود گردیده و امکان خلاقیت علمی را در دانش‌آموزان کندتر خواهد کرد.همچنین عدم آموزش به زبان مادری در این مناطق می‌تواند اعتمادبه‌نفس، اضطراب،ارتباط با همسالان،موفقیت درسی و مهمتراز همه- با توجه به نقش هویت بخشی زبان- هویت آنان را تحت‌الشعاع قرار می‌دهد.تاکید می‌کنم آموزش به زبان مادری همچون تغذیه‌ی کودک با شیر مادر ضروری است.صاحبنظران می‌گویند:آموزش به زبان مادری در مناطق دوزبانه قابلیتی می‌دهد که آنان قادر خواهند شد در جامعه‌ی چند فرهنگی موجود و در هر کجای دنیا تواناتر و هوشمندتر از دیگران عمل نمایند و نقش اساسی و کلیدی خود را در محیط کار و اجتماع ایفا نمایند.
واژگان کلیدی: مناطق دوزبانه- تدریس زبان مادری- چند فرهنگی- زبان و هویت- زبان رسمی